بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە ناوگوندی (بانیشار) و تەنیشت مزگەوتی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە و لە ئێستاشدا هەندێک کاری ماوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تازەدێی بناری سورێن). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی (هۆڵی بۆنەکانی تازەدێ)وە لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەرەکەی (٢٥٠م٢) دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتی بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەتۆڵەکە). ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئەرکی (مام جەلال) لەسەر ڕووبەری (٢١٠م٢) دروستکراوە. هاوڵاتیانی گوندەکە بۆ پرسەکان و کۆبونەوە گشتییەکان بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەسەرەقوڵە). ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتی خەڵکی گوندەکە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگاى ناوبازار و مزگەوتى گەوەرى خورماڵ، هۆڵەکە بەتەنیشت مزگەوتى مەلا عەبدوڵاى گوڵپییەوە دروستکراوە، تایبەتە بە پرسە و بۆنە کۆمەڵایەتییەکانى ژنان، لەساڵى ٢٠٢٠ لەسەر ئەرکى مەکتەبى ئیدارەى گشتى یەکێتى دروستکراوە، بەناوى (هۆڵى حاجى حەیات) خێزانى (حاجى محەممەد کوڵکنى)، ڕووبەری هۆڵەکەى (٢٠٠م٢) دەبێت، بە بلۆک و چیمەنتۆ دروستکراوە و یەکەم هۆڵە لە سنورى ناحیەی خورماڵ تایبەت بە پرسەى ژنان دوستبکرێت.
کەوتووەتە گەڕەکى شێخ ئیسماعیل و بەرانبەر گۆڕستانى شێخ ئیسماعیل لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ڕووبەرى (٦٥٠م) چوارگۆشە دروستکراوە. جگە لە دابینکردنی زەوییەکەی، خەرجى و پێداویستییەکانى لەلایەن (شێخ عەلى شێخ عیزەدین)ـەوە دابینکراوە. بەناوى حاجی ئامینەى کچی حاجی عومەر سڵێمانی چرۆسانەییەوە ناونراوە، کە دەکاتە دایکى شێخ عەلى شێخ عیزەدین. لە ژووری حەوانەوە، نوێژکردن، مردووشۆردن، چێشتخانە پێکهاتووە. تایبەتە بە پرسەى ژنان.
کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن). ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م٢) دروستکراوە. هاوڵاتیانی گوندەکە بۆ پرسە و کۆبونەوە و شەکراوخواردنەوە بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - سیدسادق). ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ئەرکی (محەممەد حاجی مەحموود) لەسەر ڕووبەری (٤٥٠م٢) دروستکراوە. تایبەتکراوە بۆ هەموو بۆنەکان. لە ئێستادا خاوەندارێتی بۆ (ئەحمەد عەلی ئەحمەد) دەگەڕێتەوە.
هۆڵی پرسە و بۆنەکانە لە گوندی دەگاشێخان، کەوتووەتە سەر جادەی قیری دەگاشێخان لە بەڵخە، لە سەروی تڵفی ساواوە، بەناوی شەهید بورهانەوە ناونراوە، کە شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەیە. ساڵی ٢٠١٢ دەستکراوە بە دروستکردنی و ٢٠١٣ تەواوبووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری ٤٠٠م دووجا بە بلۆک و کۆنکرێت و شیش و ئاسن و گەچ بە یەک نهۆم دروستکراوە و تابلۆی بۆ هەڵواسراوە. مقاولەکەی د. ئەسکەندەری نارنجڵەیی بووە. لە ناوەوە بە چواردەوری هۆڵەکە سەکۆی دانیشتنی بۆکراوە و نزیکەی ٢٠٠ کورسی دەگرێت، ژوری بچوکی ئاو و پێداویستیی پرسەی هەیە، بۆ پرسە و بۆنەی تایبەت و گشتی گوندەکە بەکاردێت.
کەوتووەتە ناو گوندی (خاکوخۆڵ). ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن (محەممەد حاجی مەحموود)ەوە دروستکراوە. بەناوی پێشمەرگەیەکی شەهیدی گوندەکەوە ناونراوە. ڕووبەرەکەی (٤٠٠م٢)یە. تایبەتە بە بۆنە ئاینییەکان و پرسەی خەڵکی گوندەکە و کۆبونەوە گشتییەکان.
هۆڵێکی حکومییە. کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خورماڵ –بیارە. ساڵی ٢٠٠٧. جیا لە هۆڵەکە چوار ژووری تریشی تێدایە. زۆربەی بۆنەو کۆبونەوە و چالاکیەکانی سنورەکەی لێدەکرێت.
کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان (جانجان)، نزیک بە مزگەوتی جانجان لە شارۆچکەی (سیروان). سەرەتا ناوی (هۆڵی مەحوی) بووە و دواتر ناوەکەی گۆڕاوە و بە ناوی کوڕێکی موختاری کۆنی جانجان و بە (هۆڵی شەهید حاجی عەلی)ەوە ناونراوە. موڵکی وەزارەتی ئەوقافە. ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٠٩ تەواوکراوە. لە دەروازەیەک و هۆڵیکی گەورە و شوێنی خزمەتگوزاریی و بیرێک بە قوڵایی (٣٣م) پێکهاتووە، عەلی محەممەد مەعروف (عەلی دەلاک) وەک فەرمانبەری میلاکی ئەوقاف سەرپەرشتی هۆڵەکە دەکات.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (عاموورە). ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی خەڵکی گوندەکە و شەکراو خواردنەوەی بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (زەردەهاڵ)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). (عەلی تۆفیق هەورامی)، ساڵی ٢٠١٢ بریاڕدەدات مزگەوتێک و هۆڵی پرسە بۆ گوندی زەردەهاڵ دروستبکات. ٣٠ی ٣ی ٢٠١٣لە ئەنقەرە کۆچیدواییدەکات. پاش مەرگی، لەسەر ئەرکی بنەماڵەکەی مزگەوت و هۆڵی پرسە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوەوە و بەناوی ئەوەوە ناو نراوە. تایبەتە بە پرسەی پیاوان و کۆبونەوەی گشتی.
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە گەڕەکى مۆردانە و لە تەنیشت سەنتەرى ژنان. بە یەکەمین هۆڵى پرسەى ژنان دادەنرێت. ساڵى ٢٠١٧ لەسەر ئەرکى (بەشیر مەنوچر محەممەد) و چەند خێرخوازێکى تر، بە تێچووى ٢٥٠ هەزار دۆلار لەسەر ڕووبەرى ١٣٣٣م دروستکراوە. زەویى هۆڵەکە لەلایەن شارەوانى هەڵەبجەوە دابینکراوە. بیناکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە. نهۆمى یەکەم تایبەتە بە هۆڵەکە و نزیکەى ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کورسى تێدایە. نهۆمى دووەم تایبەتکراوە بە چێشتخانە و شوێنى حەوانەوە. شوێنی مردووشتن، نوێژکردنیشی بۆ دروستکراوە. کارەباى بەردەوامى بۆ دابینکراوە. لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بەکاردەهێنرێت. پێداویستییەکانى لەلایەنى بنەماڵەى فەقێوە دابیندەکرێت.
کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (قەدەفەر). ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتیی یەکێتی دروستکراوە. هاوڵاتیانی گوندەکە بۆ بەڕێوەچونی پرسە و کۆبونەوەی گشتی بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (کوڵکنیی خواروو). لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە لایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە. تایبەتکراوە بە پرسەی خەڵکی گوندەکە.
کەوتووەت باشوری گوندی (گردی قازی). ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) لەسەر ئەرکی حکومەت دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوە گشتییەکان.
کەوتووەتە سنوری گوندی (لامەرکەزی). ساڵی ٢٠١١ دروستکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) زەوی دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوە و بۆنە گتشییەکان و جگە لە دانیشتوانی گوندەکە خۆی، گوندەکانی شەکرالی و تەپە گوڵاوییش سودیلێدەبینن.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گردیگۆ). ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ئەرکی خێرخوازان (حاجی عومەر یاروەیس، ماڵی کەریم ڕەحیم) لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە نزیک مزگەوتی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٦ نۆژەنکراوەتەوە.