ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1 بابەت

یەکەمین ئۆلۆمپیادی زانکۆکان

یەکەمین ئۆلۆمپیادی وەرزشیی زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتییەکانی کوردستانە، لەسەر داواکردنی زانکۆی هەڵەبجە و ڕەزامەندیی وەزارەت، بۆ یارییەکانی (تۆپیپێ، بالە، بالەی ناو لم، فوتساڵ، شەترەنج، باسکە، تۆپی دەست، تێنسی سەرمێز، ڕیشە، گۆڕەپان و مەیدان، مەلەوانی) بۆ هەردوو رەگەز، ڕێکخراوە. کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، لە (٢٠ی ٧ - ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٤)، لە یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە، بە دروشمی: وەرزش، تەندروستی و ئارامی و پێکەوەبوونەمانە، ئەنجامیداوە. مەشخەڵی زانکۆ و پەیمانگا بەشداربووەکان هەڵکراوە، کە بریتیبوون لە زانکۆی: سەڵاحەدین، سلێمانی، دهۆک، سۆران، هەڵەبجە، چەرمۆ، گەرمیان، نەورۆز، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلەتەکنیکی گەرمیان، هەولێری پزیشکی، تیشکی نێودەوڵەتی، گەشەپێدانی سلێمانی، پەیمانگای کوردستان، پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی برایت، پەیمانگای نەشناڵ بۆ تەکنۆلۆجیا، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی. یارییە ئەنجامدراوەکانی ئۆلۆمپیادەکە بریتیبوون، لە یارییەکانی فوتساڵ، مەلەکردن، یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، شەترەنج، هونەرە جەنگییەکان و چەند یاریی و چالاکییەکی تری وەرزشی. زانکۆی هەڵەبجە لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکان پلەی دووەمی بەدەستهێنا و چەند خوێندکارێکیشی بە جیا پلەی یەکەمی هەندێک لە یارییەکانیان بەدەستهێناوە.