شەهیدانی خورماڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 260

دیواربەند

کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - ئەحمەدئاوا). ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوە. درێژییەکەی پێنج مەتر و بەرزییەکەی سێ مەترە. ناوی ئەو ٢٦ شەهیدەی خورماڵی لەسەر نوسراوە، کە لە ١٣ی ٥ی ١٩٨٧ لە پردی زەڵم لەلایەن حکومەتەوە شەهیدکران. بەردەمی کراوەتە باخچە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (لوقمان عەبدولقادر محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: چالاکوانی بواری جینۆساید، لە ١ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٤ی ١١ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شەهیدانی خێڵی حەمە

پڕۆژەیەکی هونەری شێوەکاریی ڕەمزییە. بە پێوانەی (١٢ بە ٢م) بۆ لەیادنەکردن و هێشتنەوەی شەهیدانی خێڵی حەمە. بیرۆکە و جێبەجێکاری پڕۆژەکە (عوسمان حسێن محەممەد). لەسەر ئەرکی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و ڕاوێژی پارێزگاری هەڵەبجە، لە ١٨ی ٩ بریاری لەسەردراوە و لەمانگی ١٠ی ٢٠٢٢ جێبەجێکراوە. ئەم دیواربەندە پێشتر لەلایەن (هاوژین عەبدولواحید) بە ستایلی واقعی کراوە و پاشان شێوێنراوە.

زیاتر بزانە
دیواربەند