فیستیڤاڵەکانی گروپی پەپوولەکانی هەورامان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
فیستیڤاڵێکی هونەری و ئەدەبی کلتورییە. ماوەی ١٣ ساڵە بەردەوامە و هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١ی ٦ و ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ئەنجامدەدرێت. لەلایەن (گروپی پەپوولەکانی هەورامان)ـەوە و بەسەرپەرشتی (سەنعان فایەق محەممەد هانەدنی)، کە بە (بابا سەنعان) ناسراوە، ئەنجامدەدرێت.
یەکەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١١ لە بەردەم کتێبخانەی گشتی لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدراوە و تەنها گۆرانی پێشکەشکراوە.
دووەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٢ لە بەردەم کتێبخانەی گشتی لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدراوە و تەنها گۆرانی پێشکەشکراوە.
سێیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٣ لە یاریگای گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە. چەندین چالاکیی (گۆرانی و موزیکی منداڵان، هەڵپەڕکێ، نمایشی شانۆیی) پێشکەشکراوە.
چوارەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٤ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدراوە. چالاکیی (گۆرانی و شانۆی منداڵان) پێشکەشکراوە.
پێنجەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٥ لە هۆڵی شەهید سامان لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە، چالاکیی (شیعر و چیرۆک، پێشەنگای وێنەیی، و گۆرانی و موزیکی منداڵان)ی پێشکەشکراوە.
شەشەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٦ لە هۆڵی شەهید سامان لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە، چالاکیی (شیعر و چیرۆک، پێشەنگای وێنەیی، و گۆرانی و موزیکی منداڵان) پێشکەشکراوە.
حەوتەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٧ لە قوتابخانەی گوندی (هانەیدن) بەڕێوەچووە. چالاکیی (گۆرانی منداڵان، ڕەنگکردن و کێشانی وێنە) پێشکەشکراوە.
هەشتەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٨ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە.
نۆیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٩ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە.
دەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢٠ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە.
یازدەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢١ بە هاوکاریی (ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانیی ئەمریکی) لە شارۆچکەی خورماڵ و شارۆچکەی بیارە ئەنجامدراوە.
دووازدەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢٣ لە پارکی گشتیی خورماڵ لە شارۆچکەی خورماڵ بەڕێوەچووە، ڕۆژی دووەمیش لەناو بازاڕی (بیارە) بە نمایشی شانۆیی منداڵان، کە باسی لە پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگە کردووە، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ درێژەی هەبووە.
سیازدەیەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی و لە بازاڕی (فامیلی مۆڵ)، گوپی پەپوولەکانی هەورامان و چەندین تیپی منداڵانی تر بەشدارییان تێداکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ سەرپەرشتیارى گروپەکە (سەنعان فاییق هانەدنى)، لەدایکبوو: استی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کاسب، لە ١١ی ٦ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی خورماڵ