بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
گیانلەبەرێکی دروستکراوی خەیاڵ و باوەڕی خەڵکی ناوچەکەیە. باوەڕ وابووه، کە لە کانی و سەرچاوەی ئاو، جۆگە و ئەشکەوتەکان هەن. بۆیە کەم کەس توانیویەتی بە تاریکی و بە شەودا بچێتە ئەو شوێنانه. ژمارەیەک لە سەرچاوەی ئاو و کانی بەناوی دێوەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا هەن. بۆ خۆپارێزی لە خێو و دێو، ئایەی کورسی و کۆمەڵێک نزا خوێندراوە، هەتا مرۆڤ لەو بوونەوەرانە پارێزراوبن و لە شەڕ و ترسی ڕزگاری ببێت.
گەشت و گەڕانی ڕۆحە، بۆ بەدەستهێنانی نەمری، یەکێکە لە بنەواکانی ئایینی یارسان. دوای هەزار و یەک تەن گەڕان، ڕۆح دەچێتە جیهانی نەمریەوە. دوونەکان لە هەردەورە و زەمانێکا، ناوێکیان هەیە و بەردەوامی مرۆڤ لە ڕێگەی دۆنادۆنەوەیەو ئەوەش ڕاستیی ڕێگای (یاری)یە. دۆنادۆن جیاوازی هەیە لەگەڵ تەناسوخ دا. پشتێکی زۆری گەورە پیاوان لە هەوراماندا دەرکەوتوونەتەوە.