فیستیڤاڵەکانی شانۆی گۆران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
فیستیڤاڵی هونەریی تایبەت بە شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و بە هاوکاری: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجە و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە ئەنجامیانداوە. بە ناوی گۆرانی شاعیرەوە ناونراوه و تا ئێستا سێ فیستیڤاڵیان ئەنجامداوە:
یەکەمین ڤێستێڤاڵ: بەسەرپەرشتی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە لە ڕۆژانی ٢٧و ٢٨ی ٣ی ٢٠١٩ ڕێکخراوە و ١٥ قوتابخانە بەشدارییان تێدا کردووە. بەرهەمەکان لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە هەڵەبجە نمایشکراون. سەرۆکی کەرنەڤأڵ: مامۆستا سۆران عومەر مستەفا، لیژنەی باڵا: ئیبراهیم ڕەمەزان، پەروێز نیازی، ئەمجەد جەمال، سالم مەجید. لیژنەی هونەری: خەڵات نەوزاد، شێنێ حەیدەر، محەممەد جەزا، ژینۆ کەیوان، ژوان وریا، بەرزی حەسەن. لیژنەی دارایی: حمید حەمەعەلی، سۆران مەجید، عەلا ڕەمەزان. ڕاگەیاندن: ڕاڤیار ئەبوبەکر، یاسین عەلی، سەبا ئەحمەد. دیکۆ: تەها ئەڵڵاکەرەم، فێخوازانی بەشی شانۆی پەیمانگا. پێشکەشکار: شێنی حەیدەر. دەلیل و پۆستەر: ئیبراهیم زۆراب.
دووەمین فیستیڤاڵ: لە ٢٧ بۆ ٣٠ی ٣ی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە. ٢١ قوتابخانە بەشداریانکردووە. بەرهەمەکان لە هۆڵی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکان و ئامادەیی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکراون. سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ: ئازاد تۆفیق. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: مامۆستا سۆران عومەر. لیژنەی باڵا: ڕاڤیار نەوزاد، سالم مەجید، محەممەد عەبدوڵا، خەڵات نەوزاد، محەممەد جەزا. لیژنەی دادوەری: دڵشاد حسێن، موەفەق لهۆنی، دیاری عومەر، مەریوان هەڵەبجەیی. ستافی ڕاگەیاندن: ڕێبین حەمەئەمین، محەممەد شێرکۆ، مونا نامیق، ڕێبەر عوسمان. کارگێڕی: ئەمجەد جەمال، دەربەست ئەدیب مەبەست ئەدیب سەیوان بورهان، تیشک سامان، عوسمان جەمیل، تەها ئەڵڵا کەرەم. سیستەمی دەنگی: یاسین عەلی، فازیل عومەر، جەهانگیر جەلال.
سێیەمین فیستیڤاڵ: ١٨ قوتابخانە و خوێندنگە بەشدارییان تێدا کردووە. لە ٦ بۆ ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ ئەنجامدراوە و بەرهەمەکان لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران نمایشکراوە. بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە: ئازاد تۆفیق. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: مامۆستا سۆران عومەر مستەفا. لیژنەی باڵا: محەممەد فەتاح، محەممەد عەبدوڵا، ئیبراهیم ڕەمەزان، ئەمجەد جەمال. لیژنەی دادوەری: سالم مەجید، ئاشنا ڕەئوف، حەمەسوار عەزیز، هەردی هادی، ڕاڤیار نەوزاد. لیژنەی هونەری: هێدی ئیسماعیل، سەربەست میرزا، وەرزێر مەنسور. لیژنەی ئامادەکار: نەژاد شێخ کامل، ناسح فایق، زریان ئەولحەکیم، حەمید حەمەعەلی، ڕێبین محەممەد. دیزاین و ڕاگەیاندن: سەردەشت عەلی ئارت. دیزاینی لۆگۆی فیستیڤاڵ: ئیبراهیم زۆراب. لیژنەی پێشوازی: بێریڤان غازی، سۆزە حەمید، زانست پەیام، ئاکار مستەفا. چاودێران: ڕوار برزوو، زین حەیدەر، دیا فاروق، ئایار فەهمی، هەڵوێست نەمیر، ئارێز سەیفور. کامێرامان: بەرهەم کەمال، هێمن ڕەحیم، سەلمان حەمەخان. ڕووناکی: ڕوار برزوو. کۆنترۆڵ و دەنگ: فازیڵ محەممەد، جیهانگیر جەلال، یاسین عەلی.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەندان (جیهانگیر جەلال، فازل محەممەد، یاسین عەلی، حەمید حەمەعەلی)، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد عەبدوڵا ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٧ی ١ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (سالم مەجید شوکروڵڵا، خەڵات نەوزاد)، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ئەمجەد جەمال محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم