مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.

ناوەڕۆک

944 بابەت

فڕکە و بانیشار

دەستەواژەیەکی ناوچەکەیە، مۆرکی ئیدیەمی وەرگرتووە و دەدرێتە پاڵ بانیشارییەکان. لەوەوە سەرچاوەیگرتووە: لە کاتی کێشە و بوونی ئاژاوە و ناکۆکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕیدا، کەسانی هەڵاتوو بۆ پەناگە ڕوویانکردووەتە بانیشار. مێژووەکەی بۆ سەردەمی نەسروڵڵا‌ بەگی بانیشار دەگەڕێتەوه،‌ کە بەگ و دەستڕۆیشتوی گوندەکە بووە. ساڵانی ١٨٦٧ بۆ ١٩٢٠ کاتێک لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە و پاش کوشتنی (حەسەن سوڵتانی هەورامان)ی، باوکی لەگەڵ چەند چەکدار و کەسوکارەکەی هاتووەنەتە گوندی بانیشار و بناری سورێنیان کردووە بە پەناگەی خۆیان و ئەو کەسانەی، کە لە دەست زوڵم و زۆری سەردەمی عوسمانی و بەگەکانی ناوچەکە ڕوویانلێکردووە.

مانگەشەوی خواو کڵاشی تەوێڵەیی

قسەیەکە بەسەر زاری خەڵکەوەیە، لەکاتی داواکردنی دوو شتی ساز و جواندا دەوترێت، ئەمە قسەی کاروانچیانە، بە شەوێک کاروان بکەی مانگەشەو بێت و دونیات ڕۆشنبێت و کڵاشی دەسکردی وەستای تەوێڵەییت لە پێدا بێت، ڕێ و ڕۆشتن و سەفەرت خۆشە.

هێستری مردوو

زاراوەیەکی خوازەییە. مەبەست پێی پارەیە. ئەم زاراوەیە داهێنراو و ماناپێدراوی عادیلەخانمی خێزانی وەسمان پاشایە. شێخ ڕەزا داوای هێستری لێدەکات. ئەویش دەڵێ شێخ لە ڕووی نەهاتووە، پارەی ویستووە. بۆیە زاراوەی هێستری مردوو، بەرامبەر هێستری زیندوو دادەهێنێت.

وەسیەتەکانی جافرسان

کۆمەڵێک قسەی نەستەقی ئەزموونی ژیانی جافرسانی هەورامانن بۆ بەگزادە و کاربەدەستانی بنەماڵەکەی، لەناو ماڵبات و خەڵکیدا گوێیانلێگیراوە و پاش خۆی کۆمەڵێک لە بەگ و سالارەکان پەیرەویانکردوون و لە ناویاندا ئێستاش وەک ئەدەب و ئەزموون دەگێڕرێنەوە. بە تایبەت ئەوانەیان بۆ کاتی لێقەومان و تەنگانەی هەر کەسێکیان وتراون. لەوانە: کە ترس و تەنگانە ڕووی تێکردن و لێتان قەوما، لای چراو مۆم و ڕووناکیدا مەخەون، لە دووری ئەوانەوە بحەسێنەوە. ئەو کاتەی ترستان لە خۆتانە، شەوانە سەرجێی لەگەڵ ژنەکانتان مەکەن و کارەکە بخەنە ڕۆژەوە. لە کاتی هەڵهاتن و شڵەژان و ڕاکردندا، بە ترس و نیگەرانییەوە ڕوومەکەنە ئاواییەکی تر، وەک ئاشنا و ئەمینێکی شوێنەکە خۆتان پیشانبدەن، کە ناسراو یان کارێکتان لەو شوێنە هەیە. ڕوو لەو ماڵانە بکەن، کە دوو دەرگا، یان دەرگای دوو تاکییان هەیە، چونکە ئەوانە نەجیب و نانبدە و پەنادەرن.

پێشتر 1
...
47 48