شەقامەکانی شارۆچکەی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
١- پشت جۆگە: شەقامێکی سەرەکییە. کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە). لە گەڕەکی پشت جۆگەیە. لەنێوان چەمی مەرزەوانی و خانووەکانی گەڕەکەکەدا تێپەڕدەبێت. درێژییەکەی یەک کیلۆمەتری قیرتاوکراوە. یەک سایدە و بە بەرد دیواری ڕاگری بۆکراوە، تاکو لە مەترسیی هەرەسهێنانی شاخ بەدووربێت. لە نزیک قوتابخانەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس یان (فولکەی ملەگای چنار)ەوە دەستپێدەکات و لەسەر سنوری ئێران کۆتاییدێت. لەسەر شەقامەکە چەندین دوکان، کە وەک کۆگا بەکاردێن، بوونیان هەیە.
٢- حەمەئەمین هەورامانی: شەقامێکی سەرەکیی (بیارە)یە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی تەوێڵە. بەناوی نوسەر و مێژوونوس د. حەمەئەمین هەورامانییەوە ناونراوە. درێژییەکەی ٥٥٠ مەترە. قیرتاوکراوە. لەنێوان گەڕەکی فەرمانبەران و کاوات تێپەڕدەبێت و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارەی کەوتووەتە سەر.
٣- سەردانی: کەوتووەتە گەڕەکی کاواتی لە شارۆچکەی (بیارە). درێژییەکەی ٦٠٠ مەترە و گەڕەکەکەی کردووەتە دوو بەش. قیرتاوکراوە و دەڕواتەوە سەر ڕێگەی سەرەکیی بیارە - تەوێڵە.
٤- قەسرێ: لە شارۆچکەی (بیارە) و گەڕەکی کاوات هەڵکەوتووە. درێژییەکەی ٤٥٠ مەتری کۆنکرێتە. دیواری ڕاگری بە بەرزیی چەند مەترێک بۆکراوە. گەڕەکەکە دەکاتە دووبەش و دەڕواتەوە سەر ڕێگەی سەرەکیی بیارە و تەوێڵە.
٥- قەڵا: کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە). لە شەقامی سەرەکیی بیارە - خورماڵەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی سەرۆکايەتیى شارەوانیى بیارە و بنکەی پاسەوانی سنور دەڕوات. درێژییەکەی ٤٥٠ مەترە. یەک سایدە و بەشێکی کۆنکرێت کراوە.
٦- کاوات: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (بیارە)یە. درێژییەکەی (٨٥٠م)ـە و قیرتاوکراوی یەک سایدە. بە بەرد بەربەست و دیواری ڕاگری بۆکراوە. بە هێڵ شەقامەکە جیاکراوەتەوە و ڕووناکی بۆ دانراوە. کەوتووەتە گەڕەکی کاواتی شارۆچکەکەوە و مزگەوتی نامی کەوتووەتە سەر.
٧- کڵاوەی ئاشوور: شەقامێکی نوێیە. کەوتووەتە سنوری شارەوانی (بیارە). له پشت گەڕەکی ملەگای چنارو پشت گۆڕستانی بياره و گەڕەکی پشت جۆگەيه. درێژییەکەی (٧٥٠م) لە کۆتايى شهقامى هانەواوه دەستپێدەکات، دێتەوە سەر شەقامی پشت جۆگە. لە ئایندە هەردوو گەڕەکی ملگەی چنار و پشت جۆگە پێکەوە دەبەستێتەوە.
٨- ناوبازاڕ: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (بیارە)یە. دەیکاتە دوو بەش و لە پردی کاواتەوە دەستپێدەکات و بە نێو بازاڕی سەرەکیی بیارەدا تێپەڕدەبێت و بە ئاڕاستەی چەمی بیارە درێژدەبێتەوە. جگە لە بوونی چەندین دوکان، خانەقای بیارەش کەوتووەتە سەر ئەم شەقامە. درێژییەکەی ٣٥٠ مەترە و دوو سایدە. بەشێکی کۆنکرێتە و بەشێکیشی بە بەردی سروشتی ناوچەکە داپۆشراوە.
٩- مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس: شاڕێگەی شارۆچکەی (بیارە)یە. لە دەروازەی شارۆچکەکە و بە بەردەم قوتابخانەی بیارەی شەریفەدا بە درێژی ٦٥٠ مەتر بە ئاڕاستەی سەنتەری بیارە لێژدەبێتەوە. یەک سایدی قیرتاوکراوە و بە هێڵ شەقامەکە جیاکراوەتەوە و ڕووناکی بۆ دابینکراوە. دیواری ڕاگر و بەربەستی بۆکراوە. لیژنەی ناوچەی پارتی و بنکـەی تـەندروسـتیی بیارەی کـەوتـووەتە سەری.
سەرچاوەکان:
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، پڕۆژەی تۆمارکردنی شەقامەکان لە street view google، ٢٠٢٣.
- سەرۆکایەتیی شارەوانیی بیارە، بەشی هونەری، داتای بڵاونەکراوە، ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید