بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
سێ گۆڕستانە. کەوتوونەتە سنوری گوندی (بۆین). بەشێکیان لە خۆرئاوای گوندەکەن، بە دووریی (م٣٠٠) لە ڕێگای سەرەکیی هەڵەبجەوە. هەندێکیان وەک تەپی (کچان) لە نێو گوندەکەن و بە (زیارەتی خواروو)ش ناودەبرێن. هەندێکی تریان لە بەشی باشور لە سنوری (ژاڵە) لە ڕۆخی ڕوباری (سیروان)ن. بەهۆی دێرینیی ناوچەکە و سەختیی ئەم گوندەوە، دەڵێن شەڕ و پەلاماردان، خۆحەشاردان لەنێو ئەشکەوتەکانیدا، بە درێژایی مێژوو هەبووە. بۆیە لەسەر شاخ و بەردەم کەورگەکاندا، جگە لەم گۆڕانە، چەندین گۆڕی دیکە هەن. جولەکەکانی تێدا ژیاون و هەندێک لە گۆڕەکان پێدەچێت هی ئەوان بن، بەڵام کێلەکان شکێنراون. بەڕوونی دیارنییە بۆ کەی دەگەڕێنەوە.
١- بابلەگورز یان بابا گورزین: کەوتووەتە نزیک کانیی (کەڕەجاڵ) لەسەرووی گوندی زەڵم. شوێنەکەی دیاریکراوە و سوخنی هەیە. بەناوی مەزاری باباگورزینەوە ناونراوە. لە بیروباوەڕی خەڵکی ناوچەکەدا هاتووە، کە خەڵک بۆ پاراستنی شتومەکەکانیان پەنایان بۆ بردووە، یان کە چوونەتە هەوار و شاخ، شتەکانیان لەوێ داناوە، بەو باوەڕەی کە چاودێریدەکات و دەپارێزرێت و نابرێت. ٢- پلە لەتەرە یان سەید جەواز: کەوتووەتە بەردەم ماڵەکانی گوندی زەڵم. گۆڕستانێکی دێرینە. بە ناوی مەزاری سەید جەوازەوە ناونراوە، کە نزیک گۆڕستانی تەپۆڵەیە. ٣- تەپۆڵە: گۆڕستان و شوێنەوارە. کەوتووەتە لاشانی کۆشکی کوڕ و بەرانبەریشی کۆشکی کچە، دەستە ڕاستی دۆڵی وشکەناوە و چەپی دۆڵی زەڵمە. شوێنەوارێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٢ وەک گۆڕستان، یەکەم مردووی لێ بەخاکسپێرراوە و نزیکەی ٢٠٠ گۆڕی لێیە. لە هەندێک سەرچاوەدا بە دێی زەنزەنە ناوی هاتووە. زەڵمییەکان بۆ شوێنی یارییە میللییەکان و کۆبوونەوەکان لە وەرزەکانی تردا لە تەپۆڵە کۆبوونەتەوە و هاوینانیش بۆ هەمان مەبەست و کات_بەسەربردن لێی کۆبوونەتەوە. ٤- دارو قیبلێ (داری قیبلە): بەرانبەر ماڵەکانی ئاوایی زەڵم، لەبەرزاییەکدایە. شوێنەوارێکی دێرینە. لە ئێستادا مردووی لێ بەخاکناسپیررێت. پێشتر دارێکی گەورەی لێ بووە و بەهۆی ئەوەی مزگەوتی گوندەکە ڕووی کردووەتە ئەم دارە، بە داری قیبلە ناسراوە.
١- تەپ و تلەوەری: بە دووریی (٥٠٠م) لە گوندی (گوڵپ)ـەوە دوورە. ژمارەیەکی کەم گۆڕی تێدایە. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە شێخانی گوندەکە لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراون. ٢- شەخسو دەرەفێڵانی: نزیکەی (٥٠٠م) لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە دوورە. لەسەر ڕێگای سەرەکیی (گوڵپ - هانەیدن)ـە. گۆڕی شەخسێکی تێدایە بەناوی (شەخسی دەرە فێڵان)ـەوە و گۆڕستانەکەش بەناوی ئەوەوە ناونراوە. مێژوەکەی بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. تەنها گۆڕی منداڵی لێیە. ڕووبەرەکەی نیو دۆنم دەبێت و لە ئێستاشدا کێلی زۆرێک لە گۆڕەکان ماون. ٣- قەبرسانی تازە:بە دووریی (٦٠٠م) لە گوندەکەوە دوورە. لەخوار تەپی تلەوەرەوەیە. ساڵی ٢٠١٩ کراوە بە گۆڕستان. ڕووبەرەکەی زیاتر لە سێ دۆنم دەبێت، کە زەوییەکەی لەلایەن بەماڵەی شێخەکانی گوڵپەوە دابینکراوە. لەئێستادا گوڵپییەکان لەم گۆڕستانە مردووەکانیان بەخاکدەسپێرن. ٤-قەبرسانی کۆن: کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی گوند. مێژووەکەی بە تەواوەتی دیارنییە، بەڵام بۆ زیاتر لە (٣٠٠ ساڵ) پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە دوو دۆنمە. ماوەی چەند ساڵێکە شوێنی گۆڕی تێدا نەماوە و مردووی لێ بەخاکناسپێررێت. وەردەگا: کەوتووەتە بەردەم گوند. لەچاو گۆڕستانەکانی تردا مردووی کەمتری لێ بەخاکسپێرراوه و گۆڕستانێکی بچووکە. پێدەچێت لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی زەوی و زۆربوونی دانیشتوانەوە هەندێک گۆڕی ونبووبێت و بەرەو نـەمـان چووە.
١- سێداران، سەری داران: لە نێوان گوندی (ناوباخان) و (هانە قوڵ)ـە. ڕووبەری ئەم گۆڕستانە نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت. بەهۆی ئەوەی لە گۆڕستانەکەدا (سێ) داربەڕووی گەورە هەیە، بەو ناوەوە ناونراوە. مێژووەکەی لە سەردەمی ئاوەدانکردنەوەی گوندی (هانەی قوڵ) دێرینترە. ٢- گەڵباخ: چەند گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتوونەتەنە نێوان (هانەقوڵی کۆن) و (هانەی قوڵ)ی ئێستای سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). لەبەر ئەوەی تەنها چەند مەترێک لە یەکترییەوە دوورن، پێیاندەوترێت گۆڕستانەکانى (گەڵباخ). ڕووبەریان نزیکەی چوار دۆنم دەبێت. مێژووەکەیان بۆ درووستبونی گوندی (گەڵباخ) و دووسەد ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە. ٣- ملەگاو خوێڕسگای: بە دووریی (٦٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوند. ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنم دەبێت. مێژووەکەی بۆ ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان مردویـان لێ بەخاکسپاردووە. ٤- هانەی قوڵ: بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باشوری گوند، لە نێوان گوندەکە و شارۆچکەی (خورمأڵ). زەوییەکەی لەلایەن هاوڵاتییەکى گوندەکەوە دابینکراوە و ڕووبەرەکەی سێ دۆنم دەبێت. سیاجی بۆکراوە. ساڵى ٢٠٢٤ دروستکراوە و لە ئێستادا دانیشتووانی سنورەکە مردووی تێدا بەخاکدەسپێرن.
١- میر ئەسکەندەر: کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندەکەوە، مێژووەکەی بۆ ٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە بەناوی (میر ئەسکەندەر) و هەر بە ناوی ئەوەوە گۆڕستانەکەش ناونراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار دۆنمە. هەتا ئێستاش مردووی تێدا بەخاکدەسپێرن. لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە سیاجی بۆ کراوە. ٢- باوا کانی: گۆڕستانیکی نوێیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار) و لە ئێستادا مردووی لێ بەخاکدەسپێرن.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (بیاوێڵە). لەسەر بەرزاییەک هەڵکەوتووە، کە دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا. لە چەند چاڵە گۆڕێک پێکهاتووە تیایدا مردووەکان لەنێو کوپەی گەورە دانیشتوون و پاشان نێژراون. هیچ کنەوپشکنینێک نەکراوە، کە بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێنەوە. بەڵام لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە هەتا ئێستەش، کە گۆڕی نوێ لێدەدەن، ئەو کوپانە و مردووەکانی ناوی هەڵدەدرێنەوە. زۆربەیان پێدەچێت کوژرابن، چـونکـە زیـاد لـە پـارچـە ئـاسنێک بـەسـەر سـنگیانەوە بەجێماوە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (دێکۆن)ی سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ) لەناو گوند. هەرچەندە مێژووەکەى بە تەواوى دیار نییە، بەڵام دەوترێت بۆ ١٥٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. هەتا شەشتەکانى سەدەى ڕابردوو دانیشتوانی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل) و لە ئەوپەڕی گوندەکە هەڵکەوتووە. گۆڕی پیاوێکی بەناوبانگی عەشیرەتی شاترییەکانە. بەشێک لە دانیشتوانی بەردەبەلیش سەر بەو عەشیرەتەن.
ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵە لە دەوروبەری گوندی (بیاویڵە). ڕوفاتی زۆرێک لە شەهیدانی کیمیابارانی ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ی ڕێگەی عەنەب و بیاوێڵەی تیدا شارراوەتەوە، کە هەندێکیان لەدوای ڕاپەڕین و گەڕانەوەی ژیان بۆ سنورەکە لە لایەن خەڵکی بەرپرسانی ئەو کاتەوە دەرهێنراونەتەوە و لە شوێنی تر بەخاکسپێرراونەتەوە و هەندێکیشیان دیواریان بۆ کراوە. گۆڕەکان بریتین لە: ١- ملەقەوی پشت جادەی عەنەب - بیاوێڵە: نزیک کانی ملەقەوی لە نێوان گوندی عەنەب و بیاویڵە، دیوارکراوە، ماڵی شەهید مزەفەر ئەسکەندەر و دەرەمەڕییەکانن. ٢- گۆڕستانی بیاوێڵە: لە نزیک گۆڕستانی بیاوێڵە ژمارەیەکی زۆر ڕوفاتی تێدابووە. ٣- دۆڵی ئەحمەد ڕەش.
ئەکەوێتە نێو سەنتەری گوندی مامەشەیی سەر بە ناحیەی سیروان و ڕێگەی عارەبانی لێوە تێپەڕ دەبێت، لە نەخشەی کادسترۆدا سنورەکەی جیاکراوەتەوە و دەکەوێتە پارچەزەوی ژمارە ٥ی کەرتی مامەشەیی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (جەلیلە). لە کۆندا تەنها منداڵیان تێدا ناشتووە. گەورە لە عەبابەیلێ نێژراوە. گۆڕستانی دێی کۆن بووە. لە چەمی توران مردوویان تێدا ناشتووە. مەرقەدی (مەحمووی سەرەواڵە) تێدایە، کە ئێستا تەلبەند کراوە و وەک شوێنێکی دیاری گوندەکەیە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (نارنجڵە). بەپێی نوسینی سەر کێلی گۆڕەکان، مێژووەکەی بۆ ٤٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە. ناوەکەی بۆ کەسایەتییەکی ئاینی (شێخی نۆدێی) دەگەڕێتەوه، کە کۆچیدواییکردووە و لەم شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر خەڵکی تریشیان بردووەتە ئەوێ و بووە بە گۆڕستان. ڕووبەرەکەی لە دوو دۆنم زەوی زیاترە.
بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە گوندی (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە) و لە لاپاڵی شاخێکدایە. مێژووەکەی بەتەواوی دیار نییە، ڕووبەرەکەی دۆنمێک زۆرترە. لە سەدساڵی ڕابردوودا پیاوچاکێک بەناوی (مەلا عەبدوڵا)ەوە لەو شوێنەدا بەخاکسپێرراوە و بەناوی ئەوەوە ناو نراوە. خەڵکی گوندەکە هەتا ساڵی ٢٠٠٣ لەم گۆڕستانە مردوویان بەخاکسپاردووە.
بە دووریی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە ملەی (مەنجەڕ) لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (میریسوور)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنم دەبێت. گۆڕستانێکی دێرینە و گۆڕەکانی ڕووە و قیبلەن.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هەوارەکۆن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). مێژوویەکی ٢٠٠ ساڵەی هەیە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت. هەتا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو مردوی لێ بەخاکسپێرراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (پشتە). گۆڕستانێکی گەورەیە و خەڵکی گوندەکە مردووەکانی خۆیان لەو گۆڕستانەدا بەخاکدەسپێرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (چاوگی کۆکۆیی)یەوە، گۆڕستانی تایبەت بە گوندەکە بووە. هاوینانیش، کە عەشیرەتی زەردۆیی لە چاوگ هەواریان هەڵداوە، ئەوانیش مردوویان تێدا بەخاکسپاردووە. هەندێک گۆڕی زۆر کۆنیشی تێدایە، کە دانیشتوانی گوندەکە نازانن مێژووەکەیان بۆ کەی دەگەڕێتەوە.
گۆڕستانێکی دێرینه. بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە شاخی (ملەی هەلاجان) لە باکوری گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەد ساڵێک لەمەوپێش. ڕووبەرەکەى نیو دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە ناوجەرگەی گوندی (تاوێرە) لە دەستە ڕاستی جادەی تاوێرە - هاوار. نزیکەی ٢-٣ دۆنم دەبێت و هەزاران گۆڕی تێدایە. داری گەورەی بەڕووی تێدایە. تاوێرەییەکان هەتا کاتی ڕاگواستنی گوندەکەیان لە ساڵی ١٩٧٨ مردوویان لەو گۆڕستانە بەخاکسپاردووە. (کەلی زیارەتان)یشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە دامێنى ملەى تەمک لە پشت ڕێگەى باڵامبۆ. تایبەتە بە شەهیدانی کیمیابارانى هەڵەبجە، کە بەشێوەى کۆمەڵ لەم شوێنەدا بەخاکسپێرراون. (حامید کەریم فەتاح)، کە یەکێک لە شایەتحاڵی ڕووداوەکهیە، دەگێڕێتەوه: کە ئێوارەى ڕۆژى ١٧ی ٣ی ١٩٨٨ لەگەڵ چەند کەسێکى تر بە تراکتۆر تەرمى ژمارەیەک شەهید، کە سیانیان براى خۆی بوون، لەم شوێنەدا بەخاکیانسپاردوون. دواتر لە ساڵى ٢٠١٢ لەلایەن کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە و وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانەوە، سیاج بۆ شوێنەکە کراوە و بەم ناوەوە تۆمارکراوە.