بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
کۆمەڵەیەکى وەرزشیى شاخەوانییە. لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٧ لە هەڵەبجە دامەزراوە. دامەزرێنەرانى ئەم گروپە بریتین له: (عیرفان ئەحمەد، زانا عومەر عەلى، ئەسرا مەحموود، وەلید خالید، هێمن ئیسماعیل). چەندین چالاکییان لە بوارى شاخەوانى لە هەڵەبجە و دەوروبەرى و لە دەڤەر و ناوچەکانى (چۆمان و سۆران و شارباژێڕ و گەرمیان و ئاکرێ و حاجى ئۆمەران و بلە و بەرزان)دا هەبووە و گەشتى دوور و درێژى شەو_مانەوەشیان هەبووە، هەروەها گەشتى ناو بەفر و سەهۆڵیان ئەنجامداوە و ڕۆڵیان هەبوو لە پاراستنى ژینگەى کوردستاندا، هەروەها چالاکیى دانانى ناساندنى شاخەکانى ناوچەى هەڵەبجەیان هەبووە، وەک (دانانى تابلۆى شاخى هەوارەبەرزە و دانانى تابلۆى کۆڕێى شاخى باڵامبۆ). زۆربەى ئەندامانى ئەم کۆمەڵەیە لەسەر دەستى ڕاهێنەرى فیدراسیۆنى شاخەوانیى ئێرانى، بەشدارى خولى شاخەوانییان کردووە. لە ئێستادا دەستەى بەڕێوەبردنى ئەم کۆمەڵەیە ئەمانەن: فەهمى محەممەد عەبدولقادر (سەرۆکى کۆمەڵە)، سارا عەلى (جێگرى سەرۆک)، نامیق مەعروف (ئەندام)، جەبار حەمەسەلیم مستەفا (ئەندام)، ڕۆشنا یەعقوب (ئەندام). ئەم دەستەیە کار و چالاکییان لە بوارى شاخەوانیدا لە هەڵەبجە و دەوروبەرى و دەڤەرەکانى دیکەى کوردستاندا هەیە.