گۆڕستانەکانی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
سێ گۆڕستانە. کەوتوونەتە سنوری گوندی (بۆین). بەشێکیان لە خۆرئاوای گوندەکەن، بە دووریی (م٣٠٠) لە ڕێگای سەرەکیی هەڵەبجەوە. هەندێکیان وەک تەپی (کچان) لە نێو گوندەکەن و بە (زیارەتی خواروو)ش ناودەبرێن. هەندێکی تریان لە بەشی باشور لە سنوری (ژاڵە) لە ڕۆخی ڕوباری (سیروان)ن. بەهۆی دێرینیی ناوچەکە و سەختیی ئەم گوندەوە، دەڵێن شەڕ و پەلاماردان، خۆحەشاردان لەنێو ئەشکەوتەکانیدا، بە درێژایی مێژوو هەبووە. بۆیە لەسەر شاخ و بەردەم کەورگەکاندا، جگە لەم گۆڕانە، چەندین گۆڕی دیکە هەن. جولەکەکانی تێدا ژیاون و هەندێک لە گۆڕەکان پێدەچێت هی ئەوان بن، بەڵام کێلەکان شکێنراون. بەڕوونی دیارنییە بۆ کەی دەگەڕێنەوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کەریم عەلی محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٢، پیشە: کاسب، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (خەلیل مەولود نضر)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید