فیستیڤاڵەکانی سەنتەری چالاکیی گەنجانی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
یەکەم فیستیڤاڵ: لەژێر ناوی سەنتەری ڕوناکبیریی ئێلبەگی جاف، ماڵی گەنجانی هەڵەبجە بە هاوکاریی شارەوانیی هەڵەبجە لە ٣١ی ١٢ی ٢٠٠٨ بە میوانداریی کۆمەڵێک ژەنیار و هونەرمەند، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە کۆنسێرتی گۆرانی موزیکی سازداوە لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف. بە بەشداری گۆرانیبێژان کاوە نووری، ڕەنج محەممەد، بەرهەم جەلال، و موزیسیانان، ڕێباز سادق، جەهانگیر جەلال، کرمان جەلال، ڕەنجدەر ئەمین، فەرهاد فایەق، بەشدارئەحمەد، بەڵێن عەزیز.
دووەم فیستیڤاڵ: لە بیستودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان بە ناونیشانی گەنجان و تواناکانیان، لە ١٥ی ٩ی ٢٠١٣ لە باخی گشتی ڕێکخراوە، پڕۆگرامەکانی، دیالۆگی ئینگلیزی لەسەر ئێستای هەڵەبجە، پێنج بەشداربوو، پێشانگای جلوبەرگ و ئیشی دەست بۆ هەشت خانم، پێشانگای شێوەکاری بۆ ٢٠ هونەرمەند، پێشکەشکردنی گۆرانی و موزیک لەلایەن گروپی موزیکی سەنتەرەکەوە. سەرپەرشتیاران: جیهانگیر جەلال، ڕابەر نووری، ئەمجەد جەمال، کەوسەر خالد، ڕێژەن حەسەن، ڕێبین فریاد. پێشکەشکار: ڕێزە محەممەد.
سێیەم فیستیڤاڵ: لەژێر ناونیشانی (گەنجانی بەهرەمەند سیمبوڵی شارن)، سێیەمین فیستیڤاڵی سەنتەری چالاکیی گەنجانی هەڵەبجەیە. لە ٢٣ ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان لە ١٦ی ٩ی ٢٠١٤ لە باخی گشتی هەڵەبجە سازیکردووە. کە چەنین چالاکیی هونەری و زانستی تێدا پێشکەشکراوە. وەک نمایشی جلوبەرگ و ئۆکستراو پێشانگای شێوەکاری. بەسەرپەرشتی (ئەمجەد جەمال، ئەرشەد ڕەشید، جیهانگیر جەلال، بەسیر حسێن، کەوسەر خالد، ڕێڤین ئاراس).
چوارەم فیستیڤاڵ: لەیادی بیستوچوار ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستاندا، لەژێر ناونیشانی: خزمەت و کاری بەردەوام. لە مانگی ٧ی ٢٠١٥ لە باخی گشتی بۆ کۆمەڵێک گەنجی شار ڕێکیخستووە. گروپی موزیک بەسەرپەرشتی مامۆستا جیهانگیر جەلال و بەسیر حسێن، ٢٥ کەس بەشداریانکردووە. پێشانگای شێوەکاری بەسەرپەرشتی ئەمجەد جەمال ١٧ شێوەکار بەشداربوون.
پێنجەم فیستیڤاڵ: فیستیڤاڵێکی هونەرییە لە ٢٥ ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستاندا، چالاکیی گەنجانی هەڵەبجە لە ٢٢ی ٩ی ٢٠١٦ لە باخی گشتیی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. گۆرانیبێژان (فەرمان هەورامی، ڕێڤین ئاراس) ژەنیاران: جیهانگیر جەلال، ئەمیر ئەرسەلان، ڕابەر نووری، شاد حەیدەر، گۆران ئەمیر، ئەحمەد جەلال، ڕێفین ئاراس، کاوات محەممەد). شێوەکاران: بەسەرپەرشتی ئەمجەد جەمال: ژیوار عومەر، شەنگە حەمزە، گەشبین ئومێد، کارمەند ئەکرەم، لانە سەباح، سۆلین سەردار، ژیوار فایق، ادی خالد، ئاکام ئەکرەم، سایە فەریق، فرمێسک ئەرسەلان، ڕاوێژ ئیسماعیل، فەرمان عەبدوڵا، هەدیە حسێن، بڕیار عابد، ئاکام عوسمان، کۆژین عوسمان، ماریا لوقمان، محەممەد ئەحمەد، باوەڕ جەمال، چرا عەبدولکەریم، سۆزیار مەحموود، دانەر پشتیوان، ڕووخسار ڕەحمەت، ڕاستی ناسح، شەهرام زۆراب، محەممەد عەبدوڵا، ئەژدەر ئەکرەم، ڕێڤان بەرزان، سەید حەمەڕەشید، یوسف ئەحمەد.
شەشەم فیستیڤاڵ: بەهۆی ڕوداوەکان و بارودۆخی مانگی ٩و ١٠ی ئەو ساڵە نەکراوە.
حەوتەم فیستیڤاڵ: بەبۆنەی بیستوحەوت ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستانەوە، پێشانگای فراوانی شێوەکاری و درومان لە ١٧ی ١٠ی ٢٠١٨ لە باخی گشتیی ڕێکخراوە. بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال، ٢٩ فێرخواز بە بەرهەمەکانیان بەشداریانکردووە.
هەشتەم فیستیڤاڵ: بە بۆنەی ٢٨ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستانەوە، کەرنەڤاڵی چالاکی بۆ بەشەکانی موزیک و درومان و کاری دەستی و شێوەکاری ، لە ١٩ی٩ی ٢٠١٩ لە باخی گشتی، ڕێکخستووە، بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال و ٣٥ بەشداربوو بەبەرهەمەکانیان بەشداریانکردووە. دواتر پێشانگاکەیان لە ١٧ی ١٠ی هەمان ساڵ، بەشداری سێیەمین فیستیڤاڵی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەکات.
نۆیەم فیستیڤاڵ: بە یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزەوە بووە. بۆ موزیک و درومان و کاری دەستی و شێوەکاری و کردنەوەی هۆڵی سینەما و فلیم لە ٤ی ١٠ی ٢٠٢٠ لە بینای سەنتەر، نزیک باخی گشتی ڕێکخراوە. بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال.
دەیەم فیستیڤاڵ: بەبۆنەی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی منداڵپارێزەوە لە ٢٠ی٩ی ٢٠٢١ لە بینای سەنتەر نزیک باخی گشتی ڕێکخراوە. بەشداربووان، گروپی دەف بەسەرپەرشتی ئاکار مستەفا ٨هەشت دەفژەن لە هەردوو ڕەگەز، شێوەکاری بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمجەد جەمال، ١٦ شێوەکار لە هەردوو ڕەگەز، چوار میزراب، بە بەشداری موزیسیانان جیهانگیر جەلال، شاد حەیدەر، ئاکار مستەفا، گۆران بورهان، ڕاوێژ عەدنان. سەرپەرشتیاری گشتی: دێرین حامد. بەڕێوەبەری هونەری: عەبدولڕەحمان میرزا، بەڕێوەبەری بەرهەم، سەرۆکایەتیی شارەوانی.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی فیستیڤاڵەکان.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (جیهانگیر جەلال نادر)، لە دایکبووی ١٩٧٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر لە یەکەی چالاکی و ڕاهێنان لە ١٧ی ٥ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ئەمجەد جەمال محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (تەها حەمەڕەشید حەسن)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم