شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

23 بابەت

مەحوی

کەوتووەتە گەڕەکى مۆردانە و لەسەر ڕێگاى سەیرانگاى چاوگ بە تەنیشت مزگەوتی (مەحوی)یەوەیە لە شاری هەڵەبجە‌. بە پێشنیازی ئەنجومەنی کۆکۆیی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەری (٤٠م درێژی و ٢٠م پانی) دروستکراوە. زەوییەکەی لە لایەن شارەوانیی هەڵەبجەوە دابینکراوە. بودجەی هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە دابینکراوە. شوێنی نزیکەی ٣٥٠ کەسی تێدا دەبێتەوە. گەرچی تایبەتە بە پرسە، بەڵام هەندێک بۆنەی تری وەک ئاشتەوایی، شەکراوخواردنەوە، کۆبوونەوەی گشتی تێدا ئەنجامدەدرێت. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. حاجی حەسەن عەلی لە دروستکردنییەوە هەتا ئێستا خۆبەخشانە سەرپەرشتی و خزمەتیدەکات.

مەلاوەیسە

کەوتووەتە ناو گوندی (مەلاوەیسە). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی هۆڵی (شەهیدانی گوندی مەلاوەیسە)وە لەسەر ئەرکی (نوری حەمەعەلی)، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە.

محەممەد تۆفیق سەعید

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەکوڕە). ساڵی ٢٠٠٥، لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. بەناوی شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەوە ناونراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە.

پێشتر 1 2