ملەى تەمک
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە دامێنى ملەى تەمک لە پشت ڕێگەى باڵامبۆ. تایبەتە بە شەهیدانی کیمیابارانى هەڵەبجە، کە بەشێوەى کۆمەڵ لەم شوێنەدا بەخاکسپێرراون. (حامید کەریم فەتاح)، کە یەکێک لە شایەتحاڵی ڕووداوەکهیە، دەگێڕێتەوه: کە ئێوارەى ڕۆژى ١٧ی ٣ی ١٩٨٨ لەگەڵ چەند کەسێکى تر بە تراکتۆر تەرمى ژمارەیەک شەهید، کە سیانیان براى خۆی بوون، لەم شوێنەدا بەخاکیانسپاردوون. دواتر لە ساڵى ٢٠١٢ لەلایەن کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە و وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانەوە، سیاج بۆ شوێنەکە کراوە و بەم ناوەوە تۆمارکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکاران لەگەڵ (حامید کەریم فەتاح محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥١، پیشە: کاسب، ٩ى ٣ى ٢٠٢٤، لە چاوگ.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکاران لەگەڵ (لوقمان عەبدولقادر محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: سەرۆکى کۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە، لە ٢٠ى ٧ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد,ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا عەلی