زامی مێژوو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


کۆراڵ و نمایشێکی هونەرییە. بەرهەمی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی هونەری وێژەی کوردییە. تیپی مۆسیقای شەم، لە یادی دوازدەیەمین بیرەوەری کیمیابارانی هەڵەبجەدا پێشکەشیکردووە. ئاواز و ئامادەکردنی عەباس جەمیل زەنگەنەیە. دەقی شیعری: شێرکۆ بێکەس، ڕێژەن کرماشانی، عیسمەت دڵڕەش، مەولەوی، نامیق هەورامی، ئاری حەمەسەعید، شەونم بەرزنجی. بەڕێوەبەری هونەری: ئالان حەمەکەریم جاف. بەڕێوەبەری بەرهەم: نەژاد شێخ کامیل. نمایشی(کامیل فەخرەدین، نەژاد کامیل، ئاری حەمەسەعید). مۆسیقاژەنەکان (ئالان حەمەکەریم، چواس عبدالهادی، هاوژین ئەنوەر، سیوان محەممەد، سورد فواد، هەڵبەست سەلاح، دڵدار زرار، هیوا کەریم، نیهاد سابر، زیرەک حەمەمین، کاروان سیروان، فەرەیدون شاکر). سروود_بێژەکان (کاروان ڕزگار، ئاری نادر، دیلمان محەممەد، ئاکۆ عەبدولوەهاب، هەوراز جەلال، کۆچەر نووری، لەیلا نووری). کۆرس: (ئارام کەریم، ڕزگار مەحموود، شارا ساڵح، پێشڕەو جەژنی، بەڕوو مستەفا، شوان نووری، محەممەد جەلال، دڵدار تاریق، کارزان محەمەد، هەرێم جەمال، پەرێز سەعید، ڕەمزی عوسمان، دیار حەسەن، ڕێکار عوسمان، چۆمان سەلاح، ڕەنگین عەبدوڵا، بڕیار عەلی، شەنگەر ساڵح). گۆرانیبێژان (سەباح هورامی، حسێن قادرکەرەمی، دڵنیا قەرەداغی، ڕێبین جەمال). لە ١٦ی ٣ی ٢٠٠٠ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. نوسراوێکی (لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی هونەری وێژەی کوردی) بۆ ئامادەکار.
  2. دەلیل و ئەرشیفی کارەکە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەژاد شێخ کامیل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٤ی ١٠ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.