کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


١- کەرتی ٤٢ی بەڕوێنی سەروو و دارە کونجە: کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڕوێن). کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٢٨٨٢ دۆنمە و بچوکترین کەرتی کشتوکاڵییە و دەکەوێتە بەشی باشوری ناحیەی بەمۆ و لەسەر سنوری باشور و خۆرهەڵاتی کوردستانە و بە کەرتی ژمارە ٤٤ی پشتە دەورەدراوە. زۆربەی زەوییەکانی زەویی بەردەڵان و لەوەڕگایە.

٢- کەرتی ٤٣ی بەلەسۆ: کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (بەلەسۆ، چواردارانی سەروو، چواردارانی خواروو). لە بەشی خۆرئاوای ناحیەکە و بە کەرتەکانی گڵێجاڵ لە باکور و پشتە لە خۆرهەڵات دەورەدراوە و سنوری جیاکەرەوەی نێوان ناحیەی بەمۆ و ناحیەی مەیدان لە قەزای خانەقین پێکدەهێنێت. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٧٦٩ دۆنمە و زۆربەی زەوییەکانی بەردەڵان و لەوەڕگایە.

٣- کەرتی ٤٤ی پشتە: کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (پشتە، کانی پاشا، کانی وەیسکێ، تووە وشکێ). گەورەترین کەرتی کشتوکاڵیی ناحیەکەیە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٩٩٢٢ دۆنمە. هەر لەسەر سنوری خۆرهەڵاتی کوردستانەوە دەستپێدەکات، هەتا دەگاتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی بەمۆ و بە کەرتەکانی ژمارە ٤٥ی گمە و ٤٦س گڵێجاڵ و ٤٣ی بەلەسۆ لە باکور و باکوری خۆرئاوا و کەرتی ٤٢ی بەڕوێن لە باشوریەوە دەورەدراوە. زۆربەی زەوییەکانی بەردەڵان و لەوەڕگایە.

٤- کەرتی ٤٥ی گمە: کەوتووەتە سنوری گوندی (گمە) لە ئەوپەڕی باکوری خۆرهەڵاتی ناحیەکە. کۆی گشتیی ڕووبەڕەکەی ٧٣٠٥ دۆنمە و بەشی زۆری زەوییەکانی بەردەڵان و لەوەڕگایە. بەشی خۆرهەڵاتی سنوری جیاکەرەوەی کوردستانی باشور و خۆرهەڵاتە، لە باشورەوە بە کەرتی ٤٤ی پشتە و لە خۆرئاواشەوە بە کەرتی ٤٦ی گڵێجاڵ دەورەدراوە.

٥- کەرتی ٤٦ی گڵێجاڵ: کەوتووەتە گوندی سنوری گوندەکانی (گڵێجاڵ، سەعداوا) و خودی سەنتەری ناحیەکە لە باکوری خۆرئاوای ناحیەی بەمۆ. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٠٣٦٨ دۆنمە. زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی لە جۆری بەردەڵان و لەوەڕگایە. بە کەرتەکانی ژمارە ٤٣ی بەلەسۆ لە باشور، ٤٥ی گمە لە باکوری خۆرئاوا دەورەدراوە.

٦- کەرتی ٤٧ی قەڵپ: کەوتووەتە سنوری گوندی (قەڵپ) لە ئەوپەڕی باکوری خۆرئاوای ناحیەکە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٧٩٠٨ دۆنمە و بەشی زۆری بەردەڵان و لەوەڕگایە.

سەرچاوەکان:

  1. زانیارییەکانی (ب. گ. کشتوکاڵی هەڵەبجە)، بەشی موڵکایەتی، لە ساڵی ٢٠٢٣.
  2. گوندەکانی کوردستان - گوندەکانی باشوری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێراقدا - ١٩٧٧، د. عەبدوڵا غەفور، چاپی یەکەم، بەرگی دووەم، بڵاوکراوەی ئارس، هەولێر، ٢٠٠٥.
  3. مەرسوومی کۆماری ژمارە (٥٢) لە ڕۆژی ٢٦ی ١ی ١٩٧٨ بە واژووی سەرۆک کۆماری عێراق (ئەحمەد حەسەن بەکر).

ئامادەکردنی: یونس سلێمان ئەحمەد

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی

بە ژمارە (٢٨٠) لە ٤ی ١١ی ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتی هەرێم (ئیدارەی سلێمانی) لەسەر میلاکی قەزای خانەقین بڕیاری لەسەر دراوە، کراوەتەوە. لەگوندەکانی (گڵێجاڵ، پشته، گمە، بەڕوێن، تووەوشکێی، کانی پاشا، کانی وەیسکێی، چواردارانی سەروو، چواردارانی خواروو، بەلەسۆ، قەڵپ، سەعداوا) پێکهاتووە. بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (١٥٢) لە ١ی ٩ی ٢٠١٥ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٩٧١) لە ١٣ی ٩ی ٢٠١٥ و فەرمانی وەزاریی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (١٩٩٧٤)، لە ٢٠ی ٩ی ٢٠١٥، فەرمانی کارگێڕیی پارێزگای هەڵەبجە ژمارە (٩٠١) لە ١٨ی ١٠ی ٢٠١٥، بڕیاردراوە بە پچڕاندنی ناحیەی بەمۆ لە ئیدارەی گەرمیان و بەستنەوەی بە پارێزگای هەڵەبجەوە. بەڕێوەبەرەکانی بریتیبوون لە: ١- عومەر فەرەج ئەمین: ساڵی ١٩٩٩ بۆماوەی شەش مانگ بەکاتی بەڕێوەبەری ناحیە بووە. ٢- سەروەت: ساڵی ٢٠٠٠ هەتا ساڵی ٢٠٠٤ بەڕێوەبەری ناحیە بووە. ٣- ساڵح محەممەد: ساڵی ٢٠٠٤ هەتا ٢٠٠٩ بەڕێوەبەری ناحیە بووە. ٤- جەمال ساڵح محەممەد: ساڵی ٢٠٠٩ تاساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەبەری ناحیە بووە. ٥- عادل مەلا ساڵح: ساڵی ٢٠١٤ تا١٠ی ٦ی ٢٠١٩ بەڕێوەبەری ناحیە بووە. ٦- سمکۆ سالار موشیر: ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ١١ی ٦ی ٢٠١٩ هەتا ئیستا بەڕێوەبەری ناحیەیە.

ناحیەی

کەوتووەتە باشوری پارێزگای هەڵەبجە. مەڵبەندی شارەدێیەکەی کەوتووەتە گوندی (گڵێجاڵ)ـەوە. سنوری گوندەکانی (بەلەسۆ، پشتە، گمە، بەڕوێن، تووەوشکێ، چواردارانی سەروو، چواردارانی خواروو، حاجی ئاوا، قەڵپ، کانی پاشا، کانی وەیسکێ، سەعداوا، شێخ جەمال) دەگرێتەوه. لە شەش کەرتی کشتوکاڵی پێکدێت. لە ٤ی ١١ی ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەسەر قەزای خانەقین، فەرمانی بە ناحیەکردنی بۆ دەرچووه، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەرزیران لە ‌١١ی ٨ی ٢٠١٥، لە ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥ بە فەرمانێکی هەرێمی پەیوەستکراوە بە پارێزگای هەڵەبجەوە. بەرزترین لوتکە چیای (١٦٢٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە گرنگترین لو‌تکەچیاکانی، لو‌تکەکانی: (باڵەکەڕێ، ‌ملەی ئەسحاب، هۆرەکە، گورگان). ڕووبەری گشتیی ناحیەکە (١٢٩کم٢)یە. ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ساڵی ٢٠٠٩ تەنها ١٤٦ کەس بووە. بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە بە ١٣٥٣ کەس. دانیشتووانەکەی سەر بە عەشیرەتی گڵێجاڵین. بەهۆی نزیکیی لە مەرزە پشتەوە دانیشتووانەکەی بە کاری بازرگانییەوە سەرقاڵن.

ڕوبارە هەميشەييەکانى شارۆچکە‌ى

ئەو ڕوبارانەن، کە هەميشە ئاو لەبەر ڕۆيشتوون، وەکو ڕوبارەکانى (چەمى گمە، چەمى پشتە و چەمى پشت ئاشێ)، کە درێژیى هەريەکەيان کەمترە لە پێنج کیلۆمەتر و پانتايى ئاوزێڵەکانيان لە سێ کیلۆمەتر دووجا تێپەڕناکات. ئەم چەمە هەميشەييانە لەسنورى شارۆچکەی (بەمۆ‌)دا کاردەکاته ‌سەر ڕاماڵينى ناوچەکە لەوەرزى زستان و بەهۆيەوە کەندڕ دروستدەبێت و خاکى ناوچە بەرزەکان دەگوازێتەوە بۆ کەنارى ڕوبارەکان و دەشتى لافاوکرد پێکدێنێت.