کەرنەڤاڵی باخچەکانی ساوایان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
چالاکییەکی ساڵانەی چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهیدە. لە١٥ و ١٦ی ٥ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ئەحمەدموختار بەئەنجامی گەیاندووە، ئەم باخچانە ئەم بەرهەمانەیان پێشکەشکردووە:
١- شنە: بەهای گوڵ: هۆنراوە: وەرگیراو. وتنی کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ڕاهێنانی منداڵ: م. شادان محەممەد عەلی.
٢- خونچە: ئۆپەرێتی پەیمان و پاشا. نوسینی: زانا ڕەئوف حەسەن. دەرهێنان و داڕشتنەوەی دەق: یاسین عەلی(ڕێناس). یاریدەدەری دەرهێنەر: قدریە مراد. مکیاج و جلوبەرگ: مائیدە و ڕوپاک فەتاح.
٣- سیروان: سیروانە ماڵم. هۆنراوەی: وەرگیراو. وتنی کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم، گۆرانی: دانشتن. وتنی: کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم.
٤- هەڵەبجە: ئۆپەرێتی باخچەکەم. نوسینی: ئارام. دەرهێنانی: ئەسمەر سەفەر. یاریدەدەری دەرهێنەر: هەڵاڵە عومەر سەعید. هۆنراوە: ئارام. ئاواز و مۆسیقا: جیهانگیر جەلال. هەروەها ئۆپەرێتی مافی منداڵ و گۆرانی لە شاری شەهیدانین.
٥- باخی میر: گۆرانیی وەرزەکان. هۆنراوەی: وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا. ئیحسان کەریم. ڕاهێنان: م. ئیسر جهان، تابان محەممەد.
٦- پەریان: ئۆپەرێتی: قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ. نوسینی: ئەحمەد محەممەد. ئامادەکردن و دەرهێنانی: هەردی هادی. ڕاهێنان: شەهلا مەحمود. ئارایشت: هاوار عەلی مەردان. جلوبەرگ: سەحەر حەیدەر.
٧- خورماڵ: گۆرانیی پشیلە. هۆنراوە: وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا: فازیڵ محەممەد عەبدولکەریم. ڕاهێنان: م. هودا حەمەسەعید، نەشمیل ساڵح، گۆرانی باخچەی خورماڵین. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ئۆپەرێتی میوەکان: وەرگیراو. ئامادەکردنی: عەبدوڵا حەکیم.
٨- بینایی: تۆنەکانی مۆسیقا: هۆنراوەی وەرگیراو. وتنی: ساڤۆ سەلام. ئاواز و مۆسیق: ئیحسان کەریم.
٩- سایەی تایبەت: گۆرانیی وەرزەکان. هۆنراوەی: هاودەنگ. مۆسیقا: ڕێناس عەلی. وتنی: پەریا موزەفەر. نواندنی: شایستە، گۆرانی تەمەنم پێنج ساڵە. هۆنراوە: هاودەنگ. مۆسیقا: ڕێناس. وتنی: شایان بێستون. نواندن. ئاتیا لقمان.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و ڕێبەری چالاکییەکان.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (جیهانگیر جەلال نادر)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (یاسین عەلی حسێن "ڕێناس عەلی")، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم