گۆڕستانی کۆنی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 308

بیاوێڵە

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (بیاوێڵە). لەسەر بەرزاییەک هەڵکەوتووە، کە دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا. لە چەند چاڵە گۆڕێک پێکهاتووە تیایدا مردووەکان لەنێو کوپەی گەورە دانیشتوون و پاشان نێژراون. هیچ کنەوپشکنینێک نەکراوە، کە بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێنەوە. بەڵام لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە هەتا ئێستەش، کە گۆڕی نوێ لێدەدەن، ئەو کوپانە و مردووەکانی ناوی هەڵدەدرێنەوە. زۆربەیان پێدەچێت کوژرابن، چـونکـە زیـاد لـە پـارچـە ئـاسنێک بـەسـەر سـنگیانەوە بەجێماوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەلام قادر عەبدولوەهاب قادر)ی ئەنجومەنی گوندی (بیاوێڵە)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (قارەمان عەبدوڵا محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦ بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (هوشیار عەلی عەبدولحسەین محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦ ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی بیاوێڵە

4

هاوبەشی پێبکە