شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

926 بابەت

هەڵەبجە – سیروان

تاکە ڕێگای سەرەکیی شاری هەڵەبجەیە، درێژییەکەی لە (بازگەی زەمەقی)ەوە بۆ سەنتەری شارۆچکەی (سیروان) (٧.٥کم) دەبێت. دوو سایدە و فراوانە. ڕووناکی بۆ دانراوە، چەندین پڕۆژەی کەرتی تایبەتی کەوتووەتە سەر. کاتێک دەگاتە ڕێگە نوێیەکەی (تەپەتۆڵەکە)، هەڵەبجە و شارۆچکەی خورماڵ پێکەوە دەبەستێتەوە. جگە لەوەی، کە ڕێگەی چەندین گوندی دەشتی شارەزوری دێتەوە سەر.

هەڵەبجە – هەورامان

شاڕێگەیە. شاری هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان بەیەک دەگەیەنێت. لەبەشی باکوری خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە لە (پزیشکی دادی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی دارستان و کۆگای دەرمانی هەڵەبجە)وە دەستپێدەکات بە ئاڕاستەی گوندی عەنەب و بیاوێڵە. درێژیی لەخاڵی دەستپێکەوە هەتا کانیی (ملەقەوی) و ڕێگەی هاوار لە بەری خۆرهەڵات، نزیکەی دوو کیلۆمەترە. پاشان بەرە و (بازگەی دەرەشیش) دەڕوات و لەوێوە بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات لادەدات، هەتا دەگاتە لێژایی (مەکینە هەڵدێر) و بە کەناری دەشتی (سەبان)دا دەڕوات، پاش بڕینی نزیکەی شەش کیلۆمەتر لە خاڵی دەستپێکەوە ڕێگەی گوندی (خەرپانی) لێجیادەبێتەوە. دواتر بەرەو ئاڕاستەی گوندی (خارگێڵان) و بەناویدا تێپەڕدەبێت. دواتر بە ئاڕاستەی سێڕیانی ڕێگەی سەرەکیی (هەورامان – خورماڵ) لێژدەبێتەوە. بەهۆی ئەوەی بە ناوچەیەکی دەشتایی گونجاودا تێپەڕدەبێت، بواری فراوانکردنی زۆری هەیە. لە کەناریدا چەندین ڕیستۆرانت و باخی میوە و پڕۆژەی جۆراوجۆر (لەنێو گوندی عەنەب و بیاوێڵە) دامەزراوە. ئەم ڕێگە دەڕواتەوە سەر ڕێگەی سەرەکیی (بیارە – خورماڵ) و شاری هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە ناوچەی هەورامانەوە.

کەرتی بازرگانی خزمەتگوزاری:

یەکێکە لە کەرتە سەرەکییەکانی ئابوریی پارێزگای هەڵەبجە. لە دوو بەش پێکهاتووە. کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت. کەرتە حکومییەکەی ڕێژەیەکی باش لە هێزی کارگەر دەگرێتەوە. بازرگانیی کەرتی تایبەت ڕێژەیەکی لەو دوکاندار و خاوەنکارانەن، کە لە شوێن و نوسینەگەکانیان کاردەکەن. بەسەر قەزای مەڵبەند و ناحیەکان و شارۆچکەکانی یەکەی کارگێڕیی هەڵەبجەدا دابەشبوون. ڕێژەیەکی باش لە دوکانەکانی(کەلوپەلی ناوماڵ، چێشتخانە و چاخانە و ئاڵوگۆڕی دراو و کەلوپەلی بیناسازی و چەرەسات و شیرینی و عەتار و بەقاڵ و کتێبخانە و پیشەوەرەکان و کلینکی پزیشکی و پەلەوەرفرۆش و ..هتد) و ڕێژەیەکی کەمیش لە فرۆشیاری گەڕۆک و کرێکار و وەستا و تاکسی و کۆمەڵەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ..هتدن. کۆی هێزی کارکەری تایبەت لە هێزی کارکەری حکومی لە پارێزگای هەڵەبجەدا زیاترە. بڕیاری دروستکردنی پڕۆژەی ناوچەی بازرگانیی ئازاد و کردنەوەی فەرمانگەکانی (بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازی و بازرگانیی کۆمپانیاکان و چاودێریی بازرگانی و پسوڵەی خۆراک)ی سەر بەوەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لە پێویستیەکانی گەشەی ئەم کەرتەن.

کەرتی پیشەسازی

یەکێکە لە کەرتە سەرەکییەکانی ئابوریی هەڵەبجە. بەشی زۆری ئەو پیشەسازیانەن بە میرات ماونەتەوە و لە خانەی پڕۆژەی بچووکدا دەبینرێن. لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوودا لە هەڵەبجە ژمارەیەکی باش لە پیشەسازیی گەورە و بچووک هەبوون. وەک کارگەی ڕستن و چنین و دوورین لە سیروان، کارگەی پیرەمەگروون و ئاشتی بۆ سۆدە و سیفۆن، خشتی سوور و گەچ و قسڵ لە بامۆک، دروستکردنی شاڵ و جاجم و بەرماڵ و کڵا و گۆرەوی و پشتوێن، دەرهێنانی بەرد و نەقاڕکردنیان لە کانەبەردەکانی باوەکۆچەک و چاوگ و عەبابەیلێ و دەڵەمەڕ و کانی هەنجیر و کانی ماران. کارگەکانی چلورە، دروستکردنی خشتی وشک، کارگەی بلۆکی دەستی، دەرهێنانی گڵی سپیی عەبابەیلێ، کارگەی بلۆکی ئۆتۆماتیکی هەڵەبجە و سیروان، کارگەی دروستکردنی شانەی دار،... هتد. هەردوو دامەزراوەی پیشەسازیی تەواوکەر و نیمچە پیشەسازیی پوختەکردنی توتن و گەنجینەی هەڵگرتنی پەتاتە لە سیروان، کە کارەساتی کیمیابارانی ١٩٨٨ لەناویبردوون. ئێستا چەند کارگەیەکی ڕۆن و دۆشاو و کونافە و سەهۆڵ و شیرنەمەنی و بەهارات و لەقوتوونان و چەند پیشەسازییەکی تری وەک فڕنەکان و دروستکرنی دەرگا و پەنجەرەی پلاستیک و ئەلەمنیۆم و دەکت و سەنتەری دروستکردنی دان، هەن. فەرمانی هێنانەکایە و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازیی هەڵەبجە لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی پێویستیی گرنگی کەرتەکەیە.

کەرتی خانوبەرە

لە کەرتەکانی ئابوریی پارێزگای هەڵەبجەیە. جگە لەوەی ژمارەیەک هێزی ئیشکەر دەخاتەگەڕ، بازاڕی کەرەستەکانی بیناسازی و ئامڕازەکانی گواستنەوە چالاکدەکات. لە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨، بە هۆی کیمیابارانکردنی شارەوە دوای زیانی گیانی، قورسترین زیانی بەرکەوتووە، کە بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندەدەکرێت. پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ و کەوتنی حکومەتی عێراقی ٢٠٠٣، گەورەترین خەرجی و بارگرانی کەوتوەتە سەرشانی خەڵک بۆ دروستکردنەوەی خانوبەرەکانیان و هەرچەندە حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومی و بیانییەکان بەشداری ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنەوەیان کردووە، تا ئێستاش کەمترین مۆڵەتی خانوبەرە و دوکان و تەلاری بازرگانی دەدرێت. کەرتەکە لە ئاستێکی لاوازدایە. بازاڕی خواستی لەسەر نییە و چالاکییە ئابورییەکان لە ئاستی پاشەکەوت و کەڵەکەبوونی سەرمایەدا نین. بازرگانی کردنی لاوازە، نرخی خانوبەرە لە دۆخێکی باشدا نییە. دانیشتوان لە دەرەوەی پارێزگاکە موڵک و خانو دەکڕن.

کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی

١- کەرتی ٤٢ی بەڕوێنی سەروو و دارە کونجە: کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڕوێن). کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٢٨٨٢ دۆنمە و بچوکترین کەرتی کشتوکاڵییە و دەکەوێتە بەشی باشوری ناحیەی بەمۆ و لەسەر سنوری باشور و خۆرهەڵاتی کوردستانە و بە کەرتی ژمارە ٤٤ی پشتە دەورەدراوە. زۆربەی زەوییەکانی زەویی بەردەڵان و لەوەڕگایە. ٢- کەرتی ٤٣ی بەلەسۆ: کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (بەلەسۆ، چواردارانی سەروو، چواردارانی خواروو). لە بەشی خۆرئاوای ناحیەکە و بە کەرتەکانی گڵێجاڵ لە باکور و پشتە لە خۆرهەڵات دەورەدراوە و سنوری جیاکەرەوەی نێوان ناحیەی بەمۆ و ناحیەی مەیدان لە قەزای خانەقین پێکدەهێنێت. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٧٦٩ دۆنمە و زۆربەی زەوییەکانی بەردەڵان و لەوەڕگایە. ٣- کەرتی ٤٤ی پشتە: کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (پشتە، کانی پاشا، کانی وەیسکێ، تووە وشکێ). گەورەترین کەرتی کشتوکاڵیی ناحیەکەیە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٩٩٢٢ دۆنمە. هەر لەسەر سنوری خۆرهەڵاتی کوردستانەوە دەستپێدەکات، هەتا دەگاتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی بەمۆ و بە کەرتەکانی ژمارە ٤٥ی گمە و ٤٦س گڵێجاڵ و ٤٣ی بەلەسۆ لە باکور و باکوری خۆرئاوا و کەرتی ٤٢ی بەڕوێن لە باشوریەوە دەورەدراوە. زۆربەی زەوییەکانی بەردەڵان و لەوەڕگایە. ٤- کەرتی ٤٥ی گمە: کەوتووەتە سنوری گوندی (گمە) لە ئەوپەڕی باکوری خۆرهەڵاتی ناحیەکە. کۆی گشتیی ڕووبەڕەکەی ٧٣٠٥ دۆنمە و بەشی زۆری زەوییەکانی بەردەڵان و لەوەڕگایە. بەشی خۆرهەڵاتی سنوری جیاکەرەوەی کوردستانی باشور و خۆرهەڵاتە، لە باشورەوە بە کەرتی ٤٤ی پشتە و لە خۆرئاواشەوە بە کەرتی ٤٦ی گڵێجاڵ دەورەدراوە. ٥- کەرتی ٤٦ی گڵێجاڵ: کەوتووەتە گوندی سنوری گوندەکانی (گڵێجاڵ، سەعداوا) و خودی سەنتەری ناحیەکە لە باکوری خۆرئاوای ناحیەی بەمۆ. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٠٣٦٨ دۆنمە. زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی لە جۆری بەردەڵان و لەوەڕگایە. بە کەرتەکانی ژمارە ٤٣ی بەلەسۆ لە باشور، ٤٥ی گمە لە باکوری خۆرئاوا دەورەدراوە. ٦- کەرتی ٤٧ی قەڵپ: کەوتووەتە سنوری گوندی (قەڵپ) لە ئەوپەڕی باکوری خۆرئاوای ناحیەکە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٧٩٠٨ دۆنمە و بەشی زۆری بەردەڵان و لەوەڕگایە.

کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی

لە (٢٣) کەرت پێکهاتووە. دەکەونە بەشی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجەوە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دامێنی چیاکان و قەدپاڵی شاخەکان هەڵکەوتوون بە ئاڕاستەی چیاکانی هەورامان زیاتر بەرزدەبنەوە و بە گشتی بەرزییەکەیان لە نێوان (٦٠٠ - ٢٢٠٠م) لە بەرزی ئاستی ڕووی دەریایە. نەخشەی کەرتە کشتوکاڵییەکان لەگەڵ نەخشەی ئیداریی ناحیەکە لە هەندێک کەرتی سنوری خورماڵ جیاوازە. ڕووبەری گشتیی کەرتەکان ٧١٠٧٦ دۆنم و ١٣ ئۆلک و (٦٦م)ە. بەشێوەیەک خاوەندارێتیی ئەم کەرتانە بە ڕووبەری ٦٠٦٧٨ دۆنم و شەش ئۆلک و (٣٤م) بۆ میری و (١٠٣٩٨ دۆنم و شەش ئۆلک) و (٩٢م)ی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتانە، زەویی بەراو ٥٦٢٩ دۆنم و زەویی پشتاو ١١٥٩٣ دۆنم گاکێڵ ١٦٩٠ دۆنم. زەویی بەردەڵان ١٤١٤٨ دۆنم و ڕێگاوبان ١٤٩ دۆنم و جێ گونگ ٤٦٣ دۆنم و پڕۆژەی ئاژەڵی و ماسی نزیکەی سێ دۆنم. زەویی نا_کشتوکاڵی ٢٣٣ دۆنم و باخی بەراو ٣٣١٠ دۆنم و باخی پشتاو دێم ١٦١٤ دۆنم و دارستانی سروشتی ١١٤ دۆنم و دارستانی دەستکرد تەنها شەش دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٣٣٨١٠ دۆنم پێکدەهێنێت. کەرتی ٢٩ی خارگێڵان بە گەورەترین کەرت و کەرتی (٦٢ی دەرەقەیسەر) بە بچوکترین کەرتەکانی ئەم ناحیەیە دادەنرێت.

کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی

لە ٢٢ کەرت پێکهاتووە. دەکەونە بەشی باکوری پارێزگای هەڵەبجەوە. ئەم کەرتانە لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دەشتی شارەزەوور بە ئاڕاستەی چیاکانی سورێن و هەورامان بەرزدەبنەوە و بە گشتی لە نێوان (٤٨٠ بۆ ٢٣٠٠م) لە بەرزیی ئاستی ڕووی دەریاوە هەڵکەوتوون. نەخشەی کەرتە کشتوکاڵییەکان لەگەڵ نەخشەی ئیداریی ناحیەکە لە هەندێک کەرتی سنوری خورماڵ جیاوازە. ڕووبەری گشتیی کەرتەکان ٩٧٩٨٦ دۆنم و ١٠ ئۆلک و (٣٣م)ە. بەشێوەیەک خاوەندارێتیی ئەم کەرتانە بە ڕووبەری ٨٥٨٩٣ دۆنم و ١٧ ئۆلک و (٩٠م) بۆ میری و ١٢٠٩٢ دۆنم و ١٧ ئۆلک و (٤٠م)ی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتانە زەویی بەراو ٢٦٦٤٧ دۆنم و زەویی پشتاو ١٨٥٤٤٧ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٤٧٧٨٧ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ١٧٩٠ دۆنم و نزیکەی ٨٦٩ دۆنم و باخی پشتاو ٨٧ دۆنم و دارستانی دەستکرد ٣٠ دۆنم و زەوی ژێر ئاوکەوتوو لە ٣٢٧ دۆنم و زەویی بەردەڵان ٧٤٩٤ دۆنم و زەویی گاکێڵ ٢٤٨ دۆنم و زەویی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە ١٠ دۆنم پێکدەهێنێت. کەرتی یاڵانپێ، کە سنوری گوندەکانی یاڵانپێ، هانەی قوڵ و ناوباخانە، گەورەترین کەرتە و کەرتی شەشک بچوکترینی کەرتەکانی ناحیەکە پێکدەهێنێت.

کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی

لە (٤٥) کەرت پێکهاتووە. دەکەونە بەشی خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە و سنوری جیاکەرەوەی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانین. ئەم کەرتانە لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دەریاچەی دەربەندیخانەوە بەرە و دەشتی شارەزەوور بە ئاڕاستەی چیاکانی باشوری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە و کەناری ڕووباری سیروان درێژدەبنەوە. بە گشتی لە نێوان (٤٨٠ بۆ ١٦٥٠م) لە بەرزی ئاستی ڕووی دەریاوە هەڵکەوتوون. ڕووبەری گشتیی کەرتەکانی ١٧٣٠٤٥ دۆنم و شەشه ئۆلک و هەشت مەتر بەشێوەیەک خاوەندارێتی ئەم کەرتانە بە ڕووبەری ١٠٦١٥٣٨ دۆنم و ١١ ئۆلک و (١٥م) بۆ میری و ١١٥٠٦ دۆنم و ١٤ ئۆلک و (٩٣م)ی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتانە: زەویی بەراو ١٥٩١٦ دۆنم و بەراو بە (ترومپا) ٢٧٨ دۆنم و زەویی پشتاو ٣٨١٧٣ دۆنم و زەویی ژێرئاوکەوتوو لە دەریاچەی دەربەندیخان (٨٠٤٩ دۆنم و زەویی کەناری ڕووباری سیروان ٢٩٥ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٥٠٠١٨ دۆنم و دارستانی سروشتی ٣٤٥٨٣ دۆنم و دارستانی دەستکرد ٩٧٣ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ١١٧٨ دۆنم و باخی بەراو ٢٠٨٩ دۆنم و باخی پشتاو ١٢٢٧ دۆنم زەویی بەردەڵان ١٤٣٧٠ دۆنم و زەویی گاکێڵ ١٢٥٠ دۆنم زەویی ڕێگاوبان ٧٦٠٢ دۆنم جێ_گوند ٣٧٤٩ دۆنم و زەویی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە ٢٠ دۆنم، پێکدەهێنێت. کەرتی عەبابەیلێ گەورەترین کەرتە و کەرتەکانی (قوڵی متکان و پێگە) بچوکترینی کەرتەکانی ناحیەکە پێکدەهێنێت.

کەرتی گەشتیاری:

یەکێک لە کەرتە سەرەکییەکانی ئابوریی هەڵەبجە. خۆی لە پڕۆژەی گەشتیاریی حوکومی و کەرتی تایبەتدا دەبینێتەوە، کە لەچاو کراوەیی و شوێنی هەمیشە گەشتی پارێزگاکەدا کەمن. ئەوانیش بریتین لە ئۆتێل پاڵاس و کابینەکانی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و پارکی شار و چەند باخچەیەک. کەرتی تایبەتیش بەشی زۆری ئەو کەپڕو کابینە و خانوە تایبەتانەن لە هەوراماندا، کە بە پارە دەدرێن بە گەشتیاران. لە وەرز و بۆنەکاندا لە باشوری عێراق و هەرێم و وڵاتانی بیانییەوە، خەڵک ڕوو لە ناوچەکە دەکەن. مۆنۆمێنت و مەزاری شەهیدان و مەزارە ئایینیەکانی هەورامان و فیستیڤاڵی هەنار و ..هتد لە هۆکارەکانی هاتنی گەشتیارن. لە کێشە سەرەکییەکانی کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە، نەبوونی زەویی میری و خزمەتگوزاریی حوکومی لە شوێنە گەشتیارییەکان و چەند هۆکارێکی تری وەکو دابونەریت و کێشەی سنور و..هتد، کە پێویستی بە تەسویەی زەویی ماستەرپلانێکی گونجاوە بۆشارەکە. بەوەش دەتوانرێت زەوی بۆ پڕۆژەکانی گەشتیاری تەرخانبکرێت.

کەرتی مۆردین

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (١٣٢٥م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات، نزم و لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٧٢٥م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی مۆردین دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٦٢٤ لە ١ى ١ى ١٩٦٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٩١٩ دۆنم و شەش ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٨٩٥ دۆنم و ١٩ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٢٠ دۆنم و ١٢ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی کەمە تەنها ١٨ دۆنم و ١٠ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٢٨١ دۆنم و ١٩ ئۆلکە. هەروەها زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ٢٠٠ دۆنمە و ڕێگاوبان حەوت دۆنم و هەشت ئۆلک و جێ_گوند سێ دۆنم و ٢٤ ئۆلک و باخی بەراو ٦٦ دۆنم و حەوت ئۆلک و باخی پشتاو ٤٧ دۆنم ودارستانی سروشتی ٨١٣ دۆنم و ٢١ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٨٤٩ دۆنم و ٢٤ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ١ی دەوروبەری هەڵەبجە

کەوتووەتە ناوەڕاستی پارێزگای هەڵەبجە و سەنتەری شارەکە و (دەشتی حەمەوغان) دەگرێتەوە. لە ڕووی بەڕێوەبردنی کشتوکاڵییەوە سەر بە ناحیەی (سیروان)ـە. سنورەکانی لە پێدەشتەکانی چیای شنروێ بە ئاڕاستەی دەشتی شارەزوور درێژ دەبێتەوە. بەرزییەکەی لە نێوان (٦٠٠ بۆ ٨٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٣١٧ لە ٢ى ١١ى ١٩٥٣ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣١٣١ دۆنم و حەوت ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٢٩١٣ دۆنم و ٢٣ ئۆلکی بۆ میری و تەنها ٢١٧ دۆنم و نۆ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٩٧٦ دۆنم و ١٥ ئۆلکە زەویی پشتاو دێم ١٥١ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. زەویی بەردەڵان هەشت دۆنم و ڕێگاوبان ١١١ دۆنم و سێ ئۆلک هەروەها زیاتر لە ١٧٦٤ دۆنم ڕەگەزی کشتوکاڵی لەدەستداوە و وەک بەکارهێنانی شارستانی تۆمارکراوە. باخی بەراو لەم کەرتە زیاتر لە ١٨٩ دۆنم و دارستانی سروشتی ٢٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٢ی زەمەقی

کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی سیروان و ناوەڕاستی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی دەشتاییەکان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لەنێوان (٦٥٠ بۆ ٦٧٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری جوگرافیی هەردوو گوندی (زەمەقیی خواروو، زەمەقیی سەروو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٠٥٢ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٢٨٤٢ دۆنم و سێ ئۆلکی بۆ میری و تەنها ٢١٠ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم زیاتر لە ١٣١١ دۆنمە. ڕێگاوبان ٥٤ دۆنم و جێ_گوند زیاتر لە ٣٢ دۆنم و پڕۆژەی پەلەوەری نزیکەی پێنج دۆنم و باخی بەراو ٣٨ دۆنم و باخی پشتاو زیاتر لە سێ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣ی حەسەنئاوا

کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی سیروان و ناوەڕاستی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە زەوییەکەی تەختە و لە ناوچەی دەشتەکانی دەوروبەری هەڵەبجە هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٥٢٥م بۆ ٧٠٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری جوگرافیی گوندەکانی (حەسەنئاوا و بەکراوا) دەگرێتەوە. ٧٥٠ خێزان و ٤٠٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٨٩٠ دۆنم و چوار ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٣٦٨١ دۆنم و ١٢ ئۆلکی بۆ میری و تەنها ٢٠٨ دۆنم و حەوت ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم زیاتر لە ٣٥١٥ دۆنمە. بەردەڵان زیاتر لە ١٠١ دۆنم و ڕێگاوبان ٤٣ دۆنم و جێ_گوند زیاتر لە ١٩٧ دۆنم و پڕۆژەی پەلەوەری نزیکەی دوو دۆنم و باخی بەراو ٢٩ دۆنم و ١٩ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤ی عەنەب

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و ناوەڕاستی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی گرد و چیا نزمەکانی دەوروبەری هەڵەبجە و بە ئاڕاستەی پێدەشتەکان درێژدەبێتەوە. بەرزییەکەی لە نێوان (٦٢٥م بۆ ٨٣٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری جوگرافیی گوندی (عەنەب) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠٧٠ لە(١٠ی ی ١٩٥٣ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی کەرتەکە ٢٠٦٠ دۆنم و ١١ ئۆلکە. لەڕووی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٥٤٥ دۆنم و پێنج ئۆلکی بۆ میری و تەنها ٥١٤ دۆنم و شەش ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١٥١٩ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. بەڵام زەویی پشتاو دێم کەمە و تەنها سێ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. ڕێگاوبان پێنج دۆنم و زەوی نا_کشتوکاڵی ١٢ دۆنم و دوو ئۆلک و باخی بەراو ٨٣ دۆنم و ١٠ ئۆلک و دارستانی دەستکرد ٩٦ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣١٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٥ی بیاوێڵە

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و ناوەڕاستی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی گرد و دۆڵەکانی دەوروبەری هەڵەبجە. بەرزییەکەی لە نێوان (٥٩٠م بۆ ٧٧٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری جوگرافیی گوندی (بیاوێڵە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٦٧٩ لە ٢٢ى ١١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ١٥٩٧ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٥٠٦ دۆنم و هەشت ئۆلکی بۆ میری و تەنها ٩١ دۆنم و ١٣ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٤٥ دۆنم و سێ ئۆلکە. بەڵام زەویی پشتاو دێمی نیە. زەویی بەردەڵان ٢٢ دۆنم و چوار ئۆلک و جێ_گوند حەوت دۆنم و ١٥ ئۆلک و ڕێگاوبان پێنج دۆنم و پڕۆژەی پەلەوەر دوو دۆنم و باخی بەراو ٥٧ دۆنم و ١١ ئۆلک و باخی پشتاو ١٩١ دۆنم و هەشت ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٥٦ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٦ی زەردیان

کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی دەشتاییەکانی نزیک لە دەریاچەی دەربەندیخان و بەشی زۆری ژێر ئاودەکەوێت و بەو هۆیەوە هیچ ئاوەدانییەک و گوندێکی تێدا نیە. بەرزییەکەی لە نێوان (٤٧٥م بۆ ٤٩٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی جیادەکاتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٣ لە ٢٢ى ١٢ى ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ١١٠٧ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی تەواوی بۆ میری تۆمارکراوە و لەو ڕووبەرە ١٠٤٥ دۆنم و دوو ئۆلکی ژێر ئاو دەکەوێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٧ی بەشارەت

کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە دەشتی شارەزوور. بەرزییەکەی لە نێوان (٤٩٠م بۆ ٥٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری جوگرافیی گوندی (بەشارەتی سەروو، بەشارەتی خواروو، کێلەسپی، جانجان، خاکوخۆڵ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٩٦٨ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٣٩٢٨ دۆنم و ١٠ ئۆلکی بۆ میری و تەنها ٤٠ دۆنمی وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٦٦٩ دۆنم و دوو ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٩٨٠ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. ڕێگاوبان ١٧ دۆنم و ١٦ ئۆلک و جێ_گوند ٢١٧ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و باخی بەراو ٤٦ دۆنم و ٢٣ ئۆلک و دارستانی لەوەڕگای سروشتی ٣٦ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٨ی قشڵاخەڕووتە

کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی سیروان و لە نێوان سنوری هەردوو ناحیەی خورماڵ و سیروانە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە دەشتی شارەزوور. بەرزییەکەی لە نێوان (٥١٠م بۆ ٥٦٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری جوگرافیی بەشێک لە گوندی (قشڵاخەڕووتە) و سەنتەری (سیروان) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٢٢ لە ٨ى ٩ى ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٢٣٦٣ دۆنم و شەش ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٢٠٦٣ دۆنم و شەش ئۆلکی بۆ میری و تەنها ٣٠٠ دۆنمی وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٢٠١٩ دۆنم و ١٥ ئۆلکە. بەردەڵان ٤٠ دۆنم و ڕێگاوبان پێنج دۆنم و ١١ ئۆلک و جێ_گوند و زەوی شارستانی ٢٧٤ دۆنم و ١٣ ئۆلک و زەوی نا_کشتوکاڵی ٢٥ دۆنم و ١٠ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٩ی پریسی خواروو

کەوتووەتە ناوەڕاستی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە نێو دۆڵ و بانەبەرزەکان، کە دەڕوانن بەسەر دەشتی شارەزووردا. بەرزییەکەی لە نێوان (٥٣٠م بۆ ٧٠٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە تەنها گوندی (پریسی خواروو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٦٦٧ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی تەواوی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاودێم ٣٦٠٨ دۆنم و شەش ئۆلک پێکدەهێنێت. بەردەڵان ٢٨ دۆنم و ڕێگاوبان شەش دۆنم و ٤ ئۆلک و جێ_گوند ١٩ دۆنم و باخی بەراو نزیکەی سێ دۆنم و باخی پشتاو چوار دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی
پێشتر 1
...
24 25 26
...
47 دواتر