سیروان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە پشت بازاڕی زانکۆ و تەنیشت قەیسەریی شنروێ. ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە. لە دوو بەش و سێ نهۆم پێکهاتووە. (سیروان تۆفیق) خاوەنیەتی. لە ٢٠ دوکان پێکهاتووە و سەرجەمیان بە شێوەی کرێ تێیدان. دوکانەکان تایبەتن بە جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵان و کەمالیات و بەرگدرووی پەردە و بابەتی جوانکاری و پێڵاو و پێداویستییەکانی بەرگدروو.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٠ی ٦ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ستار حەبیب حەمەسەعید) لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: کاسب، لە ٢٠ی ٦ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هاوکار ساحیب کەریم