بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
کۆمەڵێک مامۆستای ئافرەت بوون، لە سەردەمی شێخ عوسمانی سراجەدینەوە هەتا کردنەوەی قوتابخانەی زانستی و دواتریش لە تەوێڵەدا بوون. ژمارەیەکی زۆر فێرخوازیان لە ڕەگەزی مێ، فێری خوێندن و خوێندەواریی کردووە. وانەیان بە کچان و ژنان و وتوتەوە و زەمینەیەکی باشیان دروستکردووەو بۆ ڕەگەزی مێ، تا مەیلی خوێندن بکات. هەیانبووە ٤٠ قوتابی کچی بووە، وەک خاتوو لەیلێ. هەیانبووە مرید و مەنسوبی لە دەرەوەی تەوێڵەدا هەبووە وەک خاتوو (عومەرێ). مامۆستایان، خاتوو (عومەرێ کچی شێخ سیراجەدین. عائیشەی کچی سراجەدین و خێزانی مەلا نەزیری گەورە، زارا کچی حاجی محێدین، ئاسمای کچی شێخ علی سەرگەت، ڕەعنای کچی سەید فەتحە، خەدیجە و ئامینە و فاتمەی کچی مەلا عەبدوڵای مەلا جەلیل، لەیلێ کچی ڕەحمان ئیبراهیم، عایشەی کچی عەبدولڕەحمان محەممەد ئەمین، ڕابیعەی دایکی مامۆستا سەلاحەدین، عائیشەی کاکە شێخ، ڕەحمەی کچی مەلا حەبیبوڵڵا، شەمسەی ئەڵڵاوەیس، خەدیجەی کچی حەکیم، سوراحی عەلی محەممەد، حەفسەی نەجیبە فەندی و... هتد)
ئەو کەسە شارەزا و زمانشیرینانەن، کە پێش هاتنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و هۆیەکانی تری ڕاگەیاندن، لە کۆڕ و دیوەخانی ناوداران و ماڵاندا کۆڕیان بە گێڕانەوەی داستان و حکايەت دانيشتنەکەیان گەرمکردووە. لەوانه: (عەبەدرێژ "باوکی مراد، ، حەمەینە خاڵۆد، خاڵەی مارفە، ئایشێ خێزانی میرزا ئەولقادر، قاتمە خێزانی سۆفی حەسەن، بەگیج ئەولحامید، خورشید حاجی حەمەمین، فاتمە حەبیب، حاجیحەسەاڵحی حاجی سادق، حاجی عەلی حاجی سادق، خواجە حسێن، حاجی عەلی عەباس، حاجی ڕەحمان ڕوحەڵڵا، کوێخا حەمەسەلیم حەمەرەزا، مەلا ئیسماعیل مەلا عەبدوڵا، عەباس فەتاح ڕۆستەم، حاجی محەممەدی حاجی سادق، دەروێش لەتیف وەستا محەممەد، وەستا بەشیر).