بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
دەزگایەکی هونەرییە. لە ٢٢ی ١٢ی ١٩٩١ دامەزراوە. سەرەتا تیپێک بووە بەناوی (تیپی هونەریی پەیام)، پاش پێشکەشکردنی کۆمەڵێک چالاکی و فراوانبوونی بوارەکانی کارکردن، ناوەکەی گۆڕراوە بۆ (دەزگای هونەریی پەیام). بارەگای سەرەکی لە گەڕەکی سەرادا بووە. لە بەشەکانی (گۆرانی و موزیک، شانۆ، شێوەکاری) پێکهاتووە. دەیان بەرهەمی شانۆ، ئۆپەرێت، سروود، گۆرانی و بەرهەمی شێوەکاری لە خەت و هەڵکۆڵین و پێشانگا و چەندین چیرۆکی ڕادوێیی و بەرهەمی تەلەفزیۆنییان پێشکەشکردووە. لە دیارترین ئەو کەسانەی وەک دامەزرێنەر ڕۆڵیان تێیدا هەبووە: (مامۆستا بەختیار عەبدوڵا، بەکر حەمەسدیق، حەسەن شێخ عەبدوڵا) و ئەمانەش بەڕێوەبەری بوون: (بەکر حەمەسدیق عارف، ئیسماعیل جەلال، بەختیار عەبدوڵا، حەیدەر حەمە ساڵح). لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٧ لەبەر باری دارایی کارەکانیان هەڵپەساردووە.