فیستیڤاڵەکانی ئورموون بۆ وێژەی ماچۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
چالاکیی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. تایبەتە بە ئەدەبیات و زمان و فەرهەنگی (گۆران: ماچۆ) و تا ئێستا مەڵبەندەکە پێنج فیستیڤاڵی ئەنجامداوە:
یەکەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢ بۆ ٤ى ١٢ى ٢٠٠٩ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئەنجامدراوه و سێ ڕۆژی خایاندووە. لیژنەی باڵا بریتیبووە له: (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، نوخشە ناسیح، محەممەد عەلی میرزا عارف، پشتیوان گوڵپی، هاشم کاکەیی، دارا محەممەد عوسمان، شوکور حەمەهەیەر، محەممەد سابیر ئەحمەد ئاوایی، عادل کۆچەری). ڕۆژی یەکەم تایبەت بووە بە چالاکییەکانی ئاهەنگی گۆرانی و موزیک و پێشکەشکردنی ئەم لێکۆڵینەوانه: (بۆ چی ماچۆ: جەلیل عەباسی، دیالێکتی ماچۆ - گۆران: هاشم عاسی کاکەیی) هەروەها چەند دەقێکی شاعیر و چیرۆکنوسان (ئەحسەن ڕەشیدی، داود غەفاری، شەیدا هەورامی، پەروێز بابایی، نعمان تاعیر، عەلی باجەڵان، بەکر هەجیجی، سانیا کۆساڵان، کەلسوم عوسمانپوور) و دواجاریش حەمەڕەشیدی ئەمینی. لە ڕۆژی دووەمیشدا ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراون: (بیری نیشتمانی و هەڵوێستی نەتەوایەتی لە دیالێکتی گۆراندا: د. محەممەد کەساس جەباری، بەراوردێک لە نێوان زازاکی و هەورامی: پڕۆفیسۆر محەممەد مالمسیانژ زازاکی. چەردەیەک لە مێژووی ڕۆشنبیریی و شێوەزمانی زەنگەنە: شوکور حەمەی هەیەر. وتارێکی کلتوریی سەبارەت بە هەورامان: د. محەممەد عەلی سوڵتانی. پانتایی مێژوویی و جوگرافیی دیالێکتی ماچۆ: ڕەفعەت مورادی. کوتا خبر از اورامیهای مازیندران: حەسەن سەلیمی عەبدولکەریمی. گەنجینەی وشەی کوردی: ئەحمەدی نەزیری. کۆتا ڕۆژیش لێکۆڵینەوەکانی (چەند بابەتێکی فۆلکلۆریی ماچۆی دەڤەری گەرمیان: هەردەوێڵ کاکەیی. ئەدەبی زارەکی هەورامی: جەمال بێدار) پێشکەشکراوە. ژمارەی ١٧ی گۆڤاری (هەورامان)یش دابەشکراوە و بە خەڵات و ڕێزلێنان کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە هاتووە.
دووەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ٢ی ٢٠١١ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئەنجامدراوه و دوو ڕۆژی خایاندووە. لیژنەی باڵای بریتیبووە لە (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، محەممەد عەلی میرزا عارف، ئیبراهیم باجەڵان، هاشم کاکەیی، دارا محەممەد عوسمان، کەژاڵ کامیل مەحموود، سەبوور حەمەشەریف، ڕووخۆش عەباس). ڕۆژی یەکەم تایبەت بووە بە چالاکییەکانی (ژەنینی تەمبوور، تابلۆی هەڵپەڕکێ، فلیمی تایبەت بە هۆنراوەکانی "بیسارانی، حەیدەر هەورامی، مەولەوی"، خوێندنەوەی هۆنراوەیەک لەلایەن عوسمان هەروامییەوە، وتاری "مێژووی ئەدەبیات و فەرهەنگی هەورامان: د. محەممەد عەلی سوڵتانی") پاشان لێکۆڵینەوەکانی: (هۆی ڕەنگدانەوەی ئەدەبیات و زاراوەی هەورامی لە دەرەوەی هەوراماندا: فەرەیدون میر ئەحمەدی. مێژووی ئاین لە هەوراماندا: د. کەیوان ئازاد ئەنوەر. فەرهەنگ و هەورامانی و جەهانی بیەی: کورش ئەمینی. هەورامان یان هۆرامان: جەلیلی عەباسی، دەستەی شاعیرانی کاکەیی کەرکوک: د. محەممەد کەساس جەباری، تێکستی ژن لە ئەدەبیاتی یارساندا: نامیق شەفیع هەورامی. ئێمەی کورد گرنگیمان بە کلتوری خۆمان نەداوە: نەوزاد کاکەیی. فەرهەنگە ئورمەن تەفسیری مێژووی بنەڕەتی: سەید موعتەسەم شافیعی) پێشکەشکراون. بۆ ڕۆژی دووەمیش چالاکییەکانی بریتیبوون لە پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەکانی: (زمانی ستاندارد و کێشەی گەشەی کۆمەڵگەی کوردی: مەنسووری ڕەحمانی. ڕێزمانی "هۆ - ڕە" لە زمانی هەورامیدا: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. لێکۆڵینەوە لەسەر چەند پریپۆزشن و پێشگرێک: دەلیل جەمال. مەنزوومە چاپکراوەکانی ئەدەبی هەورامی: حەمەڕەشیدی ئەمینی)، دواتریش ئەم شاعیر و چیرۆکنوسانە بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە: (جەمال جەباری، داود غەفاری، شەیدا هەورامی، پەروێز بابایی، موختار هیدایەتی، فەرشید شەریفی، بەکر هەجیجی، ڕەفعەت مورادی). لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداراندا دابەشکراوە.
سێیەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢٩ و ٣١ی ٣ی ٢٠١٢ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئەنجامدراوه و سێ ڕۆژی خایاندووە. لیژنەی باڵای بریتیبووە لە (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، محەممەد عەلی میرزا عارف، دکتۆر مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا، ئازاد نەقشبەندی، دارا محەممەد عوسمان، کەژاڵ کامیل مەحموود، سەبوور حەمەشەریف) لەگەڵ دوو نوێنەری پێکهاتەکانی ماچۆگۆ. ڕۆژی یەکەم لەپاش نمایشکردنی فلیمی (پاچاڵ)، ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراون: (پێشینەی کلتوری ماچۆ: د. محەممەد عەلی سوڵتانی. دیالۆگ لە قەسیدەی گڵکۆی تازەی لەیل: د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا. لێکچوون و بەراوردکاری لەنێوان هەردوو دینی "دورزی و یارسان": ئەیوب کوێخا ڕۆستەم. ماچۆگۆکانی گەرمیان و خانەقی: ئیبراهیم باجەڵان. نیشتەجێبوونی کاکەییەکان لە کەرکوک و دەوروبەری: هاشم عاسی کاکەیی. تێڕوانین بۆ چەپکە گوڵێ لە گوڵزاری شێخ عوسمان سەراجەدینی دووەم: د. فارووق نەقشبەندی. ڕەچەڵەکناسیی شیعری هاوچەرخی هەورامی: عادل محەممەد پوور. لە شیعری ماچۆگۆیاندا حەسەنم کەنۆش: ساڵح هەلاج. چەند ڕاو پرسیارێک لەبارەی ژیانی خاناوە: کاروان عوسمان خەیات). بۆ ڕۆژی دووەمیش ئەم لێکۆڵینەوانه پێشکەشکراون: (ئورموون و ماچۆ: محەممەد حیجازی. لێکۆڵینەوەی داستانی شیعری جەنگنامەی کولەو ئاینەمەل: سەبوور حەمەشەریف. قۆناغە مێژووییەکانی پەروەردەی مرۆڤ لە هەوراماندا: ڕایان عوسمان. کورتەیەک سەبارەت کلتور و مێژووی ماچۆگۆيانی دێرسیم: جەمال تاش). ئەم شاعیر و چیرۆکنوسانە بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە: (ڕەفعەت مورادی، ئەحمەد شەوکەت، شەیدا هەورامی، عەمار باجەڵان، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، کەژاڵ کامیل، بەهائەدین محەممەد، ڕووناک فەرەج هەورامی) و لەدوایشدا وتاری هەریەک لە (د. عاسی زەنگەنە، فوئاد عەلی جەمشێر، عەلی حسێن ئاغای باجەڵان، نەجم باجەڵان، شوکور حەمەی هەیەر، سەید فوئاد شێخانی) خوێندراوەتەوە. دوا ڕۆژیش چالاکییەکان بە ئاهەنگی موزیک و گۆرانیی هونەرمەندان: (نیلۆفەر ئیقبال، شوکور خەیات، حەسەن حسێن، سەید فوئاد شێخانی ، قارەمان نەقشبەندی، نەجمەدین هەورامی) دەستیپێکردووە و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداراندا دابەشکراوە.
چوارەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢٩ بۆ ٣١ی ٣ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ڕێکخراوە. دوای ئاهەنگی دەستپێک لەلایەن گروپی موزیکی مەڵبەند و گۆرانیبێژانی هەورامی، ئەم پانێڵانەی لەخۆگرتووە: هەورامان لەبازنەی گەڕان بەدوای ڕەسەنایەتدا، هەورامان لە چەند وێستگەیەکی مێژوویدا، جوگرافیای شێوەزاری باجەڵانی، لەبارەی ڕۆشنبیریی هەورامانەوە، وێستگەیەکی تر لە جیهانی شیعری مەولەوی، چەپاندن لە شیعری خانای قوبادیدا، ئایدیای عەشق لای مەولەوی، زمانی باباتاهری هەمەدانی و جیاوازیی لوڕ و هەورامی، قسەیەک لەبارەی زازاکانەوە، بۆچی یارسان زمانی عەرەبیان وەلا نا، ژینگەدۆستی لە شیعری شاعیرانی هەوراماندا، زاری گۆران و وەچەکانی لە بەردەم مان و نەماندا، بای شەماڵ لە شیعری ماچۆگۆیان، ئاوەکەی ئەڵوەن، خوێندنەوەی شیعری لەلایەن چەند شاعیرەوە، کۆتا ڕۆژ نمایشی گەمە میللیەکان و فلیمی دۆکیۆدرامی و مەقامێکی قادر ئەلیاسی پێشکەشکراوە. پانێڵەکان لەلایەن کەساس جەباری، فەرەیدون عەبدول بەرزنجی و مەهاباد کامیل و ئازاد نەقشبەندییەوە بەڕێوەبراون.
پێنجەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (بە پێکەوە ژیان هەورامان ڕازاوەتر دەبێت)، لە ٢٦ و ٢٧ی ٤ی ٢٠١٤ لە سلێمانی ئەنجامدراوە. بابەتە ڕۆشنبیرییەکانی فیستیڤأڵە کلتورییەکە گوازراونەتەوە بۆ سلێمانی و کراونەتە پێنجەم فیستیڤاڵی ئەدەبی. سێ پانێڵی لەخۆگرتووە. بە بەشداری نوسەران: عادل محەمەد پوور، حەمەکەریم هەورامی، ڕەئوف مەحمود پوور، نەریمان خۆشناو، لهۆن قادر، سەفەر کەریم هاواری، حەمەرەشید ئەمینی، نیعمەت ڕەحمانی، یاسر خالدی زاد، نیعمەت زەحمەتکێش. بەڕیوەبەرانی پانێڵ: د. محەمەد کەساس، د. مەهابادکامل، ئازاد نەقشبەندی.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و پروشەری چالاکیيەکانی فیستیڤاڵەکان.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، ئامادەیی، خانەنشین، ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٤.
- یادەورەی و ڕازەکانی ژیانم، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانە، ؟ ٢٠٢٤ل١٢٦ ل٣٠، ٦٢٧-٦٣٣ و ٦٩٥-٧٠٢ و ٧٥٨-٧٧٢.
- یادەورەی و ڕازەکانی ژیانم، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، بەرگی سێیەم، چاپی یەکەم، چاپخانه، کارؤ، ٢٠٢٤ل ١٢٦.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم