سینەمای گەڕۆک

دواین نوێکردنەوە: 2026-10-16


وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ڕۆشنبیريی و هونەری پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕۆژانی ٦ و ٧ و ٨ی ١٢ی ٢٠١٥ لە هۆڵی، بۆنەکان پشت مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، سێ فلیمی نمایشکردووە:

١- دە چــــــرکـە: فلیمی درێژی سینەمایییە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، سیناریۆی: ئاکۆ عەزیز میرزا و ئازاد باستان، دەرهێنانی: ئاکۆ عەزیز میرزا، سەرپەرشتیاری گشتی: ئازاد سەوزە، بەرنامەڕێژ: جەلال ساعد پەنا، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئازاد باستان، وێنەگر: حەیدەر عومەر، دەنگهەڵگر: قادر قادری، ماکیاژ ؛ سەمیعە ئەحمەد، دیزاینی دیکۆر و جێبەجێ کردنی: عبدالرحمان محەممەد و سەرەوەر محەممەد ئەمین، مۆنتاژ: لوقمان سوخەنوەر، دانەری موزیک: کاروان مەحموود، دەنگدانەر و میکساژ؛ قادر قادری، جیبەجێکارانی ڕووناکی: بەرهەم تەیب و حسێن عەلی، کرێن و شاریۆو تەکنیک: هێمن نەوزاد و سەرخێڵ جەمال، بەڕێوەبەری بەرهەم: کامەران نوری تۆفیق، گروپی بەرهەم: ستار شەریف، ڕێبوار حەمەهەورامی، فەرهاد عەتا.

٢- تارمایی جەنگی پێشوو: فلیمی درێژی سینەماییە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، سیناریۆی: هاوڕێ مستەفا و پشتیوان حەسەن خاوێی، دەرهێنانی: هاوڕێ مستەفا حسێن، سەرپەرشتیاری گشتی: ئازاد سەوزە، بەرنامەڕێژ: خالید حەمە حەمەلاو، یاریدەدەری دەرهێنەر: سەرگوڵ حسێن، ڕاوێژکاری سیناریۆ: ئاوات عوسمان، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئەدنان هیمانی، یاریدەدەری وێنەگر: بیتی تاوسن، دیزاینی دەنگ:ماتسیۆ فارۆ، دەنگهەڵگر: ئایکۆت ئیڤن، سەروەر ئەحمەد، دانەر عومەر، سکرێپت و ڕاکوار: جەبار مەعروف محەممەد، کلاکێت: ڕێباز تاهیر، ماکیاژ ؛ مۆنیکا سوایتک، کریستینا کرۆسیزکا، دەوەن نەوزاد، بەڕێوەبەری لۆکەیشن: دانەر عومەر، جلوبەرگ: هەورامان حەمەئەمین، دیزاینی دیکۆر و جێبەجێکردنی: خالید ئەحمەد، چۆمان ئەبوبەکر، فوئاد فتح الله، مۆنتاژ: ئاوات عوسمان، ڕاویژکاری مۆنتاژ: مایکڵ جۆنس، دانەری موزیک: ئاکۆ عەزیز عینایەت، دەنگدانەر و میکساژ ؛ ماتسیۆ فارۆ، جیبەجێکارانی ڕووناکی: حسێن عەلی و توانا فەرهاد، کرێن و شاریۆ و تەکنیک: سیروان مەحموود گلی، نەوزاد حەمەئەمین، بەڕێوەبەری بەرهەم: جەبار محەممەد موتەلیب، گروپی بەرهەم: شانۆ عومەر، دانا عەلی سەعید، هێمن جەلال، ڕێکەوت حەمەتۆفیق، دڵشاد حەمەئەمین، دالیا ڕەئووف، ئەکتەرەکان: هامنۆ هاوڕێ، ڕێبین سدیق، لەنیا عەبدوڵا، ڕاستگۆ کەریم، شادان عەلی، لەنیا جەبار،ژیان ئیبراهیم، جەمیل سابیر، ئالان سامان، ڕەوەند ئەحمەد، شاڕۆژ ساڵح، میلیا هاوڕێ، لەنیا هاوڕێ، شکۆ ئاوات، باوان مەریوان، جەبار محەممەد، بورهان قەرەداغی، ئەحمەد ئیبراهیم، مەریوان ئیبراهیم، تۆفیق عەلی کەریم، نەزیرە عەلی، دەوەن نەوزاد، بەهادین عازەبانی، سازگار تەها ، کاوان کەریم، شوان محەممەد، دێنێ بەکر، پەرژین تالیب حەمەسوور، حسێن عەلی، دڵشاد حەمەئەمین، هەردی عوسمان، سەلاحە ڕەش، محەممەد عومەر، ئاڤان عومەر، هاوڕێ قادر، عەباس عومەر، دیار تەها، ئاوارە خان، کوردە مـەحموود، جەبار مەعروف، محەممەد شێخ قادر.

٣- فرمێسکی پەیکەرەکان: فلیمی درێژی سینەماییە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی هونەریی سینەمای سلێمانی، سیناریۆی: ئازاد کەرکوکی و سەعید عەقیقی، دەرهێنانی: ئازاد ناسح کەرکوکی، سەرپەرشتیاری گشتی: ئازاد سەوزە، بەرنامەڕێژ: هەوراز محەممەد، یاریدەدەری دەرهێنەر: کامەران جەمال، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: شەهریار ئەسەدی، یاریدەدەرانی وێنەگرتن: مەنسور زهوری، محەممەد ئەمین بیبانی، مەهدی، وەحید، دەنگهەڵگر: سەردار بابەکر. یاریدەدەری دەنگهەڵگر: بەرزان شاکار، کلاکێت: ڕەندو کامل، ماکیاژ: عەلی سدیقی، سکرێپت و ڕاکوار و ماکیاژ ؛ نیگار عوسمان، بەڕێوەبەری لۆکەیشن: ڕێبوار حەمەهەورامی، جلوبەرگ: سەروەر محەممەد ئەمین، دیزاینی دیکۆر: زیرەک میرە، جێبەجێکارانی دیکۆر: شیروان قاسم و کوردۆ محەممەد، مۆنتاژ: ئیبراهیم سەعیدی، یاریدەدەری مۆنتاژ: گەزیزە پاکنەهاد، دانەری موزیک: سەمەد عەلیپور، ڕەنگ چاککردن: ستۆدیۆی عەقیقی - تاران، گروپی کاستین: فەرهاد عەتا و ئاوارە خان، فۆتۆگرافەر: هاوڕێ بەهجەت، وێنەگری پشت لۆکەیشن: سەروەر حەمەئەمین، بەرپرسی تەکنیک: عبدالخالق جواری، بەڕێوەبەری بەرهەم: عەبدولڕەحمان محەممەد، لیژنەی بەرهەم: کامەران نوری تۆفیق و ڕێبوار محەممەد هەورامی، ئەکتەرەکان: جیهاد دڵپاک، کوێستان محەممەد، کاوان عەزیز، ئاوات ڕەسوڵ، جوان ساڵح، سۆلین فەرهاد، عەبدولڕەحمان محەممەد ڕەحمان، ڕێبوار محەممەد ساڵح، عەتا حەمەساڵح، زاهیر عەلی، کامەران نوری تۆفیق، سەمیعە محەممەد، عابید هەورامی، پەپولە ئاکۆ، کوێستان عەبدوڵا، ئاوارە خان، عومەر محەممەد، بەرزان شاکار، زەمەن تەها، نەجات حەسەن، سامان حەمە کۆڵ، واحید کفری، دابان عومەر، فەرهاد عەتا.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی سینەمای گەڕۆک بۆ نمایشی فلیمەکان.
  2. ئامادەبوونی ئامادەکار وەک بینەری نمایشەکان.

ئامادەکردنی: جەمال محەممەد سەوزە

74

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

مەلا قادری قادری

زاناو خوێندەوار و مدرس و وتاربێژە، ئیمام جومعەی مزگەوتی پاوە. ساڵی ١٩٥٣ز لە نوریاو لە دایک بووە  لای مامۆستا هەڵکەوتووەکانی ئێران و عێراق خوێندوویەتی و خوێندنی تەواوکردووە.لە هەردوو کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٩٨٨ز و کۆڕەوە گەورەکەی ساڵی ١٩٩١ز ڕۆڵێ بەرچاوی هەبووە لە فریاکەوتن و بەتەنگەوەچوونی کوردانی باشووردا. لە پاڵ هەستی کوردانەی گەنجانی تردا، لیژنەیەکی یاریدەدەری ئاوارەکان دروستدەکات و لە وتاری جومعەدا بەتەنگەوەچوونی ئاوارەو لێقەوماوان لە تاعەت و عیبادەت بانتر وەسف دەکات. بەو هۆیەوە کوردانی ڕۆژهەڵات دەمودەستر دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەئاوارەو بریندارانی هەردوو کارەساتەکە. دوای ڕاپەڕین ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ڕوداوەکانی مەرزی نێوان باشور و ڕۆژهەڵات، خێزاندارەو  لە شاری پاوە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
مامۆستایى ئاینى

هەڵەبجە لە مێژووی خوێناوی عێراقدا

نووسین و ئامادەکردنی: سەریاس جوانڕۆیی چاپی یەکەم:چاپخانە: رێدار بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ٢٠٢٦، تیراژ: ٥٠٠ دانە ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەڵەبجە، بەشێک لە مێژووی هەلەبجە، قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی شار بە ناوی هەڵەبجە، قەزای گوڵعەنبەر، هەڵەبجەو هەڵبژاردن، هەندێک لەو تاوانانەی بەرانبەر هەڵەبجە ئەنجامدراون، هەڵەبجە ١٩٧٧-١٩٨٨، جەنگی عێراق و ئێران، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانتاوەکو ١٣-٥-١٩٨٧، تۆپبارانی هەڵەبجەو کارەساتی قوتابخانەکەی سیروان، پەلاماری ئێران و داگیرکردنی هەڵەبجە، ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر شاری هەڵەبجە،خەڵکی هەڵەبجە لەبەردەم چارەنوسێکی نادیاردا، چەکی کیمیایی، کیمیابارانی هەڵەبجە، ئێران چی برد لە هەڵەبجە، دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی  هەڵەبجە لەبەردەم دادگادا، بەڵگەنامەکان.

پێگەی هەورامان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی باشوری کوردستاندا(١٩٧٥-١٩٨٨)

ئامادەکردنی: صباح مجید فتاح چاپی یەکەم، ٢٠٢٦ ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و دروستبوونەوەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی حزبەکان لە هەورامان(١٩٧٥-١٩٧٩) خەباتی چەکداری حزبەکان لە هەورامان، دۆخی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان( ١٩٧٥-١٩٨٨) کردەی ڕاگواستنی گوندەکانی هەورامان، بزافب جەماوەری، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکان لە هەورامان، کیمیابارانی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان.

هەڵەبجە لە ژێر هەوری زەهراویدا

نووسینی: د. ئارام ئەسعەدعەبدولڕەحیم، زانا ئەحمەد عەلی چاپی یەکەم، ٢٠٢٦، سلیمانی ناوەڕۆکی پەیوەندار: پوختەیەک لە مێژووی هەڵەبجە،  ناوی ، جوگرافیای ، دانیشتوانی، پێمهاتەی کۆمەڵایەتی و، ئاینی و ڕۆشنبیری ، گرتنی شاری هەڵەبجە لە لایەن سوپای ئێرانەوە. کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، مێژووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بارودۆخی دانیشتوانیهەڵەبجەپاش کیمیاباران

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.