بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
دیدارێکی ئەدەبییە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، لە ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری سروشت و جوانی (عەبدوڵا گۆان)دا، لە ١٨ و ١٩ی ١١ی ٢٠١٨دا لە هەڵەبجە ڕێکیخستووە. لیژنەی باڵا: (پەروێز نیازی، ئیبراهیم هەورامانی، هومایون ساحێب، بەرزان حامد، سەریاس عەلی، سەبا ئەحمەدج، هێمن لەتیف). شاعیرانی میوان: (کەژاڵ ئەحمەد، ئیدریس عەلی). وتاری بنەماڵەی گۆران: ڕزگار ئەژی گۆران. ئاهەنگی گۆرانی و موزیکی تیپی موزیکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە. بابەتی بەشداربووەکانی دیدارەکە: (شوناس و هاوسەنگی جوانی: عەتا قەرەداغی. تەکنیک و نوسینی کتێبی گۆران لە یادەوەری هاوچەرخەکانیدا: مامۆستا جەعفەر. ئیندێکس لە شیعرەکانی گۆراندا: د. لوقمان ڕەئوف. کاریگەری شیعرەکانی خەیام لەسەر گۆران. د. سەبوور عەبدولکەریم. گۆران و ئەزموون و ئەرکی شیعر، د.نووری حەمەکاکی. گۆران لە نێو بیری نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا، حەکیمی مەلا ساڵح. میزاجی کوردەواری وەک میتۆدێک بۆ ڕابەریی گۆران، هومایون ساحێب). سەرجەم چالاکییەکان لە هۆڵی د.مستەفا زەڵمی بەڕێوەبراون. خەڵات بەسەر بەشداربوواندا دابەشکراوە.
درامایەکی ڕادوێییە. پێشکشەکردنی چیرۆکە تەمسیلییە لە ڕێی بیستەنەوە. لە بەشی کوردیی ڕادوێی بەغداوە لە سەرەتای پەنجاکاندا پێشکەشکراوە. بەرهەمی هونەرمەندی شاری هەڵەبجە (ئەحمەد دلاوەر) بووە.
بەرنامەیەکی ڕادوێیی و تایبەت بووە بە مافەکانی مرۆڤ. بەشی ڕوناکبیریی سەنتەری گەشەپیدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجه، بە هاوکاری ڕێکخراوی (چاودێریی مافی مرۆڤی کورد KHRW)، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە میوانداری پسپۆرێکی بواری مافی مرۆڤ، دوو هەفتە جارێک لە (ڕادوێی دەنگی نوێ) پێشکەشکراوە، لە ئامادەکردنی: ئەرسەلان عابد، پێشکەشکردنی ڕووبار وەلی. لە ساڵی ٢٠٠٨ هەشت بەرنامەی لێ پیشکەشکراوە و میوانداری (ئەرسەلان عابد، ڕێواز فایەق، دڵشاد نامیق، سەمیرە محەممەد، بەختیار عەلی "داواکاری گشتی"، سەروەر محەممەد، بەختیار ئەحمەد، سەرچنار ئەحمەد) کراوە.
چالاکییەکی هونەریی نمایش_ئامێزە. لە شێوەی نواندن و کارێکی هونەریدا. دەق و سەرپەرشتیاری یانە: (هومایون ساحیب کەریم). بەشداران: (هومایون ساحیب کەریم، ئارەزوو عومەر، برهان ڕەئوف، سەریاس عەلی، ئامینەئەحمەد، سەی عەباسی تاوگۆزی). ئێکسسوارات: عادل کۆچەری. لەیەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان لە٣٠ى ٥ى ٢٠٠٨دا لە هاوێنەهەواری ئەحمەدئاوا و چەمی زەڵم بۆ هەزاران بینەر نمایشکراوە.
ڕێکخراوی کلتوری (یانەوسیاچەمانە)، بۆ بەرزڕاگرتنی خەبات و قوربانیدانی (مەحموودخانی دزڵی)، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٩ی ٥ و له ساڵیادی ڕزگارکردنی شاری سلێمانی لە دەستی ئینگلیزەکان و لەلایەن میر مەحموودخانی دزڵی، ئەنجامیدەدات. تا ئێستا سێ دیداری کردووە و هەردوو بنەماڵەی (مەحموودخانی دزڵی) و بنەماڵەی (شێخ مەحموودی حەفید) و چەندین نوسەر و توێژەر کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و جەماوەرێکی زۆری کوردستان ئامادەیبوون: ١- یەکەم دیداری مەحموودخانی دزڵی: ساڵی ٢٠١٩ لەسەر مەزاری ناوبراو لە گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەژێر ناونیشانی: (مەحموودخانی دزڵی سیمبولی پشتیوانی و هاوکاری بووە) ئەنجامدراوە. چەند نوسەر و توێژەرێک بابەتیان پێشکەشکردووە، لەوانە: (د. ماجید خەلیل، مامۆستا ئەیوب ڕۆستەم). ٢- دووەمین دیداری مەحموودخانی دزڵى: ساڵی ٢٠٢٢ بەسپۆنسەری (دامەرزاوەی کەریمی عەلەکە) لەسەر مەزاری (مەحموودخانی دزڵی) لە گوندی (هانەی قوڵ)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ) بەڕێوەچووە، بە هاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی ناحیەی (خورماڵ)، لەژێر ناونیشانی (مەحموودخانی دزڵی شوناسی بەرخۆدان و پێشەنگی شۆڕشی نەتەوەی کورد) بووە. چەند نوسەر و توێژەرێک بابەتیان پێشکەشکردووە. لەوانە: (د. کەیوان ئازاد ئەنوەر، د. هەردی مەهدی مەیکە، عەبدولقادر شکاک). ٣- سێیەم دیداری مەحموودخانی دزڵی: ساڵی ٢٠٢٤ به هاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی (ناحیەی خورماڵ)، لە هۆڵی شەهید (سامانی حاجی قادر)، لە شارۆچکەی (خورماڵ) ئەنجامدراوە. لەژێر ناونیشانی: (مەحموودخانی دزڵی سیمبولی بەرخۆدان)ـە. چەند نوسەر و توێژەر بابەتیان پێشکەشکردووە. ئەوانیش: (پ. د. ڕەنجدەر محەممەد عەزیز، مامۆستا ئیبراهیم مەیکە عەلی و شێخ ئازاد نەقشبەندی).
کاری هاوبەشی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان و ناوەندی مەردۆخ و مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی ساداتی پیر خدری شاهۆیە. بە دروشمی (مەلا حەسەنی دزڵی هەڵۆیەک لە ئاسمانی نەمریدا)، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هۆڵی پیرخدری شاهۆ، لە سلێمانی ئەنجامدراوە. ئەم پانێڵانە پێشکەشکراون: کات و شوێن لە شیعری مەلا حەسەنی دزڵێدا: د. سەباح بەرزنجی. مەلا حەسەن کەشماڵی و نیشانە شناسانە: عادل محەممەدپور. شرۆڤە و تەنزێ و دەم تەڕی: ڕەئوف مەحموود پور. ئەرکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەنێو شیعری مەلا حەسەندا: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. بارودۆخی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی: د. فەیرۆز عارفی. لیژنەی بەڕێوەبردن: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەرکان وەیس مراد، تەها شێخ عەلی مەردۆخی، ئەزوەر شێخ مەحموود، تاهیر شێخ حەمەساڵح چنارەیی، محەممەد شێخ عەبدولقادر مەردۆخی، پیشکەشکار: ڕووناک حەمەساڵح هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری پانێڵەکان: د. کوێستان عەلی و تاهیر شێخ حەمەساڵح.
مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان بە هاوکاریی خێزانی خوالێخۆشبوو، بە دروشمی (دانای هەورامی و خەمی نەتەوەیەک)، لە ٢٥ی ٥ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ساداتی پیرخدری شاهۆ ئەنجامیداوە. لیژنەی سەرپەرشتی: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، فەخرەدین عەبدوڵا، دڵشاد مەلا محەممەد، ئەرکان وەیس مراد. بێژەری دیدار: ڕووناک حەمەساڵح. بەڕێوەبەرانی کۆڕەکان: د. عەدنان عەبدولقادر هەورامی، پشتیوان گوڵپی. پانێڵەکان: چەند پەیڤێک سەبارەت بە مەلا نەزیری گەورە: د. عوزێر حافز. محەممەدی مەلا ساحیب دەستپێکی نوسین سەبارەت بە کۆماری کوردستان: د. عومەر عەبدولعەزیز. ڕوانگای کۆمەڵگا لە شیعری دانای هەورامیدا: حەمەڕەشیدی ئەمینی. لاکردنەوەیەک لە یوسف و زڵیخاکەی دانای هەورامی: ئیبراهیم حاجی زەڵمی.
کاری هاوبەشی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. ڕۆژی سێشەممەی ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی پێشکەشکراوە. بەشداربووان: حەکیم مەلا ساڵح: پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی هەڵەبجە، مامۆستا جەمال بێدار: پێکهاتەی زمانەوانیی خەڵکی هەڵەبجە. مەسعوود بابایی: پێکەوەژیان یان پێکەوە هەڵکردن. هاوژین مەلا ئەمین: فەلسەفەی دروستبوونی شار. مامۆستا ئیسماعیل عوسمان: کلتور و شار. مامۆستا عادل سدیق: مێژووی کلتورە جیاوازەکانی هەڵەبجە. پانێڵەکان لەلایەن (جەلیل عەباسی و مامۆستا فاروق جەمیل)ەوە بەڕێوەبراون.
خەڵاتێکی ئەستێرەی ئاڵتونییە. بەکێشی ٢٥ گرام، عەیارە ٢١، بە بیرۆکەی ئەمین حاجی زەڵمی، گروپی ژیوا بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی، ئامادەیانکردووە، ستافی بەڕێوەبردن: ئەمین حاجی زەڵمی، شکار مەعروف، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، ئاراس ڕەفیق، موحسین محەمەد، عادل کۆچەری، فرحان تاهیر، والی خالد، سنەوبەر هانەوێڵەیی، عومەر عوسمان، سوهەیب فاروق، ڕایان عوسمان. ساڵی ٢٠١٠ بە ئامادەبوونی ٢٧ هونەرمەندی باشور و خۆرهەڵات و بەشداری هەزاران کەس، لە یاریگای خورماڵ، بە خشیویانە بە ئەستێرەکانی سیاچەمانەی هەورامان، عوسمان هەورامی، حەمەحسێن کەیمنەیی، جەمیل نەوسودی.
خەڵاتێکی پێزانینی کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجەیە، لە چوارچێوەی یاد و فیستیڤاڵەکانی یادکردنەوەی هەڵەبجەدا ئامادەکراوە و بەخشراوە بەو کەسانەی، کە هەڵەبجەیی نین، بەڵام بە هەست و بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکانیان، هاوبەشی و خەمیان بۆ هەڵەبجە دەربڕیوە. هەندێک لەوانەی خەڵاتەکەیان وەرگرتووە: حەسیب قەرەداخی ، شێرکۆ بێکەس، سەلام مستەفا، میدیا حسێن، ناسری ڕەزازی.
ناونیشانی چەند چالاکییەکی هونەری و وەرزشین، بەرهەمی چالاکیی هونەریی بەرێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەن، بۆ یادی بیستوشەشەمین ساڵەی کیمیاباران. لیژنەی چالاکییە هونەرییەکان: (ئیحسان کەریم، فازل محەممەد، هێرش شەفیق)، چالاکیی وەرزشی(کاوە عبدوڵڵا، ئارام ئەحمەد، سەربەست تۆفیق). لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٤لە هۆلێ داخراوی یاریگای نێودەوڵەتی هەڵەبجە ئەنجامدران.
بەرهەمی مۆسیقیی سەنتەری چالاکیی گەنجانی هەڵەبجەیە. بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مۆسیقاوە لە ٢١ی ٦ی ٢٠١٠ لە باخی گشتیی هەڵەبجە، وەک تاکژەنی و ژەنینی گروپ پێشکەشکراون، (کەرەمی دڵ، سۆزی عیرفان، کەوملکە، نیشتمان، فیراق، بای سەبا، ناڵەی دڵان، عیشق). ژەنیاران: (جیهانگیر جەلال، ڕێبین فریاد، سوهەیل شەوکەت، گۆران ڕۆستەم، ڕابەر نوری، میران محەممەد، کاوات محەممەد، فەرمان ئەحمەد، ڕێڤین ئاراس، هەڵوێست کەریم، هدایەت کازم، سەفین بورهان، محەممەد سەباح) دەنگ: بەرهەم جەلال.
دیدارێکی زانستییە سەبارەت بە کلتور و دابونەریت و زمان و ئەدەبی هەورامان. کارێکی هاوبەشی زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستانە لە سنە. لە پەراوێزی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی هەورامانناسیدا، بەچاودێری (د. مەهاباد کامل) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە هۆڵی پڕۆفیسۆر (د. مستەفا زەڵمی)، لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٢ بە نمایشی چەندین فۆتۆی تایبەت بە ناسینی هەورامان، کلتورەکەی، کارەکانی دەستپێکردووە. چوار پانێڵی زانستیش پێشکەشکراون و ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراون: هەورامان لە حکومەتی ناوچەییەوە بەرەو حکومەتی نەتەوەیی: پ. د. کەیومەرس ئیراندۆست. پەیوەندی ڕۆحی لە شیعری مەلەویدا: ئەیوب ڕۆستەم. هەورامان لە ڕووی بنەما جیهانییەکانی پەرەپێدانەوە: پ. د. حسێن دانشمیهر. تانی شیعری هەورامی: هومایون ساحێب.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ٢ بۆ ٥ی ١١ی ٢٠١٠، لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف ئەنجامیداوە. هەر تاقێکی ڕۆژەکانی دیدار، بە ناوی نوسەر و ڕابەرانی ئەو ئەدەبەوە ناوناوە، وەک (ئەحمەدموختار جاف، شاکرفەتاح، حسێن عارف، شێرزاد حەسەن، ئەنوەر محەممەد تاهر). لیژنەی باڵای دیدارەکە: حەکیم مەلا ساڵح، حەسەن نازدار، شۆخان محەممەد، هیمن لەتیف، هومایون ساحێب، سەریاس عەلی، مەریوان هەڵەبجەیی، سەڵاح جەمیل، زانا ئەحمەد، میهرەبان سەلام، مەهدی عەزیز، سەلام حاجی عەلی، ئازاد نووری. لیژنەی دارایی: نزار محەممەد، ڕێبوار فەرەج عارف، کوێستان عوسمان. وتەبێژی دیدار: ئیبراهیم هەورامانی. دیدارەکە بە بەخشینی خەڵات بە چیرۆکنوس (سەبا ئەحمەد و ئاهەنگی گۆرانی موزیک، بە بەشداری تیپی مۆسیقای شنروێ) دەستیپێکردووە. نوسەرانی بەشداربوو: (حەسەن نازدار، حەکیمی مەلا ساڵح) لە هەڵەبجه، (نەجات نووری، سیامەند هادی، دانا فایەق، ئاوات محەممەد، گوڵاڵە عوسمان، ئاکۆ کەریم مەعروف) لەڕانیە، (عومەر حاجی، عومەر حسێن) لە سلێمانی، (عیسمەت محەممەد بەدەل، محسین عەبدولڕەحمان، ئیسماعیل هاجانی، نەفیسە ئیسماعیل) لە سێمێڵ و دهۆک، (فەیسەڵ هەمەوەندی، نیهاد جامی، حەمەسەعید زەنگنە) لە کەرکوک، (زاهیر ڕۆژبەیانی، نەجات حەمید) لە هەولێر، (ئەرسەلان تۆفیق) لە سەیدسادق و (گەرمیان هۆشیار عەبدولعەزیز) لە گەرمیانەوە. دواتر خەڵات بەسەر بەشداربوواندا دابەشکراوە.
بەرنامەییەکی ڕادوێیی دەنگی گەلی کوردستانە. بە شێوەزاری هەورامی. باس لە تەواوی سوچەکانی ژیانی خەڵکی هەورامان دەکات. بوژانەوەی ڕەسەنایەتی و فەرهەنگی دەوڵەمەندی هەروامان و ڕۆشنبیریی خەڵکەکەی هەڵدەداتەوە. لە مانگی ٥ی ١٩٩٨ دەست بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی کراوە. لەلایەن ئامادەکاران و پێشکەشکاران:(ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، کەمال هەورامی)یەوە. ساڵانی دواتر ئەیوب ڕۆستەم بووەتە ئامادە و پێشکەشکاری، تا ساڵی ٢٠٠٧ بەردەوامبووە. سەدان ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە.
چالاکیی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە، بە بەشداری دەیان چالاکوان و نوێنەرایەتیی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکانی کوردستان، لە ٩ی١٢ی٢٠١٥ گردبوونەوەیان لە بەردەم بارەگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و پێدانی یادشتنامەیەک، کە ٧٦ ڕێکخراو و سەندیکا و کۆمەڵەی کۆمەڵگەی مەدەنی، پشتیوانییان کردووە. تێیدا داواکراوە هەموو ئەوانەی جینۆسایدی گەلی کوردستانیان کردووە، دادگایی بکرێن و قەرەبوی زیانلێکەوتوان بکرێتەوە و ڕێگەنەدرێت جارێکی دیکە تاوانی کۆمەڵکوژی بەرامبەر گەلی کوردستان و هیچ گەلێکی دیکەی جیهان ئەنجامبدرێت.
چالاکییەکی نمایشییە لە شێوەی نواندندا. دەق: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. سەرپەرشتیاری یانە: لوقمان محەممەد. بەشداران: (لوقمان محەممەد، فاروق حەمە کەریم، فەریدە محەممەد، عەل حاجی زەڵمی، ئیسماعیل عەبدولکەریم، مووسا حەسەن). منداڵەکان (محەمەد لوقمان، بەسۆز عەلی، باوەڕ عەلی، خێڵان لوقمان). ئێکسسوارات: عادل کۆچەری. لە یەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان لە ٣٠ى ٥ى ٢٠٠٨دا، لە هاوێنەهەواری ئەحمەدئاوا و چەمی زەڵم بۆ هەزاران بینەر، نمایشکرا.
چالاکییەکی نمایشییە لە شێوەی نواندندا. دەق و سەرپەرشتیاری یانە: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. بەشداران: (محەممەد سابیر، مەهدی غەفور، سەلام ساڵح، شلێر قادر عەلی، حەیات مەحموود، ئەبوبەکر محەممەد ڕەشید، ئازاد شەریف). ئێکسسوارات: عادل کۆچەری. لە یەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان لە٣٠ى ٥ى ٢٠٠٨دا لە هاوێنەهەواری ئەحمەدئاوا و چەمی زەڵم بۆ هەزاران بینەر، نمایشکرا.
چالاکییەکی نمایشییە لە شێوەی نواندندا. سەرپەرشتیاری یانە(حەمەساڵح مەلا ئەحمەد)، هەریەک لە (حاجی بارام خەرپانەیی، سەردار فایەق، دڵسۆز سابیر، سەیوان خالید، سەلام ئەحمەد، کەیوان تایر مەحموود، سوهەی مەهدی مەیکە) ڕۆڵیانبینیوە. ئێکسسوارات: عادل کۆچەری. لە یەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان لە٣٠ى ٥ى ٢٠٠٨دا لە هاوێنەهەواری ئەحمەدئاوا و چەمی زەڵم بۆ هەزاران بینەر، نمایشکراوە.
چالاکییەکی نمایشییە لە شێوەی نواندندا. سەرپەرشتیاری یانە (دارا محەممەد عوسمان). بەشداران: (عوسامن هۆرامی، حەمەحسێن کەیمنەیی، سەباح هەورامی، فەتحوڵڵا ئەمینی، ناهیدە فەتاحی، عەتا زەڵمی ڕزگار حەمەڕەحیم، نەوزاد نەسروڵا، ئیسماعیل هانەگەرمڵەیی، ئەرجومەند هەورامی، فەرزاد ئەمینی، عومەر خوسرەوی، یەعقوب سۆسەکانی، وەهبی ڕەشید، یونس میزا، حەسەن حسێن، سیروان لهۆنی) بوون. ئێکسسوارات: عادل کۆچەری. لە یەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان لە٣٠ى ٥ى ٢٠٠٨دا لە هاوێنەهەواری ئەحمەدئاوا و چەمی زەڵم بۆ هەزاران بینەر، نمایشکراوە.