فیستیڤاڵەکانی چوارچرا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
فیستیڤاڵێکی نەتەوەییە. بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لەڕۆژی ئاڵادا، ساڵانە ١٧ی ١٢ بەچەندین چالاکی ئەنجامدراوە.
یەکەم فیستیڤاڵ: قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە و چالاکیی هونەری و وەرزشی بە هاوکاری کۆمپانیای قەڵا و بەهرەی مامۆستایان و قوتابیان ساڵی ٢٠١٢ لە قوتابخانەی سیروان ئەنجامدراوە. لیژنەی ئامادەکار: گوڵزار حەمەئەمین، ئومێد هیدایەت، عەبدولڕەحمان محەممەد، سەروەت ئومید.
دووەم فیستیڤاڵ: بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، یەکەی چالاکیی وەرزش و دیدەوانی، یەکەی چالاکیی هونەری لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، ساڵی ٢٠١٣ لە هۆڵی خوێندنگەی ئامادەیی شەهید عەبدولڕەحمان سازیانکردووە. لیژنەی ئامادەکردن و بەڕێوەبردن: ئاری عەبدوللەتیف، کاوە عەبدوڵا، هێرش شەفیق، ئیحسان کەریم.
سێیەم فیستیڤاڵ: بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجە، یەکەی چالاکی و هونەری، چالاکیی وەرزش و دیدەوانی، قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتی، ساڵی ٢٠١٤ لە هۆڵی بۆنەکان ئەنجامیداوە. لیژنەی سەرپەرشتیار: ئاری عەبدوللەتیف، هێرش شەفیق، ئەردەڵان کاکەیی.
چوارەم فیستیڤاڵ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی هونەری، بە دروشمی: (هەڵەبجە دەڵێت سڵاو ئاڵا)، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، ساڵی ٢٠١٥ لە هۆڵی بۆنەکان ئەنجامدراوە. سەرپەرشتیاری گشتی: سۆران عومەر مستەفا.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی فیستیڤاڵەکان.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هێرش شەفیق ساڵح)ی ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵی دووەم، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بەکالۆریۆس، مامۆستا لە ١٩ی ١٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (سەریاس عەلی جوانڕۆیی)، لە دایکبووی ١٩٧٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٥ی ١١ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم