شەقامەکانی شارۆچکەی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
١- چیمەن: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە – سلێمانی و لە تەنیشت فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی سیروان دەستپێدەکات. بەنێوان هەردوو یاریگای سیروان و باخی گشتیدا تێپەڕدەبێت. درێژییەکەی ٣٥٠ مەتری یەک سایدە و بە ئاڕاستەی گوندی کاگردەڵ دەڕوات.
٢- خانم: شەقامێکی سەرەکیی گەڕەکی ئازادییە لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی زیاتر لە ٨٠٠ مەتری یەک سایدی قیرە. زیاتر لە ٢٠ شەقام و کۆڵانی لاوەکی دیکەی دێتەوە سەر. بە بلوارێکی درێژ، کە پانییەکەی ٢٥ مەتر دەبێت لە شەقامی سەرەکیی هەڵەبجە – سلێمانی جیادەبێتەوە. چەند بارەگای حیزبی و حکومی کەوتووەتە سەر.
٣- دەوان: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەش. درێژییەکەی ٤٥٠ مەتری یەک سایدە.
٤- قارەمانی: شەقامێکی دوو سایدە. کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان لە شارۆچکەی (سیروان). لە فولکەی بێژاوا دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی شەقامی بەشارەت دەڕوات. درێژییەکەی ٣٥٠ مەترە.
٥- کانی: کەوتووەتە زۆنی دووەمی گەڕەکی ئاشتی لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی ٨٠٠ مەترە. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەشی یەکسان و لە هەردوو لاوە کۆڵانەکانی دێتەوە سەر.
٦- هەرێم: شەقامێکی نێوانیە لە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی نزیکەی ٨٠٠ مەتر دەبێت و قیرتاوکراوی یەک سایدە. زیاتر لە ٢٠ یەکتربڕ، کە زۆربەیان کۆڵانەکانی گەڕەکەکەن، دێنەوە سەر ئەم شەقامە.
٧- یاسەمین: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. لە کۆتایی نەمامگەی سیروانەوە دەستپێدەکات و بەئاڕاستەی خۆرئاوای شارۆچکەکە و گوندی کاگردەڵ دەڕوات. درێژییەکەی ٥٥٠ مەترە.
سەرچاوەکان:
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، پڕۆژەی تۆمارکردنی شەقامەکان لە street view google، ٢٠٢٣.
- سەرۆکایەتیی شارەوانیی بیارە، بەشی هونەری، داتای بڵاونەکراوە، ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید