بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی مەعریفیی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجەیە. بە هاوکاریی تۆڕی ڕێکخراوەکان و دەستەی باڵای یادی کیمیاباران لە ڕۆژانی ١٤ بۆ ١٦ی ئازار، لە ساڵی ٢٠١٣وە بەچەندین چالاکیی جۆراوجۆر ناوبەناو ساڵانە پێشکەشکراوە. ١- سازکردنی سیمپۆزیۆمی (مەرگ و ئەبەدیەت)، بە بەشداری (د. سەربەست نەبی، د. ئومید ئاغا بەگی، تەحسین حەمەغەریب). بە هاوکاریی لیژنەی باڵای مەراسیمی ٢٥ـەمین ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجه، لە هۆڵی سارا، لە ڕۆژانی ١٤ بۆ ١٦ی ٣ی ٢٠١٣. ٢- هەڵەبجە و کوردبوون و قوربانی، بۆ (ڕێبوار سیوەیلی و تەحسین حەمەغەریب) لە هۆڵی سارا لە ١٥ی ٣ی ٢٠١٦. ٣- سازکردنی دوو کۆڕ بۆ (هەردی مەهدی، هەورامان فەریق)، لە ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠١٧، به هاوکاریی دەستەی باڵای یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە لە هۆڵی سارا پێشکەشکراون. ٤- پاراستنی یادەوەریییەکانمان لە ئەستۆی کێدایە؟ بۆ (عومەر عەبدول)، کاریگەری ڕووداوە سیاسیەکان لەسەر کۆچی توانا مرۆییەکان لە هەڵەبجه، بۆ (عادل سدیق عەلی) لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٢.