گۆڕستانەکانی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
١- میر ئەسکەندەر: کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندەکەوە، مێژووەکەی بۆ ٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە بەناوی (میر ئەسکەندەر) و هەر بە ناوی ئەوەوە گۆڕستانەکەش ناونراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار دۆنمە. هەتا ئێستاش مردووی تێدا بەخاکدەسپێرن. لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە سیاجی بۆ کراوە.
٢- باوا کانی: گۆڕستانیکی نوێیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار) و لە ئێستادا مردووی لێ بەخاکدەسپێرن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕەمەزان همیرخان شاکەرەم)، لەدایکبوو: ١٩٥٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئازاد فایق ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هاوار.
ئامادەکردنی: ئاکۆ شاوەیس هاواری