شەوانی شار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
زنجیرە دیدارێکی ساڵانەی سەنتەری گەشەپێدانی لاوان/ئۆفیسی هەڵەبجەیە. وەک نەریتێکی ساڵانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەوانی شار لە ١٠ ڕۆژی کۆتایی لەمانگی ڕەمەزاندا بە بەشداریی نوسەران و هونەرمەندان و چالاکوانان و خەڵکی شار، لە باخچەی سەنتەر ڕێکخراون. تیایدا کۆڕی ئەدەبی و عیرفانی و فکری و هونەری و پێشکەشکردنی پارچە میوزیک و خوێندنەوەی چامە و ناساندنی کتێب و بەخشینی بەرهەمی نوسەران پێشکەشکراون و لە شارەکانی تری کوردستانەوە نوسەر بانگهێشتکراون، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ناسین و گفتوگۆی کراوە لە سەر پرسەکان و لە هەندێکیاندا بەربانگ و خواردن بە میوانان و ئیفتار بۆ خێزان و ئاوارەکان سازکراوە.
١- لە ٢٣ی ٧ی ٢٠١٢ و ڕۆژانی دوایی: داوەتی ڕۆشنبیران، گفتوگۆی کراوەی گرنگی چالاکی ڕۆشنبیری، میوانداری (د. سەباح بەرزنجی، زوبێر عەلی عارف)، ئێوارەخوانێک بۆ نوێنەری ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و گفتوگۆی کاری ڕێکخراوەیی.
٢- لە ٢٩ی ٧ی ٢٠١٣ و ڕۆژانی دوایی: گفتوگۆی ژیان و بەرهەمەکانی ئەحمەدی موفتیزادە، تێکستی عومەر عەبدول و مەهدی هەورامی، ئاری عەبدوللەتیف، یادگار ڕەئوف، ئارام بامۆکی، پەرۆش، گۆریان، جەمال هەڵەبجەیی، گروپی موزیکی ئاهورا، گۆرانی ئاریان کەمال، بابەتەکانی، عەبدوڵا نەسروڵڵا، فەیسەڵ ئیبراهیم، عالیە فەرەج، نوعمان محەمەمد، هەڵسەنگاندنی تابلۆی کۆڕەوی حەسەن موراد، هونەر ساحیب.
٣- لە ٣ی ٧ی ٢٠١٤ و ڕۆژانی دوایی: بەشداران: نعمان محەممەد، عەبدوڵا نەسروڵڵا، سەروەت عەبدوڵا. شیعر و میوزیک: عوسمان محەممەد، ڕێناس عەلی، کاوات، هەڵوێست، جیهانگیر جەلال، عونەر عەبدول، مامۆستا فازل، شاهۆ، موزیک هونەرە زانستە، ئاری جەلال، هەردی مەهدی، نەبەز هەورامی، پشتیوان محەممەد، تەحسین حەمەغەریب. خوێندنەوەی قورئان سیمینار: هونەر ساحیب، کۆڕ: هومایون ساحیب، بەخشینەوەی کتێب.
٤- لە ٢٢ی ٦ی ٢٠١٥: بەشدارانی سیمینار: عەزیز غەفور، گروپی میوزیک: جیهانگیر جەلال، کاوات، ئاریان کەریم، ئەمیر ئەرسەلان، ڕێڤین ئاراس، هەڵوێست، فرمانی دەف، بۆچی شەوانی شار، ئەرسەلان عابد. سیمینار: د. سەلمان، حکمەت ئەحمەد، هونەر ساحیب، عومەر عەلی، عەبدوڵا نەسروڵڵا، تەحسین حەمە غەریب، مودریک عەلی، عبدالرحمان محەمەد، سەبور هەورامی شکار، هومایون ساحیب، فەیسەڵ ئیبراهیم. خوێندنەوەی شیعر: عوسمان محەممەد، ئارام بامۆکی، ئاری عەبدوللەتیف، مریەم باروتچیان، نەبەز هەورامی.
٥- لە ١٣ی ٦ی ٢٠١٦ و ڕۆژانی دوایی: ٢٠ دیداری لەخۆگرتووە. کۆرسی فەلسەفی: عیرفان مستەفا. سیمینار: عەزیز غەفور، عەبدوڵا نەسروڵڵا، حسێن حەمەساڵح، بەکر حەمە سدیق، د. سەباح بەرزنجی، موحسین ئەدیب، تەحسین حەمەغەریب، سەلمان نادر، نوعمان محەممەد، کامەران سوبحان، دێرین حامد، سازکردنی ئیفتار، شیعر و میوزیک، عوسمان محەممەد، عومەر عەبدول، وەرزێر حەمەسەلیم، ئیدریس عەلی. نمایشی فلیم.
٦- لە ١ی ٦ی ٢٠١٧ و شەوانی دوایی: کۆڕەکان: بورهانی حاجی هادی، تەحسین حەمەغەریب، هەردی مەهدب، هومایون ساحیب، سەبور سەیوانی، ئیسماعیل محەممەد، فەیسەڵ ئیبراهیم. تێکستی ئەدەبی: وەرزێر حەمەسەلیم، مەهدی هەورامی، ئەیوب عەنەبی، عوسمان محەمەد، میوزیک، جیهانگیر جەلال، ڕێناس عەلی، فازل محەممەد، کاوات، فرمان هەورامی. میوزیک و گۆرانی: کاروانی نەی. دیداری کۆمەڵایەتی، خوان بۆ خێزانی تازە پێکەوەنراو، کۆرسی فکری.
٧- لە ٢٧ی ٥ی ٢٠١٨ و شەوانی دوایی: چامە و موزیکی ڕەسەنی کوردی، بەخشینی کتێب، کۆڕی ئەدەبی: عوسمان محەممەد. میوزیک: جیهانگیر جەلال، کاوات محەممەد، فرمان هەورامی. کۆڕەکان: د. سەباح بەرزنجی، سەبا ئەحمەد. کۆرسی فەلسەفی: سەلمان نادر. هونەری: هونەر ساحیب، توانا محەممەد، فەیسەڵ ئیبراهیم، حەسەن نازدار، تەحسین حەمەغەریب، هومایون ساحیب.
٨- لە ١١ی ٥ی ٢٠١٩ و شەوانی دوایی: گفتوگۆی کراوە: ئەرسەلان عابد، تۆڕی ڕێکخراوەکان. کۆڕی ئەدەبی و شیعر خوێندنەوە: عوسمان محەممەد، توانا محەممەد، ئەیوب عەنەبی. میوزیک: جیهانگیر جەلال، فرمان هەورامی، ڕێناس عەلی، فازل محەممەد، کاوات محەممەد. کۆرسی فەلسەفی هاوبەشی سەنتەر و ناوەندی هەژان بۆ تەحسین حەمەغەریب. کۆڕێک بۆ عەبدوڵا نەسروڵڵا. گفتوگۆی کراوە: پەرلەمانتار سەرکەوت شەمسەدین، کۆمەڵەی قوربانیان و ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان. بە شداری هونەرمەندان عوسمان محەممەد، ماردین ئەبوبەکر.
٩- لە ٨ی ٤ی ٢٠٢٢ و شەوانی دوایی: کۆڕ: تەحسین حەمەغەریب، کامەران ئەحمەد، محەممەد باران، کۆساران ئەحمەد. ئەزمونی کاری وەرگێران: مەریوان عەبدول، سەروەت عەبدوڵا. بەخشینی کتێبی ئیبراهیم مەیکە، ئیبراهیم حاجی زەڵمی. چەند بەرهەمێکی تیپی میوزیکی مەولەوی. ناساندن و بەخشینی حەوت کتێب لەوانە کتێبی ڕۆشنبیر کێیە؟. سیمینار: لوقمان سیوەیلی، لەسەر کۆچ، بە هاوبەشی سەنتەر و سەنتەرەکانیCDO ICMPD ، MRC.
سەرچاوەکان:
- پروشەری سەرجەم دیدارەکانی شەوانی شار.
- چاوپێکەوتنی(سەرکەوت بەهمەن عینایەت) لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤.
- ئامادەیی ئامادەکار لە چەند شەوێکی دیداری شەوانی شاردا.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرکەوت بەهمەن,هومایون ساحیب کەریم