مەحمووی سەرەواڵە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 310

گۆڕستان

کەوتووەتە سنوری گوندی (جەلیلە). لە کۆندا تەنها منداڵیان تێدا ناشتووە. گەورە لە عەبابەیلێ نێژراوە. گۆڕستانی دێی کۆن بووە. لە چەمی توران مردوویان تێدا ناشتووە. مەرقەدی (مەحمووی سەرەواڵە) تێدایە، کە ئێستا تەلبەند کراوە و وەک شوێنێکی دیاری گوندەکەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (کارزان عەدنان حەمەسەعید) لەگەڵ (فەریق ئەحمەد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢١ی ٤ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (عەتا مەحموود محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٦ ى ١٠ ى ٢٠٢٣، لە جەلیلە.
  3. چاوپێکەوەنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (ئەحمەد قادر عەلی) لەدایکبوو: ١٩٦٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٢٦ ى ١٠ ى ٢٠٢٣، لە جەلیلە.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید,سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.