زانکۆ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


یەکێکە لە بازاڕەکانی ناوشاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٠ دروستکراوە. کەوتووەتە تەنیشت قەیسەریی (شنروێ). لە سێ نهۆمی سەرەکی پێکهاتووە و نزیکەی ٤٠ دوکان لەخۆدەگرێت. دوو دەرگای سەرەکی هەیە. زۆربەی دوکانەکانی بریتین لە جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵان و کەمالیات و چەندین دوکانی بەرگدرووی تێدایە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٥ی ٦ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئومێد ئەمین عەبدولکەریم) لەدایکبوو: پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٦ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هاوکار ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شانى چاڵە ماسيیەکه ‌

کەوتووەتە‌ خۆرئاواى گوندى (ئيمامى زامن) و کيلۆمەترێک لە گوندەکەوە‌ دوورە، ئەم جێگەيە شانێکى تەختان بووە و کەوتووەتە ‌کەنارى دەرياچەى دەربەنديخان و لەڕابردوودا وەک وێستگە و بازاڕچەيەک، کڕيارى تەواوى شارەکانى کوردستان و عێراق ماسيیان لێ کڕيووە و لەو جێگايە باريانکردووە و هەناردەى بازاڕى شارەکانيان کردووه و بەلەمەوان و ماسيگرەکانيش لەم شوێنەدا ماسيیەکانيان ساغ کردووەتەوە‌.

حاجی کەریم

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە زەوییەکەی سەعید خەڵەف، لە نێوان هۆڵی ساراو سینەمای هەڵەبجەدایە. ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە. یەک نهۆمە و نزیکەیی ٢٠ دوکانە. دوو دەرگای سەرەکی هەیە. یەکەمجار (حاجی کەریمی ئەڵڵا موراد) خاوەنی بووە. زۆرتر تایبەت بووە بە فرۆشتنی تەلەڤزیۆن و سەتەلایت و سیدی. لە ئێستاشدا بەشێوەیەکی گشتی پێداویستیە کارەباییەکانی لێ دەفرۆشرێت، ئەو دوکانانەشی، کە کەوتوونەتە دیوی دەرەوە، تایبەتن بە نوسینگەی خانووبەرە و پڵاوفرۆش و گۆشتفرۆش.

سیروان

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە پشت بازاڕی زانکۆ و تەنیشت قەیسەریی شنروێ. ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە. لە دوو بەش و سێ نهۆم پێکهاتووە. (سیروان تۆفیق) خاوەنیەتی. لە ٢٠ دوکان پێکهاتووە و سەرجەمیان بە شێوەی کرێ تێیدان. دوکانەکان تایبەتن بە جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵان و کەمالیات و بەرگدرووی پەردە و بابەتی جوانکاری و پێڵاو و پێداویستییەکانی بەرگدروو.