بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. لە نێو دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە ئاستی دەریاوە لەنێوان (٥٠٦م بۆ ٥٧٨م)ە. بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکوری خورماڵ زیاتر بەرزدەبێتەوە. سنوری گوندەکانی گێڵەک، تەکیە، گردی قازی، ئاواییی حاجی حمەأمین و ئاواییی حەمەی فەرەج دەگرێتەوە. کۆی ژمارەی خێزانەکانی نیشتەجێ لەم کەرتە ٦٠ خێزان و ٢٩٨ کەسن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٣٩٠ لە ٢٩ى ١٠ى ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەری زەوییەکانی ١٨٧١ دۆنم و ١١ ئۆلکە و تەواوی ئەو ڕووبەرەش خاوەندارییەکەی بۆ میری دەگەڕێتەوە، جوتیاران بە ڕەسمی خاوەن موڵک نین. زەویی بەراو زۆرترین ڕووبەری هەیە، کە دەکاتە ١٧٦٥ دۆنم و باخی بەراو تەنیا ٤١ دۆنم پێکدەهێنێت. دەربارەی زەویی نا_کشتوکاڵی لەم کەرتە بریتییە لە ٦٥.١١ دۆنم. بەهۆی بە پیتیی زەوییەکانی و بوونی ئاوێکی زۆر، هیچ جۆرە لەوەڕگایەکی سروشتی و دەستکردی تێدانیە.
کەوتووەتە باشوری ناحیەی خورماڵ و سنوری جیاکەرەوەی هەر سێ ناحیەی (خورماڵ - سیروان - بیارە) پێکدەهێنێت. لە ڕووی جوگرافیەوە بەشی خۆرئاوای پێدەشتە و بەشی خۆرهەڵاتەکەی کەوتووەتە بناری چیاکانەوە. لەڕووی تۆپۆگرافیەوە ئەم کەرتە لە(٥٣٠م) دەستپێدەکات و هەتا بەرزیی (١١٠٠م) لە ئاستی دەریا بەرزدەبێتەوە. سنوری گوندەکانی (دەرەشیشی سەروو، دەرەشیشی خواروو) و بەشێک لە سەرکەن دەگرێتەوە. تەنها ١٤ خێزان و ٦٥ کەسی تێدا نیشتەجێیە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٩٦٤ لە ٢٣ى ٤ى ١٩٥١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەری زەوییەکانی ئەم کەرتە ٨٨٢١ دۆنم و دوو ئۆلکە. لەپاش کەرتەکانی یاڵانپێ و میریسوور سێیەم گەورەترین کەرتی کشتوکاڵی ناحیەکەیە. بەشێوەیەک، کە خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٦٤٩٧ دۆنم موڵکی میری و ٢٣٢٣ دۆنمی بریتییە لە موڵکی جوتیاران. لە ڕووی جۆری زەوییەکانی ١١٨٨ دۆنم زەویی بەراو (٥٢٩٣) دۆنم زەویی پشتاوە. لەوەڕگای سروشتی تەنها ١٧٩٢ دۆنم پێکدەهێنێت و نزیکەی ٨٠ دۆنم لە کۆی گشتیی زەوییەکانی بە نا_کشتوکاڵی تۆمارکراوە. باخی بەراو ٢٣٠ دۆنمە، کە زۆربەیان لە بناری چیا و دۆڵەکانی ناو گوندەکەدا چڕبونەتەوە و سەرچاوەی ئاوی سازگار و کانی زۆری تێدایە، کە تاکو سەرەتای وەرزی هاوین بە چەمی دەرەشیشدا دێتەخوارە و دەکرێت لە داهاتوودا بۆ زیاتر بەراوکردنی زەوییەکانی بەشی خۆرئاوا و کەرتەکانی قشڵاخەڕووتە و تەپەکوڕە، بە سودوەرگرتن لە تۆبۆگرافیای گونجاوی ناوچەکە، لە پۆندێکدا ئاوەکە کۆبکرێتەوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. لە نێو دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە. لە بەرزیی (٥٠٤ بۆ ٥٩٢م)ی ئاستی ڕووی دەریایە. بە ئاڕاستەی کەرتی بانیشار زیاتر بەرز دەبێتەوە. ئەم کەرتە بەتەواوی سنوری گوندی شیرەمەڕ و گردی مەتا دەگرێتەوە. کۆی ژمارەی خێزانە نیشتەجێبووەکانی ئەم کەرتە ٩٧ خێزان و ٤٣٠ کەسە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٣٨٣ لە ١ى ٧ى ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەری زەوییەکانی ٢٠٩٢ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. دەربارەی خاوەندارێتیی زەویوزارەکانی ئەم کەرتە: ٢٠٥ دۆنمی بۆ میری و تەنها ٤٠ دۆنمی موڵکی جوتیارانە. سەبارەت بە جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە: بەشی زۆری زەویی بەراوە، کە زیاترە لە ١٧٢٦ دۆنمە زەویی پشتاوە لە ٢٣٠ دۆنم زیاترە. هەروەها باخی بەراو لە ٢٢ دۆنم و باخی پشتئاو لە ١٠ دۆنم زیاترە. بە سەرچاوەی ئاوی شیرەمەڕ ئاودەدرێت. ئەم کەرتە زیاتر لە ٧٧ دۆنم لەوەڕگای سروشتی هەیە و تەنها ٣٣ دۆنمی کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی بە زەویی نا_کشتوکاڵی و سێ دۆنم بە بەردەڵان هەژمارکراوە.
کەوتووەتە باشوری ناحیەی خورماڵ و بەشێک لە سنوری ناحیەکە لەگەڵ ناحیەی بیارە جیادەکاتەوە. لە دەشتاییەکانی شارەزوور هەڵکەوتووە و لە ڕووی تۆپۆگرافیاوە زەوییەکانی تەختن و لە نێوان بەرزی (٥٤٢م بۆ ٥٦٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا تێپەڕناکات. بە تەنها سنوری گوندی تەپەکوڕە پێکدەهێنێت. ژمارەی خێزانەکانی ٤٣ خێزان و ١٩٦ کەسی تێدا دەژین. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٢٨٩٢ دۆنمە، بەشێوەیەک دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی تەواوی زەوییەکانی بۆ میری تۆمارکراون، زەویی بەراو ٢٤٠٧ دۆنم و زەویی پشتاو ٢٨٧ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی تەنها ٦٨ دۆنم و زەوی ناکشتوکاڵی تەنها ٣٢ دۆنم لە کۆی گشتی ڕووبەری کەرتەکەیە. باخی بەراو زیاتر لە ٨٦ دۆنمە و نزیکەی ١٠ دۆنمیش پڕۆژەی کشتوکاڵی تێدایە.
کەوتووەتە بەشی باکوری شارۆچکەی خورماڵ. تۆبۆگرافیای ئەم کەرتە لە بەشی باکور و خۆرهەڵات کەوتووەتە بناری ناوچە شاخاوییەکان و هەتا بە ئاڕاستەی خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوا بڕوات لە پێدەشتەکان و دەشتی شارەزوور نزیک دەبێتەوە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە لە(٥٥٠م هەتا ١١١٠م)ە. بەتەنها سنوری گوندی (عاموورە) دەگرێتەوە. نزیکەی ٥٠ خێزان و ٢٠ کەسی تێدا دەژین. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٤٥٤ لە ٣٠ى ٨ى ١٩٥٤ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لەڕووی ڕووبەرەوە، یەکێکە لە بچوکترین کەرتەکانی ناحیەکە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی (١٣١٢ دۆنم و ٨ ئۆلکە بەشێوەیەک دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٥٧٢ دۆنم بۆ میری و (٧١٩) دۆنم وەک موڵکی جوتیار تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی، تەنها ٢٨ دۆنم زەویی بەراو زیاترە لە ٦١٣ دۆنم زەویی پشتاوی هەیە. لەوەڕگای سروشتی نزیکەی ٥٦١ دۆنم و ڕووبەری زەوی نا_کشتوکاڵی تەنها ١٧ دۆنم و باخی بەراو نزیکەی دوو دۆنمە.
کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان(٥٠٠ - ٥٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (کاگردەڵ و دەلێن) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٢٢ لە ٨ى ٩ى ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٦١١ دۆنم و پێنج ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو زۆر کەمە و تەنها دوو دۆنمە، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٤٢٤٢ دۆنم و هەشت ئۆلکە و زەویی، کە بە (ترومپا) بەراوبکرێت، زیاتر لە ٦٧ دۆنم دەبێت. چونکە ئاستی ئاوی ژێرزەوی لەم ناوچەیەدا زۆر بەرزە. زەوی ڕێگاوبان ١٩ دۆنم و جێ_گوند ٢٦٦ دۆنم و ٢٢ ئۆلک باخی بەراو ١٤٠ دۆنم و ١٣ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ. هەتا سەر سنوری خۆرهەڵاتی کوردستان درێژدەبێتەوە و بەگشتی کەوتووەتە سنوری ناوچە شاخاوییەکانی سورێنەوە. تەنها بەشی باشوری نەبێت لە بنار و پێدەشتەکانە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریا لە باشور (٥٥٥م) و هەتا بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات بڕوات بەرزتر دەبێتەوە، هەتا دەگاتە(٢٣٠٠م). بەتەواوی سنوری گوندی (میریسوور) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٦١٥ لە ٥ى ٥ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لەڕووی ڕووبەرەوە، بە دووەم گەورەترین کەرتی ناحیەی خورماڵ و شەشەمین کەرتی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٩٠٢١ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. بەشێوەیەک خاوەندارێتیی زەوییەکانی بۆ (میريی) ٨١٤٥ دۆنم و بۆ جوتیاران ٨٦٩ دۆنمە. لە ڕووی جۆری زەوی ٤٩ دۆنم بەراو و ١٤٣٩ دۆنم زەویی پشتاو و ١٢٦٩ دۆنم زەوی بۆ (لەوەڕگای سروشتی) و ٣٣ دۆنم زەوی نا_کشتوکاڵی و تەنها چوار دۆنم و ٢٢ ئۆلک باخی بەراوی هەیە. هەروەها بەو پێیەی بەشی زۆری کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکانەوە، ٥٧ دۆنم زەویی بەردەڵان و ١٦٦ دۆنم زەویی (گاکێڵ)ی هەیە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی خورماڵ و باکوری پارێزگای هەڵەبجە. لە بناری چیاکانەوە تاکو پێدەشتەکان و دەشتی شارەزوور درێژدەبێتەوە. تۆبۆگرافیاکەی لەنێوان (٥٠٠ بۆ ٩٥٠م) لە بەرزی ئاستی ڕووی دەریایە. لە ڕووی جوگرافیاوە سنوری گوندەکانی(ڕیشێن، گوڵەخانە، مەلا وەیسە، قوڵخورد، دەرەگۆلان و قەدەفەری) دەگرێتەوە. ١٣٨ خێزان و ٦٣٠ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٤١٣ لە ٧ى ١٠ی ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لە دوای کەرتی (یاڵانپێ و دەرەشیش) سێەمین گەورە کەرتی ناحیەی خورماڵە و ڕووبەری گشتییەکەی ٧٣٠٧ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٦٩٨٤ دۆنمی بۆ میری و تەنها ٣٢٣ دۆنمی وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی: زەویی بەراو ٢٥٣٢ دۆنم و زەویی پشتاو ٢٣٤٣ دۆنم و لەوەڕگەی سروشتی ٢٢٦٩ دۆنم و زەوی نا_کشتوکاڵی ١٣٢ دۆنم و باخی بەراو نزیکەی ٣٧ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان(٤٦٠ بۆ ٤٩٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە سلێمانی جیادەکاتەوە. سنوری گوندی (کانی شێخ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٣ لە ٢٢ى ١٢ى ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٣٨١٢ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بە تەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٨٢٧ دۆنم و ١٦ ئۆلک و زەویی پشتاو دێمی نیە. بەڵام زەویی بەردەڵان ٥٠ دۆنم دەبێت. زەویی ڕێگاوبان چوار دۆنم و جێ_گوند یەک دۆنم و دوو ئۆلک و زەوی نا_کشتوکاڵی هەشت دۆنم و باخی بەراو چوار دۆنم و ١٨ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٨٨ دۆنم و شەش ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان(٤٨٠ بۆ ٥١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە سلێمانی جیادەکاتەوە. سنوری گوندەکانی (تەپەگوڵاویی سەروو، تەپەگوڵاویی خواروو، لامەرکەزی) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٧٢ لە ١٦ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٩٧٣ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٨٩٣ دۆنم و ١٣ ئۆلک بۆ میری و ٨٠ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١١٣٨ دۆنم و نۆ ئۆلک و بەراو بە (ترومپا) ٨٣ دۆنم و زەویی پشتاو دێم ٢٠٤ دۆنم و ١٥ ئۆلک. زەویی ژێرئاوکەوتوش ٣٤٠ دۆنم دەبێت. زەویی ڕێگاوبان ٢٤ دۆنم و جێ_گوند ٥٥ دۆنم و ١٩ ئۆلک و زەوی نا_کشتوکاڵی ٢٣ دۆنم و دارستانی سروشتی ١٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٣ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە هەردوو شارۆچکەی سیروان و خورماڵ جیادەکاتەوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان ٤٩٠ بۆ (٥٣٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (گردیگۆ، کوڵکنیی خواروو، تەپەتۆڵەکە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٣٨١ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١١٤٠ دۆنم و ٢٠ ئۆلک و زەویی کەنار ڕووبار ٢٥ دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی پشتاو دێمی نیە. زەویی بۆ ڕێگاوبان ٤٢ دۆنم و پێنج ئۆلک و جێ_گوند ٣٣ دۆنم و ١٢ ئۆلک و پڕۆژەی ماسی دوو دۆنم و باخی بەراو ٢٣ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٧٠ دۆنم و ١٢ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و بەشی باکوری پارێزگای هەڵەبجە. لەڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە ناوچە دەشتاییەکانی دەشتی شارەزوور. لەڕووی تۆپۆگرافیەوە بەرزییەکەی لە نێوان (٥٢٠ بۆ ٥٦٥م)ی ئاستی دەریاوەیە. سنوری گوندەکانی (شەشکی سەروو، شەشکی خواروو) دەگرێتەوە، کە تەنها پێنج خێزان و ٢٣ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٢٢ لە ٨ى ٩ى١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لەڕووی ڕووبەرەوە بچوکترین کەرتی ناحیەی خورماڵ و سێەمین بچوکترین کەرتەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی تەنها ٥٠٧ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٤٥٥ دۆنمی بۆ میری و تەنها ٤٠ دۆنمی بۆ موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. ٤٨٦ دۆنمی بەراو، لەوەڕگای سروشتی تەنها حەوت دۆنم و ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی تەنها ١١ دۆنم و باخی بەراو زیاتر لە دوو دۆنمە.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری ناحیەکە لەگەڵ خورماڵ جیادەکاتەوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان(٤٩٠ بۆ ٥١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (شاوەیس، باوەیس) دەگرێتەوە، کە لە ئێستادا چۆڵن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٩٤٤ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٦٥٢ دۆنم و ١٨ ئۆلک بۆ میری و ٢٩٢ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٧٧١ دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی ژێرئاوکەوتوو ٨٢ دۆنم و زەویی پشتاو دێمی نیە. زەویی جێ_گوند دوو دۆنم و ١٤ ئۆلک و باخی بەراو دوو دۆنم و پێنج ئۆلک و دارستانی سروشتی ٨٦ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی خورماڵ. لە ڕووی جوگرافییەوە لە دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە. تۆبۆگرافیای نزم و تەختە و لە (٥٢٣ بۆ ٥٥٨م) تێپەڕناکات. سنوری گوندەکانی (کوڵکنیی فەقێ کەرەم، کوڵکنیی ئیسماعیل، تەپی سەفای خواروو، شەکرالی، ئاواییی حەمەی مرواری) دەگرێتەوە، کە ١٣٣ خێزان و ٥٥٥ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٥٢٩ دۆنم و ١٦ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەشی زۆری بۆ میری بە ڕووبەری ٣٢٦٢ دۆنم و تەنها ٢٦٧ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. لەڕووی جۆری زەوییەکانی بەشی زۆری زەوییەکانی (بەراو)ە، کە بریتییە لە ٢٩٨٣ دۆنم و زەوی دێم یان پشتاوی نیە. هەروەها ٢٩١ دۆنم لەوەڕگای سروشتی و ٢٠٤ دۆنم زەویی نا_کشتوکاڵی و تەنها ٥٠ دۆنم باخی بەراوی هەیە.
کەوتووەتە بەشی خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و لە نزیک ناوەندی شارۆچکەکەیە. بەشێکی بووەتە زەویی شارەوانی و گۆڕانکاری تێداکراوە. لەڕووی جوگرافیەوە لە دەشتی شارەزوورە و تۆبۆگرافیاکەی لە (٥٦٠م) تێپەڕناکات. کەرتێکی درێژ و تەسکە و پانییەکەی تەنها (٦٨٠م)ە. سنوری هەردوو گوندی (تازەدێ، تەپی سەفای سەروو) دەگرێتەوە. لەم کەرتە ٤٤ خێزان و ١٩٢ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٤٦ لە ١٠ى ١١ی ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەری ئەم کەرتە ١٥٧٦ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ١١٠٦ دۆنم بۆ میری و ٤٦٩ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە: ١٤٤٧ دۆنم زەویی بەراو و هیچ زەوییەکی دێم یان پشتاوی نیە، بەڵام ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی زیاتر لە ١١٠ دۆنم باخی بەراو ١٩ دۆنم و هیچ لەوەڕگایەکی سروشتی و دەستکردی تێدا نیە.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. بەشێک لە ڕووبەرەکەی دەریاچەی دەربەندیخان دایپۆشیوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان (٤٦٠م بۆ ٥١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (دوانزە ئیمامی سەروو، دوانزە ئیمامی خواروو، دێی حسین) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٣٦ لە ١٣ى ١٠ی ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٢٩٨٥ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی جگە لە ٥٠ دۆنم، کە وەک موڵک بۆ جوتیارانە، تەواوی ڕوبەرەکەی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١١٦٤ دۆنم و ١٢ ئۆلک و بەراو بە ترومپا ٢٨ دۆنم و زەویی ژێرئاوکەوتوو ١٥٢٠ دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی پشتاو دێم تەنها ٧٠ دۆنم و ٢٤ ئۆلکە. ڕێگاوبان ٨١ دۆنم و شەش ئۆلک و زەویی جێ_گوند ١٥ دۆنم و پێنج ئۆلک و باخی بەراو چوار دۆنم و ١١ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. بەشێک لە ڕووبەرەکەی دەریاچەی دەربەندیخان دایپۆشیوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان (٤٧٠ بۆ ٥٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (ئیمامی زامن، گورگەچیا، کارێز، قۆرتاس و غوڵامی خواروو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٨٧٧ لە ١٤ى ٩ى١٩٥٠ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٦٢٧ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی تەواوی ڕوبەرەکەی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٣٠٦٢ دۆنم و زەوی ژێرئاوکەوتوو ٣٦٩ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. بەردەڵان ٣٢٢ دۆنم و ١٦ ئۆلک و ڕێگاوبان ٢١ دۆنم و زەویی جێ_گوند ٧٦ دۆنم و شەش ئۆلک زەویی نا_کشتوکاڵی نزیکەی ٤٥ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١١٥ دۆنم و شەش ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
لە باکوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و پارێزگای هەڵەبجەیە. بەشێک لە ناحیەکە لە قەزای (سەیدسادق) لە پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. بەشێکی کەمی لە (پێدەشتەکان)ە و کەوتووەتە بناری چیای سورێن. تۆپۆگرافیای لە (٥٤٢م هەتا ١٢٣٠م)ە لە ئاستی دەریا دەڕوات. بەتەنها سنوری جوگرافیی گوندی (نەوێ) دەگرێتەوە. لەم کەرتەدا ٧٥ خێزان و ٣٠٠ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٩٩٣٦ لە ٤ى ٢ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە زیاتر لە ٤٢٠٨ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی زیاتر لە ١٥٧١ دۆنمی بۆ میری و ١٤٤ دۆنمی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١٢١٩ دۆنم و زەویی پشتاو دێم زیاتر لە ١٤٣٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٥٠٦ دۆنم و ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٤ دۆنم و زەویی گاکێڵ ٢٧ دۆنم لە کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان(٥٣٠ بۆ ٦١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندی (بێژاوا) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠١٠ لە ٧ی ٨ی ١٩٥١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. یەکێکە لە کەرتە بچوکەکانی پارێزگاکە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٩٦٧ دۆنم و نۆ ئۆلکە. خاوەندارێتی تەواوی ڕوبەرەکەی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٤٥ دۆنم و سێ ئۆلکە زەویی پشتاو دێم ٧٣٦ دۆنم و هەشت ئۆلکە و ڕێگاوبان حەوت دۆنم و شەش ئۆلک و زەویی جێ_گوند دوو دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٧٦ دۆنم و هەشت ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری ناحیەی خورماڵ و پارێزگای هەڵەبجە. لە خۆرهەڵات سنوری ئێران و لە خۆرئاواش سنوری پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. درێژیەکەی نزیکەی (٩)کم دەبێت. لە بەرزیی (٥٥٣م بۆ ٢١٠٠م)ی ئاستی دەریادایە. بەشێکی کەمی لە پێدەشتەکانە و زۆربەی لە بناری چیا و ناوچە شاخاوییەکانی (سورێن)ە. سنوری هەردوو گوندی (کانی ئاسکان و چنارە) دەگرێتەوە، کە ٥٤ خێزان و ٢٣٢ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٨١٢ لە ٢٥ى ٦ى ١٩٥٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٦٨٦٤ دۆنم و حەوت ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٤٢٨٠ دۆنم بۆ میری و ٢٨٥٣ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١١٦٢ دۆنم و زەویی پشتاو ١٢٧٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی زۆرترینە، بە ڕووبەری ٤٢٤٤ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ٥٦ دۆنم و باخی بەراو ٣٠ دۆنم و دارستانی سروشتی هەشت دۆنم پێکدەهێنێت.