بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (پریسى خواروو). وەک خەڵکى گوندەکە باسیدەکەن: ناونانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کەسێکى پیاوچاک، بە سوراى ماین لەم شوێنەوە تێپەڕیوە و لە سێبەرى دارە بیی یان توویەکدا دانیشتووە، هەربۆیە بە چاکەسوار یان چاکوسوار ناونراوە. پاشان خەڵکى بە پیرۆز سەیریانکردووە و سەردانیانکردووە.
نەزرگەی سوڵتانی (ساق) یان (سوڵتان ئیسحاق)ـه، کە بەزرترین پایەی ئایینیی کاکەیی هەبووە. ئایینەکە لەسەردەستی ئەم ڕێکخراوەتەوە. هاتوەتە گوندی هاوار و لە چەندین شوێن مەنزڵگای هەبووە. لەوانە (شای سەرتلی)، کە لەسەر بەردێکی بەرزی گەورەیە و بەسەر هەموو بەشەکانی گوندی هاواردا دەڕوانێت. (نەزەرگەی چەمەکەری)، کەوتووەتە چەمی شنروێ لە خۆرئاوای هاوار، نزیک بە کانییەک، کە ئاوێکی پاک و سازگاری هەیە. (شای چادرگە) کەوتووەتە لوتکەی بەفری میری لە چیای شنروێ لە باشوری گوندی هاوار. (نیشان کرد)، کە جێپێی سوڵتان ئیسحاقە لەسەر گاشە بەردێک و ئەمڕۆ نەزەرگایەکی بۆ دروستکراوە.
کەوتووەتە گوندی (سازان) لە خوارووی باخەکانی گوندەکە و لە بەردەم کەلاران هەڵکەوتووە. درەختێک و نەزەرگەیەکی تێدابووە بە پیرۆز سەیرکراون.