عوسمان هەورامی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
چەند دیدارێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و پەروەردەییە. تایبەت بە بەرهەم و کارەکانی نوسەر و پەروەردەکار (عوسمان محەممەد هەورامی) ئەنجامدراوە.
یەکەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لە ١ی ٢ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەڵەبجە ئەنجامیدواوە. بەشدارانی: جەلیل عەباسی، محەممەد فەتاح، هومایون ساحیب، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەمین سەپان، فەرەیدوون عەبدولبەرزنجی، ئەسعەد خواکەرەم، و دواجاریش پەردە لەسەر پەیەکەری عوسمان هەورامی لابراوە.
دووەم: دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢١ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامی داوە. بەشدارانی: حەمەڕەشید ئەمینی، ئیرەج مورادی، کورش ئەمینی، عادل محەممەد پور، سوهەیب فاروق، ڕەئوف مەحموود پور، ڕزگار جەباری، هومایون ساحیب، نامیق هەورامی.
سێیەم: بە دروشمی (عوسمان هەورامی بەهرەیەکی نەمر لە ڕۆشنبیریی کوردیدا)، مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان لە ١١ی ٦ی ٢٠٢٢ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی ئەنجامیداوە. بەشدارانی: ڕەئووف مەحموود پور، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەمین سەپان، هومایون ساحیب.
چوارەم: بە دروشمی (عوسمان هەورامی، باخەوانی ئەندێشە و ئایندەی منداڵانی کورد)، ئەنجومەنی ئەدەبی منداڵان و سەنتەری ڕوناکبیریی جاف لە ٩ی ١١ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامیداوە. بەشدارانی: د. کاروان عەبدوڵا، هومایون ساحیب، شاگوڵ عوسمان.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و پروشەری دیداری مامۆستا عوسمان هەورامی، لە ١١ی ٦ی ٢٠٢٢ و ٩ی ١١ی ٢٠٢٤.
- ئامادەبوون و بەشداریی ئامادەکار لە سەرجەم دیدارەکاندا.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم