ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

17 بابەت

دووەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەری

فیستیڤاڵی نمایشی فلیمی دیکۆمێنتەرییە. وەزارەتی ڕۆشنیری و لاوان، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی هونەری سینەما، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی هەڵەبجەی شەهید ڕۆژانی ١٦ بۆ ٢٠ی ١٠ی ٢٠١١ سازکراوە. سەرپەرشتیار (گۆران ئەدهەم: قایمقام) سەرۆکی فیستیڤاڵ (کاوان عەزیز). بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: جەمال محەممەد سەوزە (ئازاد سەوزە). لیژنەی سەرپەرشتی (زانست سەباح، عەبدوڵا حەمە ساڵح، ماۆستا سەرخێڵ، ئاکام ئەنوەر، سەبا ئەحمەد، ئالان غەفور). ڕاگەیاندن (ئومێد محەممەد، قەحتان بەغدادیان، ئاریان عەرەب، میهرەبان سەلام، بێساران حەمەعەلی، قادر ئەحمەد فەتاح)، پەخش و ڕیکلام (ئەحمەد مەحموود، کرمانج فەرەج). پەیوەندییەکان (کەریمۆک، ویدا ساڵحی، شاخەوان ئیدریس، مستەفا کوندور، پێشەوا ئازاد). پێشوازی (سالم مەجید، کۆچەر نووری، ڕێبوار فەرەج، حاسڵ قاسم)، دارایی (گۆنا حەمەساڵح، ڕێبوار محەممەد هەورام، کرمانج فەرەج). لیژنەی داوەری (کامەران شەوقی، تەها کەریمی، عەدنان عوسمان) ٣٠ فلیمی تێدا نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

دووەمین فیستیڤاڵی هونەریی شارەزوور

یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان بە بەشداری لیژنەی هونەرمەندانی (هەڵەبجە، شارەزوور، هەورامان، پێنجوێن)، لە ڕۆژانی ١٦ بۆ ١٧ی ١٢ی ٢٠٠٣ لە هۆڵی (ئەحمەدموختار) ئەنجامیداوە. تێیدا ئاهەنگی تیپی مۆسیقای (شنروێ، هەورامان، شارەزوور) پێشکەشکراوە. هەروەها شانۆیی و نمایشەکانی: (کۆتایی بوونی نزاکان) بەرهەمی تیپی شانۆی نالی. ئامادەکردن و دەرهێنانی: جەمال ئەحمەد جەمیل و نمایشێک لە تەنیایی، تیپی شانۆی هەڵەبجە، یاداشتەکانی عەرعەر، بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی، دەقی: دڵشاد مستەفا، ئامادەکردن و دەرهێنانی: موەفەق عارف لهۆنی، بە بەشداری ٥١ ئەکتەی کوڕ و کچ، پێشکەشکراون‌.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

شەشەمین فیستیڤاڵی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

یادی مەرگەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٧دا‌. ئەم چالاکییه هونەرییانە پێشکەشکراون: سروودی هەڵەبجە: ئاواز و هۆنراوە: ڕێناس عەلی، وتنی: ویداد لایق زۆراب، بەرهەمی لانەی بێسەرپەرشتانی هەڵەبجە. تەبشیری ناقوسی جەنگەڵ، وتنی: کۆژین. سروودی ژانی هەڵەبجە، دەزگای هونەریی پەیام، ئاواز و هۆنراوەی: بەختیار عەبدوڵا، وتنی کۆرس. نەبو ساڕێژ برینی کۆن، ئاواز و هۆنراوەی: هادی سپەنجی، وتنی: ڕێبوار جەمیل. وەهارەن سەوزەن، هۆنراوەی: فەرەیدون غەفور، ئاوازی: ئیقباڵ حەمەخان، وتنی: بورهان حەمەخان. سوودی هەڵەبجە، ئاواز و هۆنراوە و وتنی: محەممەد ئەحمەد عەزیز. ئاوێنەی بوون، هۆنراوەی تەحسین شێخ ڕەئوف، بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکار. مەڕۆن مەڕۆن، هۆنراوەی: مەحموودی کوێخا عەلی، ئاواز و وتنی: هێمن. وەرزی خەزانە، هۆنراوەی ڕێناس عەلی، وتنی: زانا – ئیقباڵ. من ڕۆڵەیەکی خاکی کوردانم، هۆنراوەی: سامی. ئاواز و وتنی: هێمن. نامەیەک لە هەڵەبجەوە بۆ هەولێر، هۆنراوە، سەردار حەمەلاو باکی. بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای ئەژی، سروودی مەرگەسات، هۆنراوەی: مەحموود کوێخا عەلی، ئاوازی: ڕێناس عەلی، وتنی: سەرحەد شەریف. سروودی وڵاتەکەم، ئاواز و هۆنراوەی: ڕێناس عەلی، وتنی: عادل ئیبراهیم. شیعری شاری غەمبار، خوشکە ئیمان، بەرهەمی تیپی سروودی گزنگ. شەرابی شادی، ئاواز و هۆنراوە و وتنی: هاودەنگ محەممەد. لەشم بارە، هۆنراوە: خواناس، ئاوازی: هاودەنگ محەممەد، وتنی: سیروان جەمیل. جەستەی کوردستان، ئاواز و هۆنراوە و وتنی: هاودەنگ محەممەد، بەرهەمی تیپی مەشخەڵ. شاری زیندوو، ئاوازو هۆنراوە: ئیلهام محەممەد، وتنی: چرۆ محەممەد، تیپی پێشەوا. پێم نایەسەر پەیژەی مێژوو، ئاوازی: کاروان مەحموود، وتنی: ڕەنگین عومەر - نێرگز حەمەساڵح.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵە ئەدەبییەکانی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان

یەکەمین فیستیڤاڵ: مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان لە ڕۆژانی ٩ بۆ ١١ی ٧ی ٢٠١١ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامیداوە. نوسەرانی خۆرهەڵات و باشور بە بابەت بەشدارییانکردووە. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: ئەیوب ڕۆستەم. بابەتێکی وێژەیی لەسەر قوڵی ئەدەب و وێژەی هەورامی (د. محەممەد عەلی سوڵتانی) و کۆڕی لێکۆڵینەوە بۆ (د. جەزا ڕاهکان، ئەیوب ڕۆستەم، شنۆ ڕەحیمی، مەنسور ڕەحمانی). بەڕێوەبەری کۆڕ: د. محەممەد کەساس جەباری. سەرلەبەیانی ڕۆژی دووەمی شیعر و چیرۆک: (عوسمان محمەد هەرامی، پەرویز بابایی، جەلیل عەباسی، کوورش ئەمینی، ئاشنا عەباس مەنش، فەرشید شەریقی، نەوزاد کاکەیی، هادی سپەنجی، ئیبراهیم هانەقوڵی) بەڕێوەبەری کۆڕ: ڕەفعەت مورادی. دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووەمی شیعرو چیرۆک: (جیهانگیر مەحموود وەیسی، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، داود غەفاری، هۆشمەن قادر هەورامانی، بەهادین محەممەد، سەیران حەمەکەریم گوڵپی، سوهەیب فارووق، فایەق لوتفی) بەڕێوەبەری کۆڕ: هومایون ساحب کریم. ڕۆژی سێەمی لێکۆڵێنەوەکان: (نامیق هەورامی، ڕەئوف مەحموود پوور، ئومێد حەبیبی، ڕەحیم لوقمانی). بەڕێوەبەری کۆڕ: هێمن لەتیف. دووەمین فیستیڤاڵ: فیستیڤاڵێکی ئەدەبییە. تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و شعر و چیرۆک. مەڵەبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان بە هاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ١٩ و٢٠ی ١٢ی ٢٠١٩ لە هۆڵی مەڵبەندی ساداتی پیرخدر لە سلێمانی بەرنامەکانی بەڕێوەبردووە. بەڕێوەبەری: ئەیوب ڕۆستەم. سەرلەبەیانی: وتارەکان و خوێندنەوەی شیعری عوسمان محەممەد هەورامی. کۆڕی یەکەم: کاردۆخی و بابەتی وەسف. محەممەد کەساس جەباری، دانازی سلێمانی. عەبدوڵڵا ئاگرین، حاجی قادری کۆیی چەمک و تێگەیشتنی نوێ بۆ شیعر. ئەیوب ڕۆستەم، هۆنراوە بڵاونەکراوەکانی مودەرس. د. عەدنان قادر هەورامانی. بەڕێوەبەری کۆڕ. پڕۆفیسۆر هۆگر شێخ مەحموود. کۆڕی دووەم: ڕەهەندە ئەنتۆلۆجیەکانی مۆسیقا. لهۆن قادر. بابا ڕەسوڵی بێدەنی، مێزەرێکی کوردانە. هومایون ساحێب، لەگەڵ گۆران گەشتێک بۆ هەورامان. ئیبراهیم حاجی زەڵمی. بەڕێوەبەری کۆڕ. د. عەدنان قادر هەورامانی. کۆڕی سێیەم. مەلا وەسمان شاعیری گەورەی لەبیرکراو. د. سەباح بەرزنجی، پەیوەندیی ڕۆحی لە نێوان شاعیرانی یارسانا. نەجم باجەڵان. بەڕێوەبەری کۆڕ: ماردین ئەبوبەکر. خویندنەوەی چیرۆک: هێمن بەرزنجی، کەتان خادمی. خوێندنەەی شیعر: مامۆستا عومەر، دەلیل جەمال. هەندێک لە بابەتەکانی لە کتێبێکدا چاپکران و هەمان ڕۆژانی فیستیڤاڵ دابەشکرا.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی ئورموون بۆ وێژەی ماچۆ

چالاکیی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. تایبەتە بە ئەدەبیات و زمان و فەرهەنگی (گۆران: ماچۆ) و تا ئێستا مەڵبەندەکە پێنج فیستیڤاڵی ئەنجامداوە: یەکەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢ بۆ ٤ى ١٢ى ٢٠٠٩ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئەنجامدراوه و سێ ڕۆژی خایاندووە‌. لیژنەی باڵا بریتیبووە له:‌ (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، نوخشە ناسیح، محەممەد عەلی میرزا عارف، پشتیوان گوڵپی، هاشم کاکەیی، دارا محەممەد عوسمان، شوکور حەمەهەیەر، محەممەد سابیر ئەحمەد ئاوایی، عادل کۆچەری). ڕۆژی یەکەم تایبەت بووە بە چالاکییەکانی ئاهەنگی گۆرانی و موزیک و پێشکەشکردنی ئەم لێکۆڵینەوانه:‌ (بۆ چی ماچۆ: جەلیل عەباسی، دیالێکتی ماچۆ - گۆران: هاشم عاسی کاکەیی) هەروەها چەند دەقێکی شاعیر و چیرۆکنوسان (ئەحسەن ڕەشیدی، داود غەفاری، شەیدا هەورامی، پەروێز بابایی، نعمان تاعیر، عەلی باجەڵان، بەکر هەجیجی، سانیا کۆساڵان، کەلسوم عوسمانپوور) و دواجاریش حەمەڕەشیدی ئەمینی. لە ڕۆژی دووەمیشدا ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراون: (بیری نیشتمانی و هەڵوێستی نەتەوایەتی لە دیالێکتی گۆراندا: د. محەممەد کەساس جەباری، بەراوردێک لە نێوان زازاکی و هەورامی: پڕۆفیسۆر محەممەد مالمسیانژ زازاکی. چەردەیەک لە مێژووی ڕۆشنبیریی و شێوەزمانی زەنگەنە: شوکور حەمەی هەیەر. وتارێکی کلتوریی سەبارەت بە هەورامان: د. محەممەد عەلی سوڵتانی. پانتایی مێژوویی و جوگرافیی دیالێکتی ماچۆ: ڕەفعەت مورادی. کوتا خبر از اورامیهای مازیندران: حەسەن سەلیمی عەبدولکەریمی. گەنجینەی وشەی کوردی: ئەحمەدی نەزیری. کۆتا ڕۆژیش لێکۆڵینەوەکانی (چەند بابەتێکی فۆلکلۆریی ماچۆی دەڤەری گەرمیان: هەردەوێڵ کاکەیی. ئەدەبی زارەکی هەورامی: جەمال بێدار) پێشکەشکراوە. ژمارەی ١٧ی گۆڤاری (هەورامان)یش دابەشکراوە و بە خەڵات و ڕێزلێنان کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە هاتووە. دووەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ٢ی ٢٠١١ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئەنجامدراوه و دوو ڕۆژی خایاندووە‌. لیژنەی باڵای بریتیبووە لە (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، محەممەد عەلی میرزا عارف، ئیبراهیم باجەڵان، هاشم کاکەیی، دارا محەممەد عوسمان، کەژاڵ کامیل مەحموود، سەبوور حەمەشەریف، ڕووخۆش عەباس). ڕۆژی یەکەم تایبەت بووە بە چالاکییەکانی (ژەنینی تەمبوور، تابلۆی هەڵپەڕکێ، فلیمی تایبەت بە هۆنراوەکانی "بیسارانی، حەیدەر هەورامی، مەولەوی"، خوێندنەوەی هۆنراوەیەک لەلایەن عوسمان هەروامییەوە، وتاری "مێژووی ئەدەبیات و فەرهەنگی هەورامان: د. محەممەد عەلی سوڵتانی") پاشان لێکۆڵینەوەکانی: (هۆی ڕەنگدانەوەی ئەدەبیات و زاراوەی هەورامی لە دەرەوەی هەوراماندا: فەرەیدون میر ئەحمەدی. مێژووی ئاین لە هەوراماندا: د. کەیوان ئازاد ئەنوەر. فەرهەنگ و هەورامانی و جەهانی بیەی: کورش ئەمینی. هەورامان یان هۆرامان: جەلیلی عەباسی، دەستەی شاعیرانی کاکەیی کەرکوک: د. محەممەد کەساس جەباری، تێکستی ژن لە ئەدەبیاتی یارساندا: نامیق شەفیع هەورامی. ئێمەی کورد گرنگیمان بە کلتوری خۆمان نەداوە: نەوزاد کاکەیی. فەرهەنگە ئورمەن تەفسیری مێژووی بنەڕەتی: سەید موعتەسەم شافیعی) پێشکەشکراون. بۆ ڕۆژی دووەمیش چالاکییەکانی بریتیبوون لە پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەکانی: (زمانی ستاندارد و کێشەی گەشەی کۆمەڵگەی کوردی: مەنسووری ڕەحمانی. ڕێزمانی "هۆ - ڕە" لە زمانی هەورامیدا: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. لێکۆڵینەوە لەسەر چەند پریپۆزشن و پێشگرێک: دەلیل جەمال. مەنزوومە چاپکراوەکانی ئەدەبی هەورامی: حەمەڕەشیدی ئەمینی)، دواتریش ئەم شاعیر و چیرۆکنوسانە بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە‌: (جەمال جەباری، داود غەفاری، شەیدا هەورامی، پەروێز بابایی، موختار هیدایەتی، فەرشید شەریفی، بەکر هەجیجی، ڕەفعەت مورادی). لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداراندا دابەشکراوە‌. سێیەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢٩ و ٣١ی ٣ی ٢٠١٢ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئەنجامدراوه و سێ ڕۆژی خایاندووە‌. لیژنەی باڵای بریتیبووە لە (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، محەممەد عەلی میرزا عارف، دکتۆر مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا، ئازاد نەقشبەندی، دارا محەممەد عوسمان، کەژاڵ کامیل مەحموود، سەبوور حەمەشەریف) لەگەڵ دوو نوێنەری پێکهاتەکانی ماچۆگۆ. ڕۆژی یەکەم لەپاش نمایشکردنی فلیمی (پاچاڵ)، ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراون: (پێشینەی کلتوری ماچۆ: د. محەممەد عەلی سوڵتانی. دیالۆگ لە قەسیدەی گڵکۆی تازەی لەیل: د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا. لێکچوون و بەراوردکاری لەنێوان هەردوو دینی "دورزی و یارسان": ئەیوب کوێخا ڕۆستەم. ماچۆگۆکانی گەرمیان و خانەقی: ئیبراهیم باجەڵان. نیشتەجێبوونی کاکەییەکان لە کەرکوک و دەوروبەری: هاشم عاسی کاکەیی. تێڕوانین بۆ چەپکە گوڵێ لە گوڵزاری شێخ عوسمان سەراجەدینی دووەم: د. فارووق نەقشبەندی. ڕەچەڵەکناسیی شیعری هاوچەرخی هەورامی: عادل محەممەد پوور. لە شیعری ماچۆگۆیاندا حەسەنم کەنۆش: ساڵح هەلاج. چەند ڕاو پرسیارێک لەبارەی ژیانی خاناوە: کاروان عوسمان خەیات). بۆ ڕۆژی دووەمیش ئەم لێکۆڵینەوانه پێشکەشکراون: (ئورموون و ماچۆ: محەممەد حیجازی. لێکۆڵینەوەی داستانی شیعری جەنگنامەی کولەو ئاینەمەل: سەبوور حەمەشەریف. قۆناغە مێژووییەکانی پەروەردەی مرۆڤ لە هەوراماندا: ڕایان عوسمان. کورتەیەک سەبارەت کلتور و مێژووی ماچۆگۆيانی دێرسیم: جەمال تاش). ئەم شاعیر و چیرۆکنوسانە بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە: (ڕەفعەت مورادی، ئەحمەد شەوکەت، شەیدا هەورامی، عەمار باجەڵان، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، کەژاڵ کامیل، بەهائەدین محەممەد، ڕووناک فەرەج هەورامی)‌ و لەدوایشدا وتاری هەریەک لە (د. عاسی زەنگەنە، فوئاد عەلی جەمشێر، عەلی حسێن ئاغای باجەڵان، نەجم باجەڵان، شوکور حەمەی ‌هەیەر، سەید فوئاد شێخانی) خوێندراوەتەوە. دوا ڕۆژیش چالاکییەکان بە ئاهەنگی موزیک و گۆرانیی هونەرمەندان: (نیلۆفەر ئیقبال، شوکور خەیات، حەسەن حسێن، سەید فوئاد شێخانی ، قارەمان نەقشبەندی، نەجمەدین هەورامی) دەستیپێکردووە و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداراندا دابەشکراوە‌. چوارەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢٩ بۆ ٣١ی ٣ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ڕێکخراوە. دوای ئاهەنگی دەستپێک لەلایەن گروپی موزیکی مەڵبەند و گۆرانیبێژانی هەورامی، ئەم پانێڵانەی لەخۆگرتووە: هەورامان لەبازنەی گەڕان بەدوای ڕەسەنایەتدا، هەورامان لە چەند وێستگەیەکی مێژوویدا، جوگرافیای شێوەزاری باجەڵانی، لەبارەی ڕۆشنبیریی هەورامانەوە، وێستگەیەکی تر لە جیهانی شیعری مەولەوی، چەپاندن لە شیعری خانای قوبادیدا، ئایدیای عەشق لای مەولەوی، زمانی باباتاهری هەمەدانی و جیاوازیی لوڕ و هەورامی، قسەیەک لەبارەی زازاکانەوە، بۆچی یارسان زمانی عەرەبیان وەلا نا، ژینگەدۆستی لە شیعری شاعیرانی هەوراماندا، زاری گۆران و وەچەکانی لە بەردەم مان و نەماندا، بای شەماڵ لە شیعری ماچۆگۆیان، ئاوەکەی ئەڵوەن، خوێندنەوەی شیعری لەلایەن چەند شاعیرەوە، کۆتا ڕۆژ نمایشی گەمە میللیەکان و فلیمی دۆکیۆدرامی و مەقامێکی قادر ئەلیاسی پێشکەشکراوە. پانێڵەکان لەلایەن کەساس جەباری، فەرەیدون عەبدول بەرزنجی و مەهاباد کامیل و ئازاد نەقشبەندییەوە بەڕێوەبراون. پێنجەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (بە پێکەوە ژیان هەورامان ڕازاوەتر دەبێت)، لە ٢٦ و ٢٧ی ٤ی ٢٠١٤ لە سلێمانی ئەنجامدراوە. بابەتە ڕۆشنبیرییەکانی فیستیڤأڵە کلتورییەکە گوازراونەتەوە بۆ سلێمانی و کراونەتە پێنجەم فیستیڤاڵی ئەدەبی. سێ پانێڵی لەخۆگرتووە. بە بەشداری نوسەران: عادل محەمەد پوور، حەمەکەریم هەورامی، ڕەئوف مەحمود پوور، نەریمان خۆشناو، لهۆن قادر، سەفەر کەریم هاواری، حەمەرەشید ئەمینی، نیعمەت ڕەحمانی، یاسر خالدی زاد، نیعمەت زەحمەتکێش. بەڕیوەبەرانی پانێڵ: د. محەمەد کەساس، د. مەهابادکامل، ئازاد نەقشبەندی.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە

پێنج فیستیڤاڵ و چالاکیی هونەرییە و ساڵانە لەلایەن پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەوە و لە ژێر چاودێری وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەڵەبجەدا ئەنجامدراوە و چالاکییە شانۆیی و شێوەکاریی و کارە دەستییەکان لە هۆڵەکانی پەیمانگادا نمایشکراون: یەکەمین فیستیڤاڵ: لە ٩ی ٥ی ٢٠١٢ ئەنجامدراوە. دووەمین فیستیڤاڵ: لە ٧ی ٥ی ٢٠١٣ ئەنجامدراوە. سێیەمین فیستیڤاڵ: لە ٢٦ی ٤ی ٢٠١٤ و لە یادی چل ساڵەی بۆردومانی هەڵەبجەدا ئەنجامدراوە. چوارەمین فیستیڤاڵ: لە ٤ و ٥ی ٥ی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە. پێنجەمین فیستیڤاڵ: لە ٧ و ٨ی ٦ی ٢٠٢٣ ئەنجامدراوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی چوارچرا

فیستیڤاڵێکی نەتەوەییە. بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لەڕۆژی ئاڵادا، ساڵانە ١٧ی ١٢ بەچەندین چالاکی ئەنجامدراوە. یەکەم فیستیڤاڵ: قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە و چالاکیی هونەری و وەرزشی بە هاوکاری کۆمپانیای قەڵا و بەهرەی مامۆستایان و قوتابیان ساڵی ٢٠١٢ لە قوتابخانەی سیروان ئەنجامدراوە. لیژنەی ئامادەکار: گوڵزار حەمەئەمین، ئومێد هیدایەت، عەبدولڕەحمان محەممەد، سەروەت ئومید. دووەم فیستیڤاڵ: بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، یەکەی چالاکیی وەرزش و دیدەوانی، یەکەی چالاکیی هونەری لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، ساڵی ٢٠١٣ لە هۆڵی خوێندنگەی ئامادەیی شەهید عەبدولڕەحمان سازیانکردووە. لیژنەی ئامادەکردن و بەڕێوەبردن: ئاری عەبدوللەتیف، کاوە عەبدوڵا، هێرش شەفیق، ئیحسان کەریم. سێیەم فیستیڤاڵ: بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجە، یەکەی چالاکی و هونەری، چالاکیی وەرزش و دیدەوانی، قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتی، ساڵی ٢٠١٤ لە هۆڵی بۆنەکان ئەنجامیداوە. لیژنەی سەرپەرشتیار: ئاری عەبدوللەتیف، هێرش شەفیق، ئەردەڵان کاکەیی. چوارەم فیستیڤاڵ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی هونەری، بە دروشمی: (هەڵەبجە دەڵێت سڵاو ئاڵا)، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، ساڵی ٢٠١٥ لە هۆڵی بۆنەکان ئەنجامدراوە. سەرپەرشتیاری گشتی: سۆران عومەر مستەفا.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی ڕۆژی تەوێڵە

چالاکییەکی فەرهەنگیی کلتوریی کۆمەڵایەتییە، مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان بە ئامانجی ڕێزگرتن و ناسینی پێشینە و خستنەڕووی مێژووی دێرینی تەوێڵە لە سەرچاوەکاندا، ئەنجامیداوە. یەکەم فیستیڤاڵ: ڕۆژی هەینی ١٩ی ١٠ی ٢٠٠٧ لە سەر سەکۆی ئامادەکراو لە گۆڕەپانی شارەوانیی تەوێڵە ئەنجامدراوە. لیژنەی سەرپەرشتیار: جەمیل هەورامی، محەممەد حەمەسەعید عەلی، ئەیوب کویخا ڕۆستەم، د. تاهیر هەورامی، باقی حاجی حەسەن، د. قادر سۆفی حەمەکەریم، د. سەباح عابید، مامۆستا ئەحمەدی حاجی عەلی، حەمەڕەشید عوسمان، فەخرەدین عەبدوڵا، حەمەشەریف عەبدولڕەحمان، بەرزان حاجی عەبدوڵا، ئەفراسیاو حاجی عەزیز، مەعسوم حاجی عەزیز، ئەختیار عەزیز، فازل عەلی، کەریم ئیسماعیل، سوبحی مەهدی، عەبدولرەزاق عەبدولڕەحمان، ڕۆستەم حاجی مستەفا، حەمەی حەمە سەعید (حەمەی هەمینە)، کەریم حاجی محمەد، جەمیل حەبیب. بڕوانامە و ڕێزلێنان بە ١١ کەسایەتیی تەوێڵەیی خزمەتگوزار دراوە. چالاکییەکان: ئاهەنگی گۆرانیی موزیک، کۆڕی شیعر و پێشکەشکردنی شانۆگەری بووە. دووەم فیستیڤاڵ: لە ڕۆژی هەینی ١٠ی ١٠ی ٢٠٠٨ لە گۆڕەپانی شارەوانیی تەوێڵە ئەنجامدراوە. لیژنەی سەرپەرشتی: لیوا بارام سەعدی بەگ، حەسەن ڕەشید، کەریم کوێخا ڕۆستەم، نازم غەفور محەممەد، نوردین مستەفا نەجیب، حەمەشەریف عەبدولڕەحمان. بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشراوەتە ١٠ کەسی تەوێڵەیی، کە لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەتیانکردووە.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی سەنتەری چالاکیی گەنجانی هەڵەبجە

یەکەم فیستیڤاڵ: لەژێر ناوی سەنتەری ڕوناکبیریی ئێلبەگی جاف، ماڵی گەنجانی هەڵەبجە بە هاوکاریی شارەوانیی هەڵەبجە لە ٣١ی ١٢ی ٢٠٠٨ بە میوانداریی کۆمەڵێک ژەنیار و هونەرمەند، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە کۆنسێرتی گۆرانی موزیکی سازداوە لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف. بە بەشداری گۆرانیبێژان کاوە نووری، ڕەنج محەممەد، بەرهەم جەلال، و موزیسیانان، ڕێباز سادق، جەهانگیر جەلال، کرمان جەلال، ڕەنجدەر ئەمین، فەرهاد فایەق، بەشدارئەحمەد، بەڵێن عەزیز. دووەم فیستیڤاڵ: لە بیستودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان بە ناونیشانی گەنجان و تواناکانیان، لە ١٥ی ٩ی ٢٠١٣ لە باخی گشتی ڕێکخراوە، پڕۆگرامەکانی، دیالۆگی ئینگلیزی لەسەر ئێستای هەڵەبجە، پێنج بەشداربوو، پێشانگای جلوبەرگ و ئیشی دەست بۆ هەشت خانم، پێشانگای شێوەکاری بۆ ٢٠ هونەرمەند، پێشکەشکردنی گۆرانی و موزیک لەلایەن گروپی موزیکی سەنتەرەکەوە. سەرپەرشتیاران: جیهانگیر جەلال، ڕابەر نووری، ئەمجەد جەمال، کەوسەر خالد، ڕێژەن حەسەن، ڕێبین فریاد. پێشکەشکار: ڕێزە محەممەد. سێیەم فیستیڤاڵ: لەژێر ناونیشانی (گەنجانی بەهرەمەند سیمبوڵی شارن)، سێیەمین فیستیڤاڵی سەنتەری چالاکیی گەنجانی هەڵەبجەیە. لە ٢٣ ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان لە ١٦ی ٩ی ٢٠١٤ لە باخی گشتی هەڵەبجە سازیکردووە. کە چەنین چالاکیی هونەری و زانستی تێدا پێشکەشکراوە. وەک نمایشی جلوبەرگ و ئۆکستراو پێشانگای شێوەکاری. بەسەرپەرشتی (ئەمجەد جەمال، ئەرشەد ڕەشید، جیهانگیر جەلال، بەسیر حسێن، کەوسەر خالد، ڕێڤین ئاراس). چوارەم فیستیڤاڵ: لەیادی بیستوچوار ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستاندا، لەژێر ناونیشانی: خزمەت و کاری بەردەوام. لە مانگی ٧ی ٢٠١٥ لە باخی گشتی بۆ کۆمەڵێک گەنجی شار ڕێکیخستووە. گروپی موزیک بەسەرپەرشتی مامۆستا جیهانگیر جەلال و بەسیر حسێن، ٢٥ کەس بەشداریانکردووە. پێشانگای شێوەکاری بەسەرپەرشتی ئەمجەد جەمال ١٧ شێوەکار بەشداربوون. پێنجەم فیستیڤاڵ: فیستیڤاڵێکی هونەرییە لە ٢٥ ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستاندا، چالاکیی گەنجانی هەڵەبجە لە ٢٢ی ٩ی ٢٠١٦ لە باخی گشتیی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. گۆرانیبێژان (فەرمان هەورامی، ڕێڤین ئاراس) ژەنیاران: جیهانگیر جەلال، ئەمیر ئەرسەلان، ڕابەر نووری، شاد حەیدەر، گۆران ئەمیر، ئەحمەد جەلال، ڕێفین ئاراس، کاوات محەممەد). شێوەکاران: بەسەرپەرشتی ئەمجەد جەمال: ژیوار عومەر، شەنگە حەمزە، گەشبین ئومێد، کارمەند ئەکرەم، لانە سەباح، سۆلین سەردار، ژیوار فایق، ادی خالد، ئاکام ئەکرەم، سایە فەریق، فرمێسک ئەرسەلان، ڕاوێژ ئیسماعیل، فەرمان عەبدوڵا، هەدیە حسێن، بڕیار عابد، ئاکام عوسمان، کۆژین عوسمان، ماریا لوقمان، محەممەد ئەحمەد، باوەڕ جەمال، چرا عەبدولکەریم، سۆزیار مەحموود، دانەر پشتیوان، ڕووخسار ڕەحمەت، ڕاستی ناسح، شەهرام زۆراب، محەممەد عەبدوڵا، ئەژدەر ئەکرەم، ڕێڤان بەرزان، سەید حەمەڕەشید، یوسف ئەحمەد. شەشەم فیستیڤاڵ: بەهۆی ڕوداوەکان و بارودۆخی مانگی ٩و ١٠ی ئەو ساڵە نەکراوە. حەوتەم فیستیڤاڵ: بەبۆنەی بیستوحەوت ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستانەوە، پێشانگای فراوانی شێوەکاری و درومان لە ١٧ی ١٠ی ٢٠١٨ لە باخی گشتیی ڕێکخراوە. بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال، ٢٩ فێرخواز بە بەرهەمەکانیان بەشداریانکردووە. هەشتەم فیستیڤاڵ: بە بۆنەی ٢٨ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستانەوە، کەرنەڤاڵی چالاکی بۆ بەشەکانی موزیک و درومان و کاری دەستی و شێوەکاری ، لە ١٩ی٩ی ٢٠١٩ لە باخی گشتی، ڕێکخستووە، بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال و ٣٥ بەشداربوو بەبەرهەمەکانیان بەشداریانکردووە. دواتر پێشانگاکەیان لە ١٧ی ١٠ی هەمان ساڵ، بەشداری سێیەمین فیستیڤاڵی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەکات. نۆیەم فیستیڤاڵ: بە یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزەوە بووە. بۆ موزیک و درومان و کاری دەستی و شێوەکاری و کردنەوەی هۆڵی سینەما و فلیم لە ٤ی ١٠ی ٢٠٢٠ لە بینای سەنتەر، نزیک باخی گشتی ڕێکخراوە. بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال. دەیە‌م فیستیڤاڵ: بەبۆنەی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزەوە لە ٢٠ی٩ی ٢٠٢١ لە بینای سەنتەر نزیک باخی گشتی ڕێکخراوە. بەشداربووان، گروپی دەف بەسەرپەرشتی ئاکار مستەفا ٨هەشت دەفژەن لە هەردوو ڕەگەز، شێوەکاری بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال، ١٦ شێوەکار لە هەردوو ڕەگەز، چوار میزراب، بە بەشداری موزیسیانان جیهانگیر جەلال، شاد حەیدەر، ئاکار مستەفا، گۆران بورهان، ڕاوێژ عەدنان. سەرپەرشتیاری گشتی: دێرین حامد. بەڕێوەبەری هونەری: عەبدولڕەحمان میرزا، بەڕێوەبەری بەرهەم، سەرۆکایەتیی شارەوانی.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی شانۆی گۆران

فیستیڤاڵی هونەریی تایبەت بە شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە‌ و بە هاوکاری: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجە و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە ئەنجامیانداوە. بە ناوی گۆرانی شاعیرەوە ناونراوه و تا ئێستا سێ فیستیڤاڵیان ئەنجامداوە: یەکەمین ڤێستێڤاڵ: بەسەرپەرشتی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە لە ڕۆژانی ٢٧و ٢٨ی ٣ی ٢٠١٩ ڕێکخراوە و ١٥ قوتابخانە بەشدارییان تێدا کردووە. بەرهەمەکان لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە هەڵەبجە نمایشکراون. سەرۆکی کەرنەڤأڵ: مامۆستا سۆران عومەر مستەفا، لیژنەی باڵا: ئیبراهیم ڕەمەزان، پەروێز نیازی، ئەمجەد جەمال، سالم مەجید. لیژنەی هونەری: خەڵات نەوزاد، شێنێ حەیدەر، محەممەد جەزا، ژینۆ کەیوان، ژوان وریا، بەرزی حەسەن. لیژنەی دارایی: حمید حەمەعەلی، سۆران مەجید، عەلا ڕەمەزان. ڕاگەیاندن: ڕاڤیار ئەبوبەکر، یاسین عەلی، سەبا ئەحمەد. دیکۆ: تەها ئەڵڵاکەرەم، فێخوازانی بەشی شانۆی پەیمانگا. پێشکەشکار: شێنی حەیدەر. دەلیل و پۆستەر: ئیبراهیم زۆراب. دووەمین فیستیڤاڵ: لە ٢٧ بۆ ٣٠ی ٣ی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە. ٢١ قوتابخانە بەشداریانکردووە. بەرهەمەکان لە هۆڵی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکان و ئامادەیی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکراون. سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ: ئازاد تۆفیق. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: مامۆستا سۆران عومەر. لیژنەی باڵا: ڕاڤیار نەوزاد، سالم مەجید، محەممەد عەبدوڵا، خەڵات نەوزاد، محەممەد جەزا. لیژنەی دادوەری: دڵشاد حسێن، موەفەق لهۆنی، دیاری عومەر، مەریوان هەڵەبجەیی. ستافی ڕاگەیاندن: ڕێبین حەمەئەمین، محەممەد شێرکۆ، مونا نامیق، ڕێبەر عوسمان. کارگێڕی: ئەمجەد جەمال، دەربەست ئەدیب مەبەست ئەدیب سەیوان بورهان، تیشک سامان، عوسمان جەمیل، تەها ئەڵڵا کەرەم. سیستەمی دەنگی: یاسین عەلی، فازیل عومەر، جەهانگیر جەلال. سێیەمین فیستیڤاڵ: ١٨ قوتابخانە و خوێندنگە بەشدارییان تێدا کردووە. لە ٦ بۆ ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ ئەنجامدراوە و بەرهەمەکان لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران نمایشکراوە. بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە: ئازاد تۆفیق. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: مامۆستا سۆران عومەر مستەفا. لیژنەی باڵا: محەممەد فەتاح، محەممەد عەبدوڵا، ئیبراهیم ڕەمەزان، ئەمجەد جەمال. لیژنەی دادوەری: سالم مەجید، ئاشنا ڕەئوف، حەمەسوار عەزیز، هەردی هادی، ڕاڤیار نەوزاد. لیژنەی هونەری: هێدی ئیسماعیل، سەربەست میرزا، وەرزێر مەنسور. لیژنەی ئامادەکار: نەژاد شێخ کامل، ناسح فایق، زریان ئەولحەکیم، حەمید حەمەعەلی، ڕێبین محەممەد. دیزاین و ڕاگەیاندن: سەردەشت عەلی ئارت. دیزاینی لۆگۆی فیستیڤاڵ: ئیبراهیم زۆراب. لیژنەی پێشوازی: بێریڤان غازی، سۆزە حەمید، زانست پەیام، ئاکار مستەفا. چاودێران: ڕوار برزوو، زین حەیدەر، دیا فاروق، ئایار فەهمی، هەڵوێست نەمیر، ئارێز سەیفور. کامێرامان: بەرهەم کەمال، هێمن ڕەحیم، سەلمان حەمەخان. ڕووناکی: ڕوار برزوو. کۆنترۆڵ و دەنگ: فازیڵ محەممەد، جیهانگیر جەلال، یاسین عەلی.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی (شانۆی منداڵان) لە خورماڵ

چالاکییەکی هونەرییە، بە هاوکاریی هونەرمەندانی ناوچەکە لە سێ ساڵدا ڕێکخراوە، بۆ نمایشکردنی بەرهەمی شانۆیی قوتابخانە و خانە و کازیوەکان ئەنجامدراوە: یەکەم فیستیڤاڵ: کاری هاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەرێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجە و سەنتەری ڕۆشنبیریی هەڵەبجە و ناوەندی ڕوناکبیریی هەڵەبجەیە. لە ٢٣و ٢٤ی ١١ی ٢٠٠٦ لەژێر دروشمی (بە ڕێژنەبارانی شانۆ، تینوویەتی منداڵانی هەورامان و شارەزوور دەشکێنین) ئەنجامدراوە. لیژنەی باڵا: عادل کۆچەری، لایەق ئەنوەر گوڵپی، سامان کەریم دەرەمەڕی، هۆشمەند حەمەکەریم زەڵمی. لە هۆڵی کراوە، بەرانبەر مەڵبەندی تەندروستیی خورماڵ ئەنجامدراوە و ئەم بەرهەمانە پێشکەشکراون‌‌: خانەی ڕۆشنبیریی کازیوەی منداڵانی هەڵەبجە (کازیوەی ماڵی خۆمانە)، قوتابخانەی ئەحمەدی خانی سەرەتایی (با هەمیشە ژیان خۆشتر کەین)، قوتابخانەی تەپەڕێزینەی سەرەتایی (ڕەنگەکانی نیشتمان)، قوتابخانەی شەکرالی سەرەتایی (جەژنی لەدایکبوون)، قوتابخانەی کوڵکنیی سەرەتایی (قوتابخانە)، قوتابخانەی بانی شاری سەرەتایی (نا شەڕی سێیەمی جیهانیمان ناوێ)، قوتابخانەی زەردەهاڵی سەرەتایی (گەشتەکەی چرۆ)، قوتابخانەی ئەحمەدئاوای سەرەتایی (١٥ی ئەیلول کردنەوەی دەروازەیەک لە خەم بەڕوی قوتابیاندا)، قوتابخانەی شیرەمەڕی سەرەتایی (پەنی). دووەم فیستیڤاڵ: بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی منداڵانی سلێمانی لە ١٥ بۆ ١٧ی ١٢ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ئەنجامیداوە. لیژنەی باڵا: بورهان قەرەداخی، فاروق عەبدولعەزیز، جەمال تەها، بلال مولود، ڕوقیە ئەحمەد. ڕۆژی یەکەم ئەم بەرهەمانە پێشکەشکراون: چالاکیی موزیکی تیپی ئۆکسترای منداڵانی سلێمانی، دوو گۆرانی خانەی سلێمانی، شانۆیی: با پەند لە منداڵان وەرگرین، شانۆیی خوێندن، شانۆیی ئەو ڕێویەی خۆی خەڵەتاند. ڕۆژی دووەم: شانۆگەری نەمامە چنارەکان، شانۆیی گەمەی ژیان، شانۆیی ئیتر بێزارتان نەکەم، شانۆیی هاوکاری، شانۆیی هەنگاوێک بەرەو چارەسەر. ڕۆژی سێیەم: شانۆیی کەروێشکێکی کێوی و تۆپەڵە بەفرێک، شانۆیی ئاوەدان بێت، شانۆیی پاشا و دارستان. سێیەم فیستیڤاڵ: هونەرمەندانی خورماڵ بە بەشداری ڕێکخراوی لانەی منداڵانی کوردستان K.C.N بە دروشمی (منداڵ و شانۆ... جوانییەک بۆ ژیان) لە ١٩و ٢٠ی ٣ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵان تەنیشت کتێبخانەی گشتیی خورماڵ ئەنجامدراوە. لیژنەی باڵا: هۆشمەند حەمەکەریم زەڵمی، سامان کەریم دەرەمەڕی، لایق ئەنوەر، عادل کۆچەری. ڕۆژی یەکەم: چالاکیی کازیوەی هەڵەبجەی شەهید، شانۆیی هاوڕێکانم بناسن، شانۆیی پاکوخاوێنی، شانۆیی لاساری. ڕۆژی دووەم: شانۆیی هەژاری. بە دابەشکردنی خەڵاتەکان کۆتاییپێهاتووە.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی کلتوری هەورامان

چالاکيی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. تایبەتە بە ئەدەبیات و زمان و فەرهەنگی هەورامی و هەورامان و تا ئێستا مەڵبەندەکە چوار فیستیڤاڵی ئەنجامداوە: یەکەم فیستیڤاڵ: ڕۆژی هەینی ٣٠ی ٥ی ٢٠٠٨ لە هاوێنەهەواری (ئەحمەدئاوا) و چەمی زەڵمی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ بە دروشمی (لە سایەی ئازادی و لە دەروازەی کلتورەوه دەچینە نێو جوانییەکانی هەورامانەوە‌) و بە ئامادەبوونی نزیکەی ٣٥ هەزار کەس ئەنجامدراوە. لیژنەی باڵا بریتیبووە لە (جەمیل محەممەد حەسەن هەورامی، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، محەممەد باقی حاجی حەسەن، بەرزان حاجی عەبدوڵڵا، عەبدولڕەزاق عەبدولڕەحمان، محەممەد، محەممەد عەلی میرزا تۆفیق، ئارام نەجیب هاواری، یوسف حاجی عەزیز، حاجی عیسا دەرەمەڕی). چالاکییەکانی بریتییبووە لە (پێشکەشکردنی گۆرانی و موزیکی هەورامان. دابەشکردنی ژمارە ١١ی گۆڤاری هەورامان. دروستکردنی چەند دیوەخانێک بەناوی کەسایەتییەکانی ناوچەکەوە. نمایشکردنی چەند ماڵ "یانە" یەکی نمونە‌یی بەناوی شاعیر و قسەخۆش و پیشەوەرانی هەورامانەوە). لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداراندا دابەشکراوە‌. دووەم فیستیڤاڵ: ڕۆژی هەینی ١ی ٥ی ٢٠٠٩ لە (زەردەهاڵ) و بە ئامادەبوونی نزیکەی ٥٠ هەزار کەس ئەنجامدراوە. لیژنە باڵای بریتیبووە لە (جەمیل محەممەد حەسەن هەورامی، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، محەممەد عەلی میرزا تۆفیق، نامیق حەمەشەرف نارنجەڵەیی، نوخشە ناسیح گوڵپی، ڕەفعەت حەمەخان مورادی، عەبدولڕەزاق عەبدولڕەحمان محەممەد). چالاکییەکانی بریتییبووە لە (نمایشکردن و نمونە‌یی چەند بابەتێکی وەک: جەژ‌نی پیرشالیار، ژیرلا و مەرێ، ماڵی مەلا عەبدوڵڵای خەرپانی، پیشە و نەریتەکانی ناوچەکە). لەگەڵ پێشکەشکردنی گۆرانی و موزیکی هەورامان بە بەشداری هونەرمەندانی وەک (جەمیل نەوسوودی، سەباح هەورامی، فەرزاد ئەمینی، جافر زەلکەیی، میهرداد شیرویی‌‌) و نمایشکردنی نمونە‌یی وەک (کەسایەتیی باوا نەورۆز، کەسایەتی هەجیجی، بوک و زاوا...) دواتریش ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراون: (خوێندنەوەیەکی نوی بۆ مێژووی هەورامان: د. کەیوان ئازاد ئەنوەر. باڵادەستی شێوەزمانی هەورامی: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم)، لەگەڵ خوێندنەوەی هۆنراوەی شاعیران (جەلیل عەباسی، کەیهان عەزیزی، هۆشمەند قادر هەورامانی، ڕەئوف مەحموود پوور، شەیدا هەورامی، مۆمن یەزدانبەخش پاوەیی، ئەبوبەکر هەجیجی، داود غەفاری، جەمال جەباری) لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداراندا دابەشکراوە‌. سێیەم فیستیڤاڵ: لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٠ لە (تافان) بە ئامادەبوونی نزیکەی ٥٠ هەزار کەس ئەنجامدراوە. لیژنەی باڵا بریتیبووە لە (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، دارا محەممەد عوسمان، پشتیوان گوڵپی، محەممەد سابیر ئەحمەد ئاوایی، عادل کۆچەری، فەرحان تاهیر). چالاکییەکان بریتیبووە لە (ئاهەنگی موزیک و گۆرانی هەورامی بۆ هونەرمەندان "فەرزاد ئەمینی، سەعدی ئەحمەدی، ئەرجومەن هەورامی، دارا محەممەد عوسمان، سیروان لهۆنی، حەسەن حسێن، قاسم عارف" به ‌بەشداری تیپی هاوبەشی موزیکی لوڕ). خستنەڕووی چالاکیی گوندەکانی (بانیشار، ئێڵانپێ، هانەی قوڵ، زەڵم، ئەحەمەدئاوا، دەگاشێخان، هاوار، گریانە، زەردەهاڵ، خارگێڵان)، کە هەریەکەیان یانەیەکیان بۆ نمایشەکانیان هەبووە. هەروەها نمایشکردنی تابلۆی (خاک) و (بووک_گواستنەوە) و شانۆگەری (ژیلاومەرێ). چوارەم فیستیڤاڵ: ڕۆژی ١ی ٥ی ٢٠١٢ لە پشت (سەی سەلام)ی بەرانبەر بە گوندی (بەڵخە) و بە ئامادەبوونی هەزار میوان ئەنجامدراوە. چالاکییەکانی بریتیبوون لە (ئاهەنگی موزیک و گۆرانی هەورامی بۆ هونەرمەندان "ئەرجومەن هەورامی، فەرزاد ئەمینی، ماریا کەمال، سیروان لهۆنی، قاسم عارف، قارەمان نەقشبەندی، بەبەشداری گروپلی موزیک و بە سەرپەرشتی هنەرمەند "سەباحی سەنتوور" پێشکەشکراوە)، پێشکەشکردنی شانۆگەری "ئیسە و وەڵیناما"، نمایشی تابلۆی "وێوە و زەما: بوک و زاوا"، پەردەلادان لەسەر پانۆرامای شاعیرانی هەورامان). پێنجەم فیستیڤاڵ: ڕۆژی ٢٥ی ٥ی ٢٠١٤ کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی لە ئاتەشگای بیارە بەڕێوەچووە. بە بەشداری ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقای هونەرمەندانی هەورامان و گروپی هەڵپەڕکێی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، نمایشی شانۆیی وەشەن هەورامان، پیشانگای فۆتۆ شێوەکاری، پێشانگای فۆلکلۆریی بینراو، کاری یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵە کلتورییەکە تەواوبووە. ٢٦ و ٢٧ی ٤ تەرخانکراوە بۆ پێنجەم فیستیڤأڵی ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکەی هەورامان.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی گروپی پەپوولەکانی هەورامان

فیستیڤاڵێکی هونەری و ئەدەبی کلتورییە. ماوەی ١٣ ساڵە بەردەوامە و هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١ی ٦ و ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ئەنجامدەدرێت. لەلایەن (گروپی پەپوولەکانی هەورامان)ـەوە و بەسەرپەرشتی (سەنعان فایەق محەممەد هانەدنی)، کە بە (بابا سەنعان) ناسراوە، ئەنجامدەدرێت. یەکەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١١ لە بەردەم کتێبخانەی گشتی لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدراوە و تەنها گۆرانی پێشکەشکراوە‌. دووەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٢ لە بەردەم کتێبخانەی گشتی لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدراوە و تەنها گۆرانی پێشکەشکراوە. سێیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٣ لە یاریگای گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە. چەندین چالاکیی (گۆرانی و موزیکی منداڵان، هەڵپەڕکێ، نمایشی شانۆیی) پێشکەشکراوە. چوارەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٤ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدراوە. چالاکیی (گۆرانی و شانۆی منداڵان) پێشکەشکراوە. پێنجەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٥ لە هۆڵی شەهید سامان لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە، چالاکیی (شیعر و چیرۆک، پێشەنگای وێنەیی، و گۆرانی و موزیکی منداڵان)ی پێشکەشکراوە. شەشەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٦ لە هۆڵی شەهید سامان لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە، چالاکیی (شیعر و چیرۆک، پێشەنگای وێنەیی، و گۆرانی و موزیکی منداڵان) پێشکەشکراوە. حەوتەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٧ لە قوتابخانەی گوندی (هانەیدن) بەڕێوەچووە. چالاکیی (گۆرانی منداڵان، ڕەنگکردن و کێشانی وێنە) پێشکەشکراوە. هەشتەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٨ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە. نۆیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٩ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە. دەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢٠ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە. یازدەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢١ بە هاوکاریی (ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانیی ئەمریکی) لە شارۆچکەی خورماڵ و شارۆچکەی بیارە ئەنجامدراوە. دووازدەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢٣ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە، ڕۆژی دووەمیش لەناو بازاڕی (بیارە) بە نمایشی شانۆیی منداڵان، کە باسی لە پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگە کردووە، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ درێژەی هەبووە. سیازدەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی و لە بازاڕی (فامیلی مۆڵ)، گوپی پەپوولەکانی هەورامان و چەندین تیپی منداڵانی تر بەشدارییان تێداکردووە.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاوان

فیستیڤاڵێکی هونەری و ئەدەبیە. لە بیرۆکەی (ئیبراهیم هەورامانی)یە و بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیريی هەڵەبجە وەک نەریتێکی ساڵانە ئەنجامیداوه: یەکەم: ڕۆژانی ٢٥و ٢٦ی ٧ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئەحمەدموختار ئەنجامدراوە. بەرنامەکانی بریتیبوون لە (دیداری شەهید فاتیح، پێشکەشکردنی وتارەکان، پارچە مۆسیقای هەناسەکانی گەڵا: بەرهەم جەلال، ڕەنجدەر ئەمین. خوێندنەوەی شیعری شاعیران: حەکیم مەلا ساڵح، کەژاڵ ئیبراهیم خدر، ئیدریس عەلی، گۆرانی بەلەنجە، ئاوازی فۆلکلۆر، وتنی ئارام عەبدوڵا. لە دیداری جەلال عازەبانیدا شاعیران: ئارام شەمێرانی، خەڵتان، عومەر چاوشین، کارا، بێخاڵ عەلی، ڕێناس جاف، وریا غەریب. بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە‌). دووەم: ساڵی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف ئەنجامدراوە. لە دیداری (ساڵح هەژار)دا (دەلیل جەمال، فرید حەمەعەزیز، ڕێناس جاف، یوسف عەبدوڵا، شکار جەبار، خەمبار) و لە دیداری (شاهۆ)دا (ڕەوشت محەممەد، دارا خالد دێکۆنی، عومەر چاوشین، چۆمان خەسرەو، ئارام شەمێرانی، فازل حاجی محەممەد) و لە دیداری (کاردۆخی)دا (شەماڵ عەبدوڵا، پشتیوان عەلی، ئاسۆس محەممەد، ڕووبار وەلی، ئیمان شارەزووری، کارا) هۆنراوەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە. سێیەم: ساڵی ٢٠٠٩ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف ئەنجامیداوە. لە دیداری (خورشیدە بابان)دا (عەلی حەمەغەریب، یاوەر ئیبراهیم، ئارام شەمێرانی، ڕوبار وەلی، بەشدار حەمەغەریب، دارا دیکۆنی) و لە دیداری (کاردۆخی)دا (هەمز شوکر، شکار جەبار، فازیل ئەحمەد، ڕێزە محەممەد، خەدیجە عەنەبی، ئارام عەبدوڵا) و لە دیداری (ساڵح هەژار)دا (بورهان سەرگەتی، ئیمان شارەزووری، شەماڵ ڕەشید، عومەر عەزیز، بێستون حەسەن، هونەر غەمزار) هۆنراوەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە. چوارەم: فیستیڤاڵێکی هونەریی و ئەدەبیيە. بیرۆکەی (ئیبراهیم هەورامانی). لە کارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنیری و هونەری سلێمانی. بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجەیە. لە ١٣-١٥ى ٧ى ٢٠١٠ لە باخی گشتی هەڵەبجە و هۆڵی ئەحمەدموختار بەڕێوەچووە. وتارەکان، خوێندنەوەی شیعری شاعیرانی میوان عەلی پێنجوێنی، هومایون ساحێب. خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ شاعیران (ئاری عەبدوللەتیف، عومەر عەبدوڵ و ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا. دیداری ئەکرەم عەنەبی: شاعیران (نەوشیروان مەجید، سەیدۆ داود عەلی، شەونم حەمە، مەهدی هورامی، شکارجەبار، ئەیوب عەزیز)، بەرێوەبەر: هێمن لەتیف. دیداری ڕۆژ هەڵەبجەیی: شاعیران (ئارام شەمێرانی، ئیمان مەهدی، حەمزە هەورامی، ئەحمەد قادر ئەحمەد، سامان جاف، نونە هەڵەبجەیی)، بەرێوەبەر: مەهدی هەورامی. دیداری دڵشاد عومەرکاکی: شاعیران چۆمان خەسرەو، پشتیوان عەلی، فرمێسک ڕزگار، ئیمان شارەزووری، تەها سلێمان، ئارام عەبدوڵا بەڕێوەبەر: هێمن لەتیف. لیژنەکان: سەرۆکی لیژنەی فیستیڤاڵ: سەبریە ئەحمەد حەمە. پێشوازی و جێبەجێکردن نزار مەحموود، نزار محەممەد حەسەن، کوێستان عوسمان، کۆچەر نووری، ئاری عومەر، ڕاگەیاندن (میهرەبان سەلام، هێمن لەتیف، شۆخان محەممەد، سەلام عەلی) دارایی (سەڵاح ساڵح، ئومێد سەلاحەدین، سامان ئەنوەر). پێنجەم: ساڵی ٢٠١٢ لە هۆڵی یادگاری هەڵەبجە ئەنجامیداوە. لە دیداری (بەکر عەلی)دا (ڕزگار جەباری، ڕێژوان سەلام، هەرێم حەسەن، گۆران ڕەئوف، شادی وەهاب، بێستون مینە) و لە دیداری (عيرفان ئەحمەد)دا (تەحسین ئەحمەد، جەمال نەجار، نونا هەڵەبجەیی، ڕێبوار ئەحمەد، هێمن بەرزنجی، ئاسۆ فارس، هێرش یاسین) و لە دیداری (حەمەشوان)دا (غەمگین بۆڵی، پشتیوان هەڵەبجەیی، ئەمیر شەیدا، شەماڵ ڕەشید، حەیات مەجید پەرخی، داستان بەرزان) هۆنراوەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە. شەشەم: ڕۆژانی ٦-٧ی ٥ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ئەحمەدموختار بۆ شیعری لاوان ڕێکخراوە. لە شارەکانی کوردستانەوە ١٨ شاعیر بەشداریانکردووە و لەسێ دیداردا شیعرەکانیان خوێندووەتەوە و لە دیداری پشکۆ نەجمەدین، ئەسکەندەر زرار، ئاسۆ فارس، گۆران ڕەئوف، بێستون حەسەن، هەڵاڵە عوسمان، بڵند باجەڵان، هێما بێشەیی و لە دیداری ئاری عەبدوللەتیف، بژار حەکیم، بێستون مینە، ئەیوب ئەحمەد، پشتیوان هەڵەبجەیی، شادی نەوزاد، هونەر حەسەن، سروشت نەوزاد و لە دیداری دیار هەڵەبجەیی هێمن عوسمان، ڕزگار جەبار، هێرش یاسین، ڕاهۆز پێنجوینی شیعریان خوێندووەتەوە. دلاوەر قەرەداغی و هەتاو محەمەد و هیوا قادر وەک شاعیری میوان بەشداربوون. حەوتەم: ساڵی ٢٠١٩ لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی ڕێکخراوە، کە لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێم شاعیرانی لاو بەشداریانکردووە. لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن (هومایون ساحب کریم، سەریاس عەلی، ئاوات محەممەد) لە کۆی دەقەهاتوەکان ١٦ شاعیر هەڵبژێردراون بۆ خوێندنەوەی دەقەکانیان. ئەوانیش (ئارام حاجی، هێمن قوربانی، ئەلەند بەنگین، هەرێم حەسەن، ڕزگار وەحید، هەژان کەمال، دانا کەمال، هێمن حسێن، سافی مەلازادە، بروسک سەڵاح، هاوشان عەزیز، شلک حسێن، هونەر لەتیف، شرام هوشیار، وەرزێر جەمال، ئەیوب سەنگاوی). تەواوی بەرهەمە بەشداربووەکان لە دوتوێی کتێبی دیداریەکەدا چاپکراون. هەشتەم: ساڵی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. مستەفا زەڵمی) ئەنجامیداوە. لە دیداری (سەرکەوت ڕەسوڵ)دا (بورهان عومر، ئەمیر ئەمین، نەهرۆ جەرجیس، شوان ئیبراهیم، ڕێناس جەبار، دانا کەمال، هاوشان عەزیز، هونەرلەتیف، سەردار نۆڕێ) و لە دیداری (هەتاو محەممەد)دا (عومەر مەلا، ئارام حاجی، شڤان ئەحمەد، ئاریان یوسف، پەروا عەبدولقادر، دانیاڵ هۆشمەند، هۆشمەند جاف، پەروێز هوما، عەسەل کاسبکار)، هۆنراوەکانیان پێشکەشکردووە‌.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی (گوڵعەنبەر و نەورۆز) لە شارۆچکەی خورماڵ

١- یەکەم فیستیڤاڵ: لە ٢٠ و ٢١ی ٣ی ٢٠٢٢ لەلایەن ماڵپەری (هەورامان نیوز)ەوە به ‌بۆنەوی هاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی/جەژنی نەورۆزەوە لە‌ شارۆچکەی خورماڵ سازکراوە. دوو ڕۆژی خایاندووە. ئێوارەی ڕۆژی یەکەم بە هەڵکردنی مەشخەڵی نەو‌رۆز لە گوندی (ئەحمەدئاوا) بۆ سەرشاخى (سێداران) دەستیپێکردووە. ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و حزبى و جەماوەرێکی زۆری سنوری (خورماڵ و هەورامان و شارەزوور) ئامادەیبوون. دووەم ڕۆژ لەسەر ڕێگای (ئەحمەدئاوا –خورماڵ) ئاهەنگ و گۆرانیی فۆلکلۆر، بە ئامادەبونی هونەرمەند (فەرشادی ئەمینی) و پێشانگای کاری دەستی خانمانى ناوچەکە و نمایشی (کاراتیی خورماڵ) بەردەوامبووە. دواتر بە دابەشکردنی خەڵات کۆتاییپێهاتووە. ٢- دووەم فیستیڤاڵ: لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٣ لەلایەن ماڵپەری (هەورامان نیوز) و بە‌شی ڕۆشنبیریی خورماڵەوە لە سەر شاخی (سێداران) لە گوندی (ئەحمەدئاوا) سازکراوە. جگە لە شاعیر (ئیسماعیل خورماڵی) چەند شاعیرێکی تریش شیعریان خوێندووەتەوە. خەڵات پێشکەشی هونەرمەند (حەمەحسین کێمنەی) و چەند هونەرمەندێکی تریش کراوە و بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی و بە ئامادەبونی هونەرمەند (پێشڕەو هەورامی)، یادەکە بەڕێوەچووە.

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

فیستیڤاڵەکانی (گوڵعەنبەر)

بەرهەمی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ئۆفیسى خورماڵە. تایبەتە بە شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە. تا ئێستا نۆ فیستیڤاڵی ئەنجامداوە: یەکەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدراوە. تەنها بۆ هۆنراوە تەرخانکراوە. بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەکە بریتیبوون‌ لە (ڕاستگۆ خەلیل، عومەر عەزیز، سۆران محەممەد، ئومێد کەمال). بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبووە. لە شارۆچکەی (خورماڵ) ئەنجامدراوە و بەشداربووان لە زۆر شار و شارۆچکە و شوێنی ترەوە بۆی هاتوون. خەڵات بەسەر خاوەنی بەرهەمی یەکەم و دووەم و سێیەمدا دابەشکراوە. دووەم فیستیڤاڵ: بەدروشمی با لەبەر بارانی بیردا خەزانی ژیر بە بەهارکەین، ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ٣ی ٢٠٠٦ لە خورماڵ بۆ شاعیران و نوسەرانی هەورامان و شارەزوور ڕێکخراوە. دیداری شێخ ئەمین نەقشبەندی بێوەی بۆ لیکۆلێنەوە، ٧ لێکۆڵەر بەشداربوون، دیداری مامۆستا خالد دێکۆنی بۆ شیعر ١٦ شاعیر بەشداربوون. والی خالد مەجید بەڕێوەبەری بووە و لیژنەی سەرپەرشتی بۆ ڕێکخراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. سێیەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی بە پەیڤی جوان و بیری پەسەند، ژیان دیدەنی تر دەکەین، ڕۆژانی ٦ و ٧ی ٦ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ڕێکخراوە. ئێوارەیەکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاکر فەتاح، ١٧ شاعر بەشداربوون، ئێوارەیەک بۆ مستەفا زەڵمی ٧ لێکۆڵەر بەشداربوون. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: ڕاستگۆ خورماڵی. لیژنەی باڵا و لیژنەی ڕاگەیاندنی بۆ ڕێکخراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. چوارەم فیستیڤاڵ: لە ١٧ بۆ ١٩ی ٦ی ٢٠٠٨ ڕێکخراوە. دیداری مەلا حەسەنی دزڵی بۆ شیعر، شەش شاعر بەشداربوون. دیداری کاردۆخی بۆ شیعر ١٠ شاعیر بەشداربوون، دیداری شاکر فەتاح بۆ چیرۆک، پێنج چیۆکنوس بەشداربوون، دیداری پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی بۆ لێکۆڵێنەوە سێ لێکۆڵەر بەشداربوون، دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ لێکۆڵینەوە، دوو لێکۆڵەر بەشداربوون. مەراسیمی کۆتایی فیستیڤاڵ. لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و دارایی بۆ ڕێکخراوە. ڕاستگۆ خەلیل بەڕێوەبەری بووە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. پێنجەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (باسۆزێ لە نەسیم و ئەوینێ لە باران ببەخشینە گوڵعەنبەر)، لە ٢٢ و ٢٣ی ٩ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ڕێکخراوە. ڕۆژی یەکەم دیداری ئیسماعیل خورماڵی بۆ شیعر، ١٠ شاعر بەشداربوون، دیداری مەولەوی بۆ چیرۆک، ٧چیرۆکنوس بەشداربوون، دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ لێکۆڵینەوە ٦ لێکۆڵەر بەشداربوون. بەڕێوەبەری فیستیڤأڵ: ڕاستگۆ خەلیل عەزیز بووە. لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و ڕاگەیاندنی بۆ پێکهێنراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. شەشەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (گوڵعەنبەر، بەهاری بیر و سۆز و خەیاڵە) لە ٢٠ی ٧ی ٢٠١٠ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ دیداری مامۆستا جەمال بێدار بۆ شیعر ١٥ شاعیر بەشداربوون. دیداری عزەدین مستەفا ڕەسوڵ بۆ لێکۆڵینەوە١٠ لێکۆڵەر، دیداری حەسەنی قزڵجی بۆ چیرۆک، ١٠ چیرۆکنوس بەشداربوون. ڕاستگۆ خەلیل عەزیز بەڕێوەبەری بووە، لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و ڕاگەیاندن و هونەری بۆ پێکهێنراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. حەوتەم فیستیڤاڵ: ٢٢ی ١٠ی ٢٠١١ ئەنجامدراوە و عومەر عەزیز بەڕێوەبەری بووە. هەشتەم فیستیڤاڵ: ٢٠١٢ ئەنجامدراوە و سۆران محەممەد بەڕێوەبەری بووە. نۆیەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ١١ی ٢٠١٥ بە دروشمی (گوڵعەنبەر هەوارێک بۆ بزواندنی بیر و خەیاڵ) لە هۆڵی بۆنەکانی خورماڵ (شەهید سامانی حاجی ڕەشید) ئەنجامدراوە. لیژنەی باڵا: ئومێد کەمال، میهران مەعسوم، کاروان ئیبراهیم. چالاکییەکانی بریتی بوون له: ١- دیداری د. مستەفا زەڵمی: ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراوە (هۆکارەکانی سەرهەڵدانی سوریالیزم: وەرزێر مەنسور. مرۆڤ و پەروەردە: ستار ئەمین. شوناسی نەتەوەیی لەک لە شیعری شاعیرانی کۆندا: ڕزگار تەییب. دەستەبژێری سیاسیی کورد و ئایندەی حکومەتی: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. کەسێتیی ئافرەت لە چەند چیرۆکێکی شێرزاد حەسەن و ئارام کاکەی فەلاحدا: دانا کەمال. بەکێشەکردنی ئیستاتیکا لە چیرۆکی ئالی ئەسحابدا: ڕێباز کەمال). ٢- دیداری قانیع. ئەم شاعیرانە شیعرەکانیان پیشکەشکردووه:‌‌ (بڵند ڕۆستەم، غەمگین بۆڵێ، مەهدی هەورامی، ڕەوەند ساڵح، دابان حەیدەر، هیوا ئادەم، دارا خالد، هێمن قوربانی، ئەمین هەورامی، دانیار عومەر، سوار ئەحمەد، زیاد شاباز، گەشبیر ئەحمەد، نارین ڕۆستەم، کاروان عومەر). ٣- دیداری ئەحمەدموختار جاف: ئەم شاعیرانە شیعرەکانیان پیشکەشکردووە‌ (ئاسۆس فارس، ساکار عومەر، ئاراس نووری، هەژار قانیع، هودا سلیمان، پشتیوان هەڵەبجەیی، هێمن بەرزنجی، بەهادین محەممەد، ئاسودە هەورامی، گۆران ڕەئووف).

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ

ڤیستیڤاڵەکانی گۆرانی و موزیک و ئۆپەرێتی مناڵان

چالاکییەکی هونەرییە. کاری تیپی هونەریی ڕێژنە و ناوەندی هونەریی چریکە و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوانە. ساڵی ١٩٩٨ بە دروشمی (منداڵان خۆشەویستی هەموانن)، یەکەم ئاهەنگی لە هۆڵی سارا سازکردووە و ئەم سەرەتایە بووە بە دەستپێک بۆ بەنەریتکردنی ساڵانەی چالاکییەکە و چەندین فیستیڤاڵی تری بەدوادا هاتووە: دووەم: ساڵی ١٩٩٩ بە دروشمی (پەیامێک لە تیمی منداڵانەوە بۆ هەمووان) سێیەم: ساڵی ٢٠٠٠ بە دروشمی (منداڵان تەواوکەری ڕێڕەوی ژیانن) چوارەم: ساڵی ٢٠٠١ بە دروشمی (منداڵان نەوەی دواڕۆژن) پێنجەم: ساڵی ٢٠٠٣ بە دروشمی (پرشەی خونچەکان) شەشەم: ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ١٥ی ٦ی ٢٠٠٤ ئەنجامدراوە. حەوتەم: ساڵی ٢٠٠٧ بە دروشمی (زستانێک گۆرانی چڕین بۆ خونچەکانی ئەمڕۆ) هەشتەم: ساڵی ٢٠٠٨ بە دروشمی (با ساتێک دنیای منداڵ پڕکەین لە خەندە و خۆشی) نۆیەم: ساڵی ٢٠١٠ بە دروشمی (گەشەدان بەتوانا هزری، جەستەیی، دەرونییەکانی منداڵان، گەشەدانە بەتوانا مرۆییەکانی ئایندەی نەتەوەکەمان) دەیەم: ساڵی ٢٠١٢ بە دروشمی (بۆ شادیی منداڵانی هەڵەبجه ساتێک گۆرانی چڕین) یازدەیەم: ساڵی ٢٠١٣ بە دروشمی دووبارەی (با ساتێک دونیای منداڵان بڕبکەین له ‌خەنده ‌و خۆشی). دوازدەیەم: ساڵی ٢٠١٥ به ‌دروشمی (با خەندەبین بۆ سەرلێوی خونچەکان). سیازدەیەم: ساڵی ٢٠١٦ بە دروشمی (ڕێژنەی شادی دەبەخشینە منداڵان تا ئایندەیان پڕ چریکەی خزمەتبێت بۆ هەمووان) بۆ گۆرانی و موزیک و کردنەوەی پێشانگا و یاری لە ٢٣ ی ٩ ی ٢٠١٦ لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە سازیکردووە. چواردەیەم: بە دروشمی (ڕێژنەی شادیتان پێشکەشدەکەین تا به ‌هیــواوە سـاڵی نوێی خــوێندن دەســتپێبکەن) پانزەیەم: لە ساڵی ٢٠١٨دا به ‌دروشمی (پێکەوە ئاوازی شادی دەچڕین، تا ڕیژنەی سەرکەوتنەکانمان بەردەوامکەین) شانزدەیەم: ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە. حەڤدەیەم: ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدراوە. هەژدەیەم: ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە

زیاتر بزانە
فیستیڤاڵ