مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.

ناوەڕۆک

1 بابەت

گۆڕستانەکانی گوندی

١- سێداران، سەری داران: لە نێوان گوندی (ناوباخان) و (هانە قوڵ)ـە. ڕووبەری ئەم گۆڕستانە نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت. بەهۆی ئەوەی لە گۆڕستانەکەدا (سێ) داربەڕووی گەورە هەیە، بەو ناوەوە ناونراوە. مێژووەکەی لە سەردەمی ئاوەدانکردنەوەی گوندی (هانەی قوڵ) دێرینترە. ٢- گەڵباخ: چەند گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتوونەتەنە نێوان (هانەقوڵی کۆن) و (هانەی قوڵ)ی ئێستای سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). لەبەر ئەوەی تەنها چەند مەترێک لە یەکترییەوە دوورن، پێیاندەوترێت گۆڕستانەکانى (گەڵباخ). ڕووبەریان نزیکەی چوار دۆنم دەبێت. مێژووەکەیان بۆ درووستبونی گوندی (گەڵباخ) و دووسەد ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە. ٣- ملەگاو خوێڕسگای: بە دووریی (٦٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوند. ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنم دەبێت. مێژووەکەی بۆ ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان مردویـان لێ بەخاکسپاردووە. ٤- هانەی قوڵ: بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باشوری گوند، لە نێوان گوندەکە و شارۆچکەی (خورمأڵ). زەوییەکەی لەلایەن هاوڵاتییەکى گوندەکەوە دابینکراوە و ڕووبەرەکەی سێ دۆنم دەبێت. سیاجی بۆکراوە. ساڵى ٢٠٢٤ دروستکراوە و لە ئێستادا دانیشتووانی سنورەکە مردووی تێدا بەخاکدەسپێرن.

زیاتر بزانە
هانەی قوڵ