مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.

ناوەڕۆک

1 بابەت

گۆڕستانەکانی گوندی

١- تەپ و تلەوەری: بە دووریی (٥٠٠م) لە گوندی (گوڵپ)ـەوە دوورە. ژمارەیەکی کەم گۆڕی تێدایە. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە شێخانی گوندەکە لەم گۆڕستانەدا‌ بەخاکسپێرراون. ٢- شەخسو دەرەفێڵانی: نزیکەی (٥٠٠م) لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە دوورە. لەسەر ڕێگای سەرەکیی (گوڵپ - هانەیدن)ـە. گۆڕی شەخسێکی تێدایە بەناوی (شەخسی دەرە فێڵان)ـەوە و گۆڕستانەکەش بەناوی ئەوەوە ناونراوە. مێژوەکەی بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. تەنها گۆڕی منداڵی لێیە. ڕووبەرەکەی نیو دۆنم دەبێت و لە ئێستاشدا کێلی زۆرێک لە گۆڕەکان ماون. ٣- قەبرسانی تازە:بە دووریی (٦٠٠م) لە گوندەکەوە دوورە. لەخوار تەپی تلەوەرەوەیە. ساڵی ٢٠١٩ کراوە بە گۆڕستان. ڕووبەرەکەی زیاتر لە سێ دۆنم دەبێت، کە زەوییەکەی لەلایەن بەماڵەی شێخەکانی گوڵپەوە دابینکراوە. لەئێستادا گوڵپییەکان لەم گۆڕستانە مردووەکانیان بەخاکدەسپێرن. ٤-قەبرسانی کۆن: کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی گوند. مێژووەکەی بە تەواوەتی دیارنییە، بەڵام بۆ زیاتر لە (٣٠٠ ساڵ) پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە دوو دۆنمە. ماوەی چەند ساڵێکە شوێنی گۆڕی تێدا نەماوە و مردووی لێ بەخاکناسپێررێت. وەردەگا: کەوتووەتە بەردەم گوند. لەچاو گۆڕستانەکانی تردا مردووی کەمتری لێ بەخاکسپێرراوه ‌و گۆڕستانێکی بچووکە. پێدەچێت لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی زەوی و زۆربوونی دانیشتوانەوە هەندێک گۆڕی ونبووبێت و بەرەو نـەمـان چووە.