فیستیڤاڵەکانی (گوڵعەنبەر)
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
بەرهەمی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ئۆفیسى خورماڵە. تایبەتە بە شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە. تا ئێستا نۆ فیستیڤاڵی ئەنجامداوە:
یەکەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدراوە. تەنها بۆ هۆنراوە تەرخانکراوە. بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەکە بریتیبوون لە (ڕاستگۆ خەلیل، عومەر عەزیز، سۆران محەممەد، ئومێد کەمال). بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبووە. لە شارۆچکەی (خورماڵ) ئەنجامدراوە و بەشداربووان لە زۆر شار و شارۆچکە و شوێنی ترەوە بۆی هاتوون. خەڵات بەسەر خاوەنی بەرهەمی یەکەم و دووەم و سێیەمدا دابەشکراوە.
دووەم فیستیڤاڵ: بەدروشمی با لەبەر بارانی بیردا خەزانی ژیر بە بەهارکەین، ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ٣ی ٢٠٠٦ لە خورماڵ بۆ شاعیران و نوسەرانی هەورامان و شارەزوور ڕێکخراوە. دیداری شێخ ئەمین نەقشبەندی بێوەی بۆ لیکۆلێنەوە، ٧ لێکۆڵەر بەشداربوون، دیداری مامۆستا خالد دێکۆنی بۆ شیعر ١٦ شاعیر بەشداربوون. والی خالد مەجید بەڕێوەبەری بووە و لیژنەی سەرپەرشتی بۆ ڕێکخراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە.
سێیەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی بە پەیڤی جوان و بیری پەسەند، ژیان دیدەنی تر دەکەین، ڕۆژانی ٦ و ٧ی ٦ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ڕێکخراوە. ئێوارەیەکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاکر فەتاح، ١٧ شاعر بەشداربوون، ئێوارەیەک بۆ مستەفا زەڵمی ٧ لێکۆڵەر بەشداربوون. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: ڕاستگۆ خورماڵی. لیژنەی باڵا و لیژنەی ڕاگەیاندنی بۆ ڕێکخراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە.
چوارەم فیستیڤاڵ: لە ١٧ بۆ ١٩ی ٦ی ٢٠٠٨ ڕێکخراوە. دیداری مەلا حەسەنی دزڵی بۆ شیعر، شەش شاعر بەشداربوون. دیداری کاردۆخی بۆ شیعر ١٠ شاعیر بەشداربوون، دیداری شاکر فەتاح بۆ چیرۆک، پێنج چیۆکنوس بەشداربوون، دیداری پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی بۆ لێکۆڵێنەوە سێ لێکۆڵەر بەشداربوون، دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ لێکۆڵینەوە، دوو لێکۆڵەر بەشداربوون. مەراسیمی کۆتایی فیستیڤاڵ. لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و دارایی بۆ ڕێکخراوە. ڕاستگۆ خەلیل بەڕێوەبەری بووە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە.
پێنجەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (باسۆزێ لە نەسیم و ئەوینێ لە باران ببەخشینە گوڵعەنبەر)، لە ٢٢ و ٢٣ی ٩ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ڕێکخراوە. ڕۆژی یەکەم دیداری ئیسماعیل خورماڵی بۆ شیعر، ١٠ شاعر بەشداربوون، دیداری مەولەوی بۆ چیرۆک، ٧چیرۆکنوس بەشداربوون، دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ لێکۆڵینەوە ٦ لێکۆڵەر بەشداربوون. بەڕێوەبەری فیستیڤأڵ: ڕاستگۆ خەلیل عەزیز بووە. لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و ڕاگەیاندنی بۆ پێکهێنراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە.
شەشەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (گوڵعەنبەر، بەهاری بیر و سۆز و خەیاڵە) لە ٢٠ی ٧ی ٢٠١٠ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ دیداری مامۆستا جەمال بێدار بۆ شیعر ١٥ شاعیر بەشداربوون. دیداری عزەدین مستەفا ڕەسوڵ بۆ لێکۆڵینەوە١٠ لێکۆڵەر، دیداری حەسەنی قزڵجی بۆ چیرۆک، ١٠ چیرۆکنوس بەشداربوون. ڕاستگۆ خەلیل عەزیز بەڕێوەبەری بووە، لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و ڕاگەیاندن و هونەری بۆ پێکهێنراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە.
حەوتەم فیستیڤاڵ: ٢٢ی ١٠ی ٢٠١١ ئەنجامدراوە و عومەر عەزیز بەڕێوەبەری بووە.
هەشتەم فیستیڤاڵ: ٢٠١٢ ئەنجامدراوە و سۆران محەممەد بەڕێوەبەری بووە.
نۆیەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ١١ی ٢٠١٥ بە دروشمی (گوڵعەنبەر هەوارێک بۆ بزواندنی بیر و خەیاڵ) لە هۆڵی بۆنەکانی خورماڵ (شەهید سامانی حاجی ڕەشید) ئەنجامدراوە. لیژنەی باڵا: ئومێد کەمال، میهران مەعسوم، کاروان ئیبراهیم. چالاکییەکانی بریتی بوون له:
١- دیداری د. مستەفا زەڵمی: ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراوە (هۆکارەکانی سەرهەڵدانی سوریالیزم: وەرزێر مەنسور. مرۆڤ و پەروەردە: ستار ئەمین. شوناسی نەتەوەیی لەک لە شیعری شاعیرانی کۆندا: ڕزگار تەییب. دەستەبژێری سیاسیی کورد و ئایندەی حکومەتی: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. کەسێتیی ئافرەت لە چەند چیرۆکێکی شێرزاد حەسەن و ئارام کاکەی فەلاحدا: دانا کەمال. بەکێشەکردنی ئیستاتیکا لە چیرۆکی ئالی ئەسحابدا: ڕێباز کەمال).
٢- دیداری قانیع. ئەم شاعیرانە شیعرەکانیان پیشکەشکردووه: (بڵند ڕۆستەم، غەمگین بۆڵێ، مەهدی هەورامی، ڕەوەند ساڵح، دابان حەیدەر، هیوا ئادەم، دارا خالد، هێمن قوربانی، ئەمین هەورامی، دانیار عومەر، سوار ئەحمەد، زیاد شاباز، گەشبیر ئەحمەد، نارین ڕۆستەم، کاروان عومەر).
٣- دیداری ئەحمەدموختار جاف: ئەم شاعیرانە شیعرەکانیان پیشکەشکردووە (ئاسۆس فارس، ساکار عومەر، ئاراس نووری، هەژار قانیع، هودا سلیمان، پشتیوان هەڵەبجەیی، هێمن بەرزنجی، بەهادین محەممەد، ئاسودە هەورامی، گۆران ڕەئووف).
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عومەر عەزیز عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامه: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٤ی ٧ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئومێد کەمال محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، ل له ١٤ى ٧ى٢٠٢٣، لە خورماڵ.
- دەلیلی فیستیڤاڵەکان و ئامادەبوونی ئامادەکار لە فیستیڤاڵی سێیەم و چوارەم و نۆیەم.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم حاجی زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ١٣ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕاستگۆ خەلیل عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧٩، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی