شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

926 بابەت

برادۆست ٢

کەوتووەتە گوندی (قۆڵخورد)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. لە ڕووبەری پێنج دۆنمدا، لە چوار حەوزی ماسی پێکدێت. لەسەر ئاوی کانی گوندەکە دروستکراوە. خاوەندارێتی بۆ (حەمە ئەمین حاجى مەحموود) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

پاوە

کەوتووەتە گوندی (تەکیە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە ٨٠ لە ڕێکەوتی ١٧ی ١١ی ٢٠١٨ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٦ ی کەرتی ٦ ی تەویلەجۆ لەسەر ڕووبەری ٢ دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ٢٠٠٠ پەنجە ماسی لە ئێستادا (ئاسف عەبدولڕەحمان) خاوەنی پڕۆژەکەیە.

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

پرژە

کەوتووەتە گوندی (خێڵی حەمە)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە ١٣ لە ڕێکەوتی ٨ی ١ی ٢٠٠٢ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٥/ ٢ی کەرتی ١١ی تەپەکوڕە لەسەر ڕووبەری ٩ دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ٩٠٠٠ پەنجە ماسی. لە ئێستادا(عەبدوڵا محەممەد عەبدولمحەممەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

تازەدێ

دوو پرۆژەی حەوزی ماسین و کەوتوو‌نەتە گوندی (تازەدێ)ی بناری سورێن: ١- پڕۆژەى حەوزی ماسی حاجی مارف: لە دوو حەوز پێکدێت. بە دووریی (٣٠٠م) لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکه، لە ساڵی ٢٠١٤دا و لەسەر کانی دروستکراون‌. یەکەمیان لەسەر ڕووبەری (١٥ بۆ ٨٠م) و دووەمیان لەسەر ڕووبەری (٢٠ بە ٦۰م). خاوەندارێتیان بۆ (مارف حەمەساڵح) دەگەڕێتەوە. ٢- پڕۆژەی حەوزی ماسی ئازاد عیزەت: لە دوو حەوزی ١٠-٧٠ پێکدێت. بە دووریی (٣٠٠م) لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکه لەسەر کانی و لە تەنیشت پڕۆژەی حەوزی ماسی حاجی مارف دروستکراوە. خاوەندارێتی بۆ (ئازاد عیزەت) دەگەڕێتەوە. بە ئاوی کانی و بیر ئاوی بۆ دابیندەکرێت.

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

قوڵخورد

ئەم پڕۆژەى حەوزی ماسیە دەکەوێتە خۆرئاوای گوندى قوڵخورد، ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە، ڕووبەرەکەی نزیکەی ١دۆنم دەبێت، ڕۆژانە بەرهەمی ئەم حەوزی ماسیە دەخرێتە بازاڕەوە، خاوەندارێتی بۆ (محەممەد حاجی مەحموود دەگەڕێتەوە).

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

کانیاو

کەوتووەتە گوندی (کوڵکنیی ئیسماعیل خەسرەو)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە ٨٣ لە ٢٠ی ٢ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٦ی کەرتی ١٨ ی تەویلەجۆ لەسەر ڕووبەری شەش دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ٦٠٠٠ پەنجە ماسی لە ئێستادا (بەختیار حەمەساڵح وەیس) خاوەنی پڕۆژەکەیە.

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

کشەیەری

دوو حەوزی ماسین. کەوتوونەتە ناوەڕاستی گوندی (کشەیەری)یەوە. ساڵی٢٠١٧ دامەزراون. یەکێکیان بە ئاوی ڕیشێن دروستکراوە و (١٥م) پانی و (١٥٠م) درێژە و لەسەر ڕووبەری ١٣ دۆنم دروستکراوە. دووەمیان لە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکەدایە و لەسەر چەمی زەڵم (٢٠م) پانی و (١٥٠م) درێژه و لەسەر ڕووبەری ١٥ دۆنم دروستکراوە.

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

هەورامان

کەوتووەتە گوندی (تەپی سەفا)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە سێی لە ساڵی ١٩٩٩ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ١٤/ ١ی کەرتی ١٨ ی تەویلەجۆ لەسەر ڕووبەری ١٠ دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ١٠٠٠٠ پەنجە ماسی لە ئێستادا (سەعدی محەممەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.

زیاتر بزانە
حەوزی ماسی

ئاوێسەر

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە و تەنیشت قەیسەریی دەوەن. لە ٢٨ دوکان پێکدێت. دواى کیمیابارانی هەڵەبجە دروستکراوە و بە قەیسەریی (کڵاشچنەکان)یش ناوی دەرکردووە. دوو دەروازەى هەیە، کە هەردوو شەقامی ئەمدیو و ئەودیوى خۆی پێکەوە دەبەستێت. دوو لە دوکانەکانی کتێبخانەن.

باڵانبۆ

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەى ڕابردوو لەلایەن بنەماڵەى شێخ عیزەدینەوە دروستکراوە. لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕووخاوە و دواتر سەرلەنوێ دروستکراوەتەوە. زیاتر لە ٣٠ دوکانی لە جۆر و پیشەی هەمەڕەنگی تێدابووە.

حاجی کەریم

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە زەوییەکەی سەعید خەڵەف، لە نێوان هۆڵی ساراو سینەمای هەڵەبجەدایە. ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە. یەک نهۆمە و نزیکەیی ٢٠ دوکانە. دوو دەرگای سەرەکی هەیە. یەکەمجار (حاجی کەریمی ئەڵڵا موراد) خاوەنی بووە. زۆرتر تایبەت بووە بە فرۆشتنی تەلەڤزیۆن و سەتەلایت و سیدی. لە ئێستاشدا بەشێوەیەکی گشتی پێداویستیە کارەباییەکانی لێ دەفرۆشرێت، ئەو دوکانانەشی، کە کەوتوونەتە دیوی دەرەوە، تایبەتن بە نوسینگەی خانووبەرە و پڵاوفرۆش و گۆشتفرۆش.

حامید بەگ

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن (حامید بەگی مەجید بەگی وەسمان پاشا)وە دروستکراوە. جگە لە وەستاکانی هەڵەبجە، لە سلێمانی و سنەوە وەستای دەستڕەنگینی بۆ هێنراوە. لە خشتی سوور و گەچ و قسڵ دروستکراوە و نموونەی جوانی تەلارسازی و هونەری سەردەمەکەیان نەخشاندووە‌. ڕووبەرەکەی (٢٦٠٠م)ـە. دوو نهۆم بووە و نهۆمی سەرەوەی وەک میواخانە (ئوتێل) بەکارهاتووە. بەشی سەرەوەی لە شەش گومەزی کڵاوڕۆشنەدار پێکهاتووە. نهۆمی خوارەوە چەندین دوکان و فرۆشگە و باخچەیەکی بچوکیشی تێدابووە. لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕووخاوە و دواتر نۆژەنکراوەتەوە و کراوەتە بازاڕێکی سەردەمی.

خانەقا

کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە) لە ژێر خانەقاکەدایە. هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە. بە قەیسەری (شێخ عەلادین)یش ناسراوە. لە یەک نهۆم پێکهاتووە و ڕیزە دوکانەکانی ئەمبەر و ئەوبەری یەکتربوون. نزیکە ٦٠ دوکانی تێدا بووە لە جۆری بازرگان و عەتار و پێداویستییەکانی خواردن و کەرەستەی هەندێک پیشە و بەرگدروو.

دەوەن

کەوتووەتە ناوەڕاستی شاری هەڵەبجە. لە ١٥ دوکان پێکهاتووە. دوو ڕووى هەیە و لە دوو نهۆم پێکهاتووە. لە ئێستادا نهۆمی یەکەمی چۆڵە و نهۆمی سەرەوەشى کراوەتە چێشتخانەى (ساراخاتوون).

سەید محەممەد

کەوتووەتە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ‌شارۆچکەی (بیارە). مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. (حاجی سەید محەممەد) خاوەنی بووە و زیاد لە ٢٠ دوکانی تێدابووه. زۆرتر‌ بۆ کوتاڵفرۆشی و قەسابی بەکارهاتووە.

سیروان

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە پشت بازاڕی زانکۆ و تەنیشت قەیسەریی شنروێ. ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە. لە دوو بەش و سێ نهۆم پێکهاتووە. (سیروان تۆفیق) خاوەنیەتی. لە ٢٠ دوکان پێکهاتووە و سەرجەمیان بە شێوەی کرێ تێیدان. دوکانەکان تایبەتن بە جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵان و کەمالیات و بەرگدرووی پەردە و بابەتی جوانکاری و پێڵاو و پێداویستییەکانی بەرگدروو.

شنروێ

یەکێکە لە قەیسەرییە کۆنەکانی هەڵەبجە. کەوتووەتە تەنیشت مزگەوتی پاشا لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨١ لەلایەن بنەماڵەى حاجی کەریمەوە دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٨ لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕووخاوە. پاش ڕاپەڕین، دووبارە دروستکراوەتەوە. لە ئێستادا سێ نهۆمە و زیاتر لە ٢٢٠ دوکان لەخۆى دەگرێت.

شێخ سادق

کەوتووەتە ناو گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لەلایەن (شێخ سادقی شێخ محەممەد)ەوە دروستکراوە‌.‌ لە ١٨ دوکان پێکهاتووە و تایبەت نەبووە بە پیشە و کەرەستەیەکی دیاریکراوەوە. دوکانەکانی دەرەوەی قەیسەریش ئاسنگەری بوون، بە دەڕابەی دار داخراون. دوو دەرەوازەی گەورەی هەبووە و شەوانە داخراون، سەربانەکەی وەک گۆڕەپانێک وابووە بۆ منداڵان، لە گەشەی گوڵپدا لەدوای ساڵی ١٩٢٥ شێخانی نەقشبەندی سەرەتا تۆڕێکی تۆکمەی دابەشکردنی ئاو بونیاددەنێن و پاشان کانی و شوێنی ئەرک و خۆشۆردنی ژنان بە جیا دروستدەکەن. بازاڕ و قەیسەریش بووەتە پێداویستیی گرنگ.

شێخ محەممەد

کەوتووەتە ناو گوندی (گوڵپ)ی سەر بە هەورامان. دوو دەروازەی هەبووە، بە دەڕابەی دار داخراوە، سەربانەکەی وەک شوێنی کۆبوونەوەی ژنان وابووە، بۆ سەیرکردنی ئاهەنگی بۆنەو زەماوەندەکان. دواتر، کە قەیسەریی شێخ سادق لە بەرانبەریدا کراوەتەوه،‌ ئەم کراوەتە چایخانە و کەبابەخانە و دوکان و بازاڕی تر.

زانکۆ

یەکێکە لە بازاڕەکانی ناوشاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٠ دروستکراوە. کەوتووەتە تەنیشت قەیسەریی (شنروێ). لە سێ نهۆمی سەرەکی پێکهاتووە و نزیکەی ٤٠ دوکان لەخۆدەگرێت. دوو دەرگای سەرەکی هەیە. زۆربەی دوکانەکانی بریتین لە جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵان و کەمالیات و چەندین دوکانی بەرگدرووی تێدایە.

پێشتر 1
...
32 33 34
...
47 دواتر