ڤیستیڤاڵەکانی گۆرانی و موزیک و ئۆپەرێتی مناڵان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
چالاکییەکی هونەرییە. کاری تیپی هونەریی ڕێژنە و ناوەندی هونەریی چریکە و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوانە. ساڵی ١٩٩٨ بە دروشمی (منداڵان خۆشەویستی هەموانن)، یەکەم ئاهەنگی لە هۆڵی سارا سازکردووە و ئەم سەرەتایە بووە بە دەستپێک بۆ بەنەریتکردنی ساڵانەی چالاکییەکە و چەندین فیستیڤاڵی تری بەدوادا هاتووە:
دووەم: ساڵی ١٩٩٩ بە دروشمی (پەیامێک لە تیمی منداڵانەوە بۆ هەمووان)
سێیەم: ساڵی ٢٠٠٠ بە دروشمی (منداڵان تەواوکەری ڕێڕەوی ژیانن)
چوارەم: ساڵی ٢٠٠١ بە دروشمی (منداڵان نەوەی دواڕۆژن)
پێنجەم: ساڵی ٢٠٠٣ بە دروشمی (پرشەی خونچەکان)
شەشەم: ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ١٥ی ٦ی ٢٠٠٤ ئەنجامدراوە.
حەوتەم: ساڵی ٢٠٠٧ بە دروشمی (زستانێک گۆرانی چڕین بۆ خونچەکانی ئەمڕۆ)
هەشتەم: ساڵی ٢٠٠٨ بە دروشمی (با ساتێک دنیای منداڵ پڕکەین لە خەندە و خۆشی)
نۆیەم: ساڵی ٢٠١٠ بە دروشمی (گەشەدان بەتوانا هزری، جەستەیی، دەرونییەکانی منداڵان، گەشەدانە بەتوانا مرۆییەکانی ئایندەی نەتەوەکەمان)
دەیەم: ساڵی ٢٠١٢ بە دروشمی (بۆ شادیی منداڵانی هەڵەبجه ساتێک گۆرانی چڕین)
یازدەیەم: ساڵی ٢٠١٣ بە دروشمی دووبارەی (با ساتێک دونیای منداڵان بڕبکەین له خەنده و خۆشی).
دوازدەیەم: ساڵی ٢٠١٥ به دروشمی (با خەندەبین بۆ سەرلێوی خونچەکان).
سیازدەیەم: ساڵی ٢٠١٦ بە دروشمی (ڕێژنەی شادی دەبەخشینە منداڵان تا ئایندەیان پڕ چریکەی خزمەتبێت بۆ هەمووان) بۆ گۆرانی و موزیک و کردنەوەی پێشانگا و یاری لە ٢٣ ی ٩ ی ٢٠١٦ لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە سازیکردووە.
چواردەیەم: بە دروشمی (ڕێژنەی شادیتان پێشکەشدەکەین تا به هیــواوە سـاڵی نوێی خــوێندن دەســتپێبکەن)
پانزەیەم: لە ساڵی ٢٠١٨دا به دروشمی (پێکەوە ئاوازی شادی دەچڕین، تا ڕیژنەی سەرکەوتنەکانمان بەردەوامکەین)
شانزدەیەم: ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە.
حەڤدەیەم: ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدراوە.
هەژدەیەم: ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەرکەوت بەهمەن) لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)ی بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم