گۆڕستانەکانی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- سێداران، سەری داران: لە نێوان گوندی (ناوباخان) و (هانە قوڵ)ـە. ڕووبەری ئەم گۆڕستانە نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت. بەهۆی ئەوەی لە گۆڕستانەکەدا (سێ) داربەڕووی گەورە هەیە، بەو ناوەوە ناونراوە. مێژووەکەی لە سەردەمی ئاوەدانکردنەوەی گوندی (هانەی قوڵ) دێرینترە.
٢- گەڵباخ: چەند گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتوونەتەنە نێوان (هانەقوڵی کۆن) و (هانەی قوڵ)ی ئێستای سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). لەبەر ئەوەی تەنها چەند مەترێک لە یەکترییەوە دوورن، پێیاندەوترێت گۆڕستانەکانى (گەڵباخ). ڕووبەریان نزیکەی چوار دۆنم دەبێت. مێژووەکەیان بۆ درووستبونی گوندی (گەڵباخ) و دووسەد ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە.
٣- ملەگاو خوێڕسگای: بە دووریی (٦٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوند. ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنم دەبێت. مێژووەکەی بۆ ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان مردویـان لێ بەخاکسپاردووە.
٤- هانەی قوڵ: بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باشوری گوند، لە نێوان گوندەکە و شارۆچکەی (خورمأڵ). زەوییەکەی لەلایەن هاوڵاتییەکى گوندەکەوە دابینکراوە و ڕووبەرەکەی سێ دۆنم دەبێت. سیاجی بۆکراوە. ساڵى ٢٠٢٤ دروستکراوە و لە ئێستادا دانیشتووانی سنورەکە مردووی تێدا بەخاکدەسپێرن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عومەر سدیق فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١ی ٥ی ٢٠٢٤.
- ٢- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عارف ئەحمەد فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١ی ٥ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەلام غەفوور هەیاس)ی ئەنجومەنی گوندی (هانەی قوڵ)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ١ى٥ى٢٠٢٤.
- المواقع الاثریە فی العراق، مدیریە الاثار العامە، بغداد، ١٩٧٠، ص٣٤٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەروان حەمەمراد مەجید هانەقوڵی)، لەدایکبوو: ١٩٨١ پیشە: فەرمانبەر، لە ٢١ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى هانەى قوڵ