شەقامەکانی شارۆچکەی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
١- جۆگەی شێخ: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتییەوە. درێژییەکەی ١.١ کم. یەک سایتی قیرە. لە نزیک بنکەی هاتوچۆ دەستپێدەکات و بە تەنیشت پارکی گشتیی خورماڵدا تێپەڕدەبێت.
٢- دکتۆر موستەفا زەڵمی: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە فولکەی خان ئەحمەدخانەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ئەحمەدئاوا دەڕوات. جوتسایدە. درێژییەکەی ٢.٤ کم دەبێت. بە ڕێگەی سەرەکیی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم دادەنرێت. چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر ئەم شەقامە.
٣- شاکر فەتاح: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکەوە بە درێژیی ٤٠٠ مەتر بە ئاڕاستەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ و ئاوی گەنجان دەڕوات. یەک سایدە و چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر.
٤- هەورامان: شاڕێگەی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. لە دەروازەی شارۆچکەکە و لە نزیک بنکەی هاتوچۆی خورماڵ دەستپێدەکات و بە جوتساید دەچێتە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکە. پاشان بە ئاڕاستەی ڕێگەی خورماڵ – بیارە دەڕوات و لە نزیک بەنزینخانەی لهۆن کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی ١.٨ کم دەبێت. هەر چوار گەڕەکی شارۆچکەکەی کەوتووەتە سەر و خورماڵ دەکاتە دوو بەش.
٥- وەزەڕا: شەقامێکی سەرەکیی گەڕەکی ئەردەڵانە لە شارۆچکەی (خورماڵ). درێژییەکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت و جوتسایدە. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەشی سەرەکی. چەندین کۆڵانی گەڕەکەکەی دێتەوە سەر.
سەرچاوەکان:
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، پڕۆژەی تۆمارکردنی شەقامەکان لە street view google، ٢٠٢٣.
- سەرۆکایەتیی شارەوانیی بیارە، بەشی هونەری، داتای بڵاونەکراوە، ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید