ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

34 بابەت

ئاواییی ڕۆستەم بەگ

یاریگای خۆڵە. به ‌دووریی (٥٠م) کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ). ساڵانە لەو یاریگایهدا‌ خول دەکرێتەوە بۆ گوندەکانی شارەزوور و هەورامان و سەدان کەس وەک هاندەر لەخۆدەگرێت.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

ئەشکەوڵ

یاریگایەکی شەش یاریزانیی تۆپیپێیە، ساڵی ٢٠٠٩ کەرتی تایبەت دروستیکردووە، چیمەن یان ڕووبەری یاریگاکە، چیمەنی دەستکردە. چەندەها یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتی بۆ سەرجەم ئاستەکانی (بێچووەشێران، تازەپێگەیشتووان، لاوان، پێشکەوتووان، دێرینەکان و خولی تۆی پێی کچان)ی تێدا بەڕێوەچووە. ئەم یاریگایە تا ئێستاش یاری و چالاکی تێدا بەڕێوەدەچێت. یاریگای ناوبراو دەکەوێتە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، یان تەنیشت یاریگای شاهۆی حەمەفەرەج.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە

یاریگای تۆپیپێی شەش یاریزانییە، ڕووبەرەکەی چیمەنی دەستکردە، ساڵی ٢٠١٠ دروستکراوە، تایبەتە بە بینای بەڕێبەرایەتیی لاوان. جێی باسە یاریگایەکی تێنسی سەر زەوی و مەلەوانگەیەکی سەرنەگیراو لە تەنیشت ئەم یاریگایەدان. بۆ یەکەم جار خولێکی دادوەری تۆپیپێ بۆ یاریی شەش یاریزانی، لەلایەن یەکێتیی گۆڵی بچووکی عێراق، بۆ نزیکەی سی و پێنج بەشدار بوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری، لە ساڵی ٢٠١٨ لەم یاریگایەدا کرایەوە، بە کارەکی و هۆڵی داخراوی بەڕێوەبەرایەتیی بۆ تیۆری بەکارهێنرا.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بیارە

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە). بەرزیی (١١٨٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. ڕوبەرەکەی (١٣٩٤م٢)یە. بەسەر دۆڵی بیارەدا دەڕوانێت. لە باشورەوە قوتابخانەی ئامادەیی بیارە و لە باکورەوە شارۆچکەی (بیارە) و لە خۆرهەڵاتەوە شوێنەواری کەلارێ گاورا و لە خۆرئاواوە مزگەوتی نوێی بیارە (حاجی یاسینی بیارەیی) و دۆڵی بیارە دەورەیانداوە، لەلایەن گەنجانی بیارەوە بەکاردێت و چەندین چالاکی وەرزشی تێدا ئەنجامدەدرێت.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بیاوێڵە

یاریگایەکی خۆڵە. لە بەهاراندا بە هۆی سەوزبوونی گژوگیا ڕووبەرەکەی سەوز دەبوو، دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان، تیپی وەرزشی بیاوێڵە چەندین یاری دۆستانەی لەم یاریگایەدا ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

پشقل

یاریگایەکی میللیی تۆپیپێ بووە، سادە و ساکار، ڕووبەرەکەی خۆڵ و خاک بووە، تیپەکانی وەک: سپۆرت و سیروان و...، یاری و مەشق و ڕاهێنانیان تێدا دەکرد. مێژووی ئەم یاریگایە بۆ کۆتایی حەفتاکان دەگەڕێتەوە. ئەم یاریگایە کەوتووەتە نزیک مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید لە گەڕەکی باخی میر لە هەڵەبجە، لە ئێستادا ئەم یاریگایە نەماوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

جێ تەیارە

یاریگایەکی سادە و ساکار بووە. ڕووبەرەکەی خۆڵ و گڵ بووە، یەکێک بووە لە یاریگا کۆنەکانی هەڵەبجە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی پەنجاکان، تیپەکانی (ئەهالی و قوتابیانی نیشتمانی)ی هەڵەبجە لەم یاریگایەدا یاریی تۆپیپێ و یاریی تۆپی بالەیان ئەنجامداوە، هەروەها فەقێیانی حوجرەکان لەم یاریگایەدا هەندێک یاریی کوردەواری و میللییان ئەنجامداوە، وەک: (یەکە و حەیزەران، کێل یا قێل و بەردە تۆپ قاڕێن، و... هتد). ناوی (جێ تەیارە)ش لەوەوە هاتووە، کە لەو سەردەمەدا فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی بەریتانی کەرەستە و شمەکیان دەهێنا بۆ سەربازەکان، یەکەم جار لەم شوێنەیا نیشتنەوە و سەربازەکان یاریی تۆپی بالە و تۆپیپێیان ئەنجامدەدا، بۆیە ئەم ناوەی بە سەردا سەپا. یاریگای جێ تەیارە لە هەڵەبجە شوێنەکەی دەکەوتە خوار بەنزینخانە کۆنەکە، یان نزیک مزگەوتی گەیلانی، لە ئێستادا ئەم یاریگایە نەماوە و خانووی تیادا دروستکراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

خورماڵ

یاریگایەکی تۆپیپێیە، بۆ یاریی یانزە یاریزانی لە شارۆچکەی خورماڵ. مێژووی دروستبوونی یاریگای گشتیی خورماڵ، کە ئەو کات خاکی بووە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان. لە ساڵانی دوو هەزار ئەم یاریگایە ڕووبەرەکەی کرا بە چیمەنی دەستکرد، چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیی تۆپیپێی تێدا بەڕێوەچووە، هەر لە هەمان شارۆچکە یاریگایەکی چیمەنی دەستکرد بۆ تۆپیپێی گۆڵی بچووک/ شەش یاریزانی دروستکراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

خێڵی حەمە

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (خێڵی حەمه)‌ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ) و لە دەشتی (سەپان)دایە. مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی ١٩٩٣ دەگەڕێتەوه. جگە لە وەرزشەوانی گوندی (خێڵی حەمه)‌، کە یاری تێدا دەکەن، چەندین خولی وەرزشی بۆ گوندەکانی دەوروبەریشی لێ کراوەتەوە‌.‌

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

زەردەهاڵ

کەوتووەتە باکوری گوندی زەردەهاڵ و ڕووبەرەکەی (١٧٢٣م٢)یە، خزمەتگوزاری ستونی ڕووناککەرەوە و پەرژینی مۆدێرنی بۆ کراوە و تەواوی ڕووبەری یاریگاکە بە چیمەن ڕووپۆش کراوە، لەلایەن گەنجانی هەورامانەوە بەکاردەهێنرێت. کەوتووەتە پشت بەنزینخانەی ئاوێسەر. لەسەر ڕێگای قیرتاوکراوی بنجەودڕەی دروستکراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

زەمەقی

یاریگایەکی میللیی تۆپیپێیە. ڕووبەرەکەی خاک و خۆڵ بووە. شێوەیەکی سادەی هەبووە. دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی کۆتایی حەفتاکان، لە کۆمەڵگای زۆرەملێی زەمەقی. لە ساڵانی هەشتاکان خولی ساڵانەی تیپە میللیەکان لەم یاریگایەدا بەڕێوەچووە. هەریەک لە تیپە میللییە وەرزشییەکانی تۆپیپێی (قوتابیان و کوردستانی زەمەقی) بە زۆری لەم یاریگایەدا یاری و مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامداوە. ئەم یاریگایە کەوتووەتە کۆمەڵگەی زۆرەملێی زەمەقی، نزیک هۆڵی میر و بینای دادگای بەرایی هەڵەبجە. ئەم یاریگایە لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

سۆسەکان/ تەوێڵە

یاریگایەکی تۆپیپێی شەش یاریزانییە بۆ گۆڵی بچووک. ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ بە چیمەنی دەستکرد دروستکراوە، لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجەدایە. یاریی دۆستانە و خولی تۆپیپێی تێدا بەڕێوەدەچێت. ئەم یاریگایە کەوتووەتە گوندی سۆسەکان نزیک تەوێڵە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

سیروان

یاریگای تۆپیپێیە، ڕووبەرەکەی چیمەنی دەستکردە، چەندین یاریی دۆستانە و پاڵەوانێتی و یاریی یانەی وەرزشی تێدا بەڕێوەچووە. مێژووی دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان، کە ئەو کات ئەم یاریگایە خاکی بووە، لە ساڵانی ٢٠٠٠دا کرایە چیمەنی دەستکرد. جێی باسە هەر لەم شارۆچکەیەدا یاریگایەکی چیمەنی دەستکرد بۆ یاریی گۆڵی بچووکی شەش یاریزانی هەیە، کە لە ساڵانی دوو هەزاردا دروستکراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

شەهید عەتا

کەوتووەتە‌ باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گوڵەخانە)‌ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠١١ لەسەر ئەرکی (دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح) دروستکراوە. یاریگایەگی چیمەنی ١١ یاریزانییە. ساڵی ٢٠١٩ ناوەکەی کراوە بە (یاریگای شەهید عەتا)ی کوڕی محەممەدی حاجی مەحموودەوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

شنروێ

یاریگایەکی تۆپیپێی شەش یاریزانییە. ساڵی ٢٠٠٩ کەرتی تایبەت دروستیکردووە، یاریی دۆستانە و خولی تۆپیپێی شەش یاریزانی تێدا بەڕێوەدەچێت. ڕووبەرەکەی چیمەنی دەستکردە. یاریگاکە دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاری (پشت مزگەوتی بەختیاری).

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

شیرەمەڕ

کەوتووەتە باکوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ. (٢٠٠م) لە گۆڕستانی گوندەکەوە دوورە. ‌ساڵی ١٩٩٣ لەسەر زەویی (حاجی محەممەد نادر هەواس) و لەلایەن (والی) کوڕە گەورەیەوە، پێشکەشی گوندەکە کراوە. تا ئێستا یاری تێدا دەکرێت.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

عاموورە

یاریگای گوندی (عامووره)‌یه،‌ کەوتووەتە (بان زیارەتان) لە‌ ڕۆژهەڵاتی گوندی (عاموورە). زیاتر لە ٣٠ ساڵە دروستکراوە پاکراوەتەوە، کە یاریگایەکى خۆڵە، تا ئێستاش گەنجانی گوندەکە یاری تێدا دەکەن.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

عەنەب

کەوتووەتە بەرزاییەکانی سەر ڕێگەی گوندەکانی (عەنەب - هاوار) لە تەنیشت مۆنۆمێنتی شەهیدانی عەنەب. ساڵی ٢٠٢٤ کراوەتەوە. چیمەنی دەستکردە. یاریگای حەوت یاریزانییە. ڕووبەرەکەی (٥٥ بە ٣٥م)ـە. لەلایەن (ئەیوب حەمە حەمەڕەشید مەحموود)ی ناسراو بە (حاجی ئەیوب عەنەبی)یەوە سەرپەرشتیدەکرێت. (خولی تۆپیپێی بنار) بۆ یەکەمینجار لە ٢٦ی١٢ی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی یاریگاکەدا، ئەنجامدراوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

قوتابخانەی تۆپیپێ هەڵەبجە/ یانەی وەرزشی پەیام

کەوتووەتە بەرامبەر کۆمەڵگای زۆرەملێی زەمەقی لە پشت دادگای بەرایی هەڵەبجە. یاریگایەکی تۆپیپێیی گەورەی (یانزە یاریزانی)یە. ساڵی ٢٠٢٢ درووستکراوە. ڕووبەرەکەی چیمەنی سروشتییە، (یاریگای قوتابخانەی تۆپیپێی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی پەیام)ـە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

کانیعاشقان

یاریگایەکی تۆپیپێیە، ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ دروستکراوە، ڕووبەرەکەی چیمەنی سروشتییە، مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانە و خولی تێدا بەڕێوەدەچێت، کەوتووەتە سەر ڕێگای سەیرانگای چاوگ.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی
1 2 دواتر