حاجی کەریم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە زەوییەکەی سەعید خەڵەف، لە نێوان هۆڵی ساراو سینەمای هەڵەبجەدایە. ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە. یەک نهۆمە و نزیکەیی ٢٠ دوکانە. دوو دەرگای سەرەکی هەیە. یەکەمجار (حاجی کەریمی ئەڵڵا موراد) خاوەنی بووە. زۆرتر تایبەت بووە بە فرۆشتنی تەلەڤزیۆن و سەتەلایت و سیدی. لە ئێستاشدا بەشێوەیەکی گشتی پێداویستیە کارەباییەکانی لێ دەفرۆشرێت، ئەو دوکانانەشی، کە کەوتوونەتە دیوی دەرەوە، تایبەتن بە نوسینگەی خانووبەرە و پڵاوفرۆش و گۆشتفرۆش.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٥ی ٦ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عەفان ڕەحیم ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٨٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٦ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هاوکار ساحیب کەریم