بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
چالاکییەکی بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی هونەری و وەرزشیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهیدە. بە دروشمی هونەر و وەرزش، دوانەی گەشەی هەر گەلێکی زیندوون. بۆ باخچەکانی منداڵان لە ٩ی ٣ی ٢٠٢٢، لە یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە سازیکردووە و چەند بەرهەمێکی هونەریی و وەرزشی پێشکەشکراوە.
فیستیڤاڵێکی هونەری موزیک و شێوەکاریی ساڵانەیە. سەنتەری چالاکیی گەنجانی هەڵەبجە لە ٢٠ی ٩ی ٢٠٢١ سازیکردووە. گروپی دەف بە سەرپەرشتی: ئاکار مستەفا و ئەندامان (سایە عەبدولحەمید، شێنە سەڵاح، ڕاوێژ عەدنان، هیلین خالد، محەممەد مەزهەر، مەهناز سەعدوون، مونیر مستەفا، سندوس فەرهاد) چوار میزراب: جیهانگیر جەلال، شاد حەیدەر، ئاکار مستەفا، گۆران بورهان، ڕاوێژ عەدنان. شێوەکاران: هاوسەر ڕەئوف، محەممەد عەبدوڵا، سۆلین سەردار، بڕوا حەبیب، ئاکام ئەکرەم، پروشە حەیدەر، ڕووخسار ڕەحمەت، سۆنیا گۆران، هارەن فەلاح، ڕێباز یاسین، نڤار لایق، ساوزەن حەبیب، شنیار عەلی، بەخشین فایق، هێلین سۆران، هیران تەحسین.
خەڵکی گوندی (دەریمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) تا ئێستا دوو فیستیڤاڵی کلتوریی و کۆمەڵایەتییان ئەنجامداوە: ١- یەکەمین فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٢ بە دروشمى (شوعلەو چراوى جە شەوەزەنگەنە) لە (بانی دەرەیمەڕ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی گوندەکە و میوان و بەرپرسان، ئەنجامدراوە. چەندین وتار و چالاکى پێشکەشکراوە. ٢- دووەمین فیستیڤاڵ: ساڵى ٢٠١٣ لە (بانی دەرەیمەڕ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی گوندەکە و میوان و بەرپرسان، ئەنجامدراوە. چەندین وتار و چالاکى وەک (شانۆ، گۆرانى، هەڵپەڕکێ) پێشکەشکراوه.
دانیشتوانی گوندی (هانەیدن) دوو فیستیڤاڵیان بەناوی گوندەکەیانەوە ئەنجامداوە. ساڵی ٢٠١٤ یەکەمین فیستیڤاڵیان لە ژێر دروشمی (با گردما چێر و سێبەرێنە کۆبیمێ) ئەنجامدراوە. ساڵی ٢٠١٥ش دووەم فیستیڤاڵ. دانیشتوانی گوندەکە و خەڵکانی تریش ئامادەیبوون. چالاکیی: گۆرانی، هەڵپەڕکێ، شانۆیی و خوێندنەوەی وتار و دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە.
فیستیڤاڵێکی کشتوکاڵیی تایبەت بە میوەی هەنارە. لەبەر ئەوەی باخەکانی هەڵەبجە هەنارێکی زۆری لێ بەرهەم دێت و جۆرێکی باش و بەناوبانگە. بۆ یەکەمجار لەلایەن چەند چالاکەوان و ڕێکخراوێکی ناحکومییەوە ساڵی ٢٠١٥ بیر لە فیستیڤاڵێکی تایبەت بەم میوەیە کرایەوە و نزیکەی سەد باخەوان بەرهەمی خۆیان خستەڕوو. بەم جۆرە فیستیڤاڵەکە ساڵانە بەردەوامبووە و تا ئێستا دە فیستیڤاڵ کراوە و ساڵ لەدوای ساڵ نمایشەکان فراوانتر بوون و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. دواین فیستیڤاڵی لە ٣١ی ١٠ بۆ ٢ی ١١ی ٢٠٢٤ بووە و لە شاری یاری ئەنجامدراوە و ٢٨٧ هەزار کەس سەردانیانکردووە. لە ئێستادا تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، سەرپەرشتی فیستیڤاڵەکە دەکەن و گەشەیەکی ئابووری و گەشتیاری داوە بە پارێزگای هـەڵەبجە و بـە هـەزاران کـەس لـە شـار و شوێنەکانی ترەوەوە ڕووی لێدەکەن.
چالاکییەکی ئەدەبییە و تایبەتە بە چیرۆک. وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەرێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە بۆ چیرۆکنوسانی ناوچەکە لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ١٠ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف ئەنجامیداوە. پاش خوێندنەوەی وتارەکان و خوێندنەوەی چیرۆکی میوانانی دیدار (سەبا هەڵەبجەیی، حەسەن نازدار)، لە دیداری ساڵح هەژاردا چیرۆکی (کارەسات: مامۆستا فەخرەدین حەمەسەلیم، دوو بەڵێن لە ناخەوە: بەرزان ئەمین محەممەد، تەڕی بارانەکەی دوێنێ شەو: کارزان محەممەد غەریب، پەتای کۆلێرا: محەممەد هەڵەبجەیی، نامۆبوونی خانەخوێ: بەهادین محەممەد عەلی، ئەوچیرۆکانەی پیاو دەگریێنێ: ئەرسەلان ساڵح کەڵهوری) پێشکەشکراون. لە دیداری شەهید عەبدوڵا فەیلەسوفدا (وێنەبریندارەکان: چۆمان خەسرەو، کەلاوەیەک لە ناخی ئەودا: ئەرسەلان تۆفیق، نەداری: کۆسرەت مەدحەت هاواری، ئازادیخوازەکان: بڵند عەبدولڕەحیم، ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی: ڕێبین شاعیر، کلیل: سەلام ئەحمەدی) و لە دیداری ساجد ئاوارەدا (جلسوورەکان ناگەڕێنەوە: سیدۆ داود، بێ نمەکتر: ڕێبین نامق، ژیانی خەم و خۆشی: وەرزێر هەڵەبجەیی، هەرێمێکی ئەمدیو دنیا: کوردستان عەبدوڵا، ئەندێشەیەک بە پیاسەی هەزار هەنگا: بورهان ڕەئوف، دواهەمین عەشقم ژێرخاکە: وەزگێڵ جیهانگیر) پێشکەشکراون.
فیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەرییە. کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی - لقی هەڵەبجە، بە هاوبەشی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهید لە ١٢ بۆ ١٦ی ١٢ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار و کازیوە ئەنجامیانداوه. بەرهەمەکان: کۆنسێریتی شاهۆ، نمایشی گروپی هەڵپەڕکێ، شانۆگەری (چاو، گەمەکە لەودیو سنور تەواو دەکەین)، پێشانگای هاوبەش بۆ ١٠ شێوەکـاری هـەڵەبجە.
ڕۆژی ١٥ى ١٢ى ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستى کوردستان و لە شارى هەڵەبجە فیستیڤاڵى پێشبڕکێى ماتۆڕسوارى سۆپەرئەندرۆى ئەنجامدراوە. بیرۆکەى فیستیڤاڵەکە لەوەوە سەرچاوەیگرتووه، کە چەند ماتۆڕسوارێکى شارى هەڵەبجە بەشدارى پێشبڕکێیەکی ماتۆڕسوارییان لە حەبانییە لە بەغداد کردبوو و توانیبوویان پلەى یەکەم تا سێیەم بەدەستبهێنن. بۆیە لەسەر پێشنیازى (سەلمان کەمال میر ئەحمەد) و بە هاوکارى یانەى وەرزشى هەڵەبجە و چەند لایەنێکی حکومی، ئەم فیستیڤاڵە بە بەشدارى ٥٥ ماتۆڕسوارى شارى هەڵەبجە و شارەکانى تری وەک: بەغداد، هەولێر، ڕانیە، کەلار، کفرى، سەیدسادق، دەربەندیخان، هەڵەبجەى تازە.... لە ناو غاباتەکە لە گوڵانی سەرووی نزیک شاری هەڵەبجە بەڕێوەچووە. بەشێوەیەکى گشتى پێشبڕکێکە بە دوو گروپ ئەنجامدراوە. گروپى مەکینە ٤٥٠ و گروپى مەکینە ٢٥٠. لە گروپى یەکەم (پلەی یەکەم: بەڕێز ڕزگار مەجید - هەڵەبجەی شەهید. پلەی دووەم: محمد قەویلەیی - سەیدسادق. پلەی سێیەم: سەیوان محەممەد - هەڵەبجەی تازە). لە گروپى دووەمیش (پلەی یەکەم: هاوار کەرکوکی - کەرکوک. پلەی دووەم: بەرهەم عەتا - سەیدسادق. پلەی سێیەم: وەستا هاوبیر - ڕانیە).
فیستیڤاڵێکی هونەرییە لە شانۆ و گۆرانی و مۆسیقا و سەماو هەڵپەڕکێ. چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، لە ٦ی ٦ی ٢٠١٢ لە هۆڵی سیروان، بۆ باخچەکانی ساوایانی (باخی میر، خونچە، هەڵەبجە، سیروان، بینایی، شنە، پەریان)ی سازیکردووە. لیژنەی سەرپەرشتیاری: (ئیحسان کەریم، حەمید حەمە عەلی، فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال، سەعدون عومەر، سامی سەعدوڵڵا، میدیا محەممەد، کاوە نووری، جەلال عەبدولڕەحمان، دڵخۆش محەممەد، ئەمجەد جەمال، هاوژین عەبدولواحید، بەکر عومەر، تەرزە قادر، شاڵاو سەڵاح، شاجوان شێرزاد).
فیستیڤاڵ و ئاهەنگێکە بۆ منداڵان. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بەڕێوەبەرێتیی چالاکی و هونەری قوتابخانەکان، بۆ ڕۆژی جیهانیی منداڵان ڕۆژی چوارشەممە ١ی ٦ی ٢٠١٦ لە هۆڵی بۆنەکان، سازیداوە. ئەم بەرهەمانەی تێدا پێشکەشکراوە (گۆرانیی جەژنی منداڵان، هەیڤ). هۆنراوەی: دیار هەڵەبجەیی. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. وتنی کۆرسی قوتابخانەی ئاڵای بنەڕەتی. گۆرانی منداڵە ونبووەکان: هۆنراوەی: سوران حەمەفەرەج، وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. وتنی: سوران حەمەفەرەج و کۆرس. ڕاهێنانی منداڵان: ئاڵا محەممەد. هاوکاران: جیهانگیر جەلال، حەمید حەمەعەلی، سەحەر حەیدەر.
فیستیڤأڵێکی هونەرییە بۆ نمایشکردنی فلیم. وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ٢٦ بۆ ٢٨ی ٢ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجە بەڕێوەیانبردووە. سەرپەرشتیاری گشتی: کەریم غەفور (کەریمۆک)، بەڕێوەبەر: مەریوان هەڵەبجەیی بوون. فلیمەکان بریتیبوون لە: ١- سۆما: سیناریۆ و دەرهێنان و وێنەگرتنی: سەید محەممەد بەرزنجی، مۆنتاژ: جەیران سەباح. ئەکتەرەکان: زۆڕین دەربەندی، سەڵاح دەربەندی. ماوەی فلیمەکە: دوانزە خولەک. ٢- دوکەڵ: سیناریۆ و دەرهێنان: ڕەوەز مەولود. ئەکتەرەکان: ناهیدە ساڵح، کارمەند زاهیر. وێنەگرتن و مۆنتاژ: ڕەوەز مەولود. ماوەی فلیمەکە: هەشت خولەک و نیو. ٣- کۆتاییەکان: نوسین و سیناریۆ: ئازاد عوسمان. دەرهێنانی: هاوڕێ مستەفا. وێنەگرتن: موزەفەر محەممەد ڕەشید، مۆنتاژ: هەندرێن غەریب، موزیک: دیار عومەر بۆسکانی. ئەکتەرەکان: بەهادین عەبدوڵا، شادمان عەزیز، دیاری عومەر. ماوەی فلیمەکە: بیست خولەک. ٤- شەوی لەدایکبوونی پەپوولە: سیناریۆ و دەرهێنانی: سەباح عەبدولڕەحمان. وێنەگرتنی: عەدنان عوسمان، مۆنتاژ: مەسعوود ئەحمەد. ئەکتەرەکان: غازی غەفور، چرۆ ئیسماعیل، بەکر مەعروف. ماوەی فلیمکە: بیست و یەک خولەک. ٥- لە سوچی کۆڵانێکی نوستودا: سیناریۆی: گۆران سدیق، دەرهێنانی: شاخەوان عەبدوڵڵا قازی، وێنەگرتن: شاخەوان عەبدوڵا، مۆنتاژ: قەندیل کۆمپیوتەر، موزیک: سامان تەها. ئەکتەرەکان: گۆران سدیق، دەرون جەمال. ماوەی فلیمەکە: ٢١ بیست و یەک خولەک. ٦- پووکانەوە: چیرۆکی: ئیدریس سنجاوی، سیناریۆ: بڕوا عەلی، دەرهێنانی: عەدنان عوسمان، وێنەگرتن و مۆنتاژ: عەدنان عوسمان. ئەکتەرەکان: موئەیەد فەقێ، ئیدریس سنجاوی. ماوەی فلیمەکە: ٥، ٤٠ خولەک. ٧- ئومێد: ئامادەکردنی: پشتیوان گوڵپی، دەرهێنانی: ئەحمەد مەحموود، وێنەگرتنی: بەختیار فەتاح، موزیک: ڕێبین جەمال. ماوەی فلیمەکە: ١٤، ٨ خولەک. ٨- دوکەڵ: سیناریۆ و دەرهێنان و وێنەگرتن و مۆنتاژ: محەممەد شۆخان. ماوەی فلیمەکە: ١٨هەژدە خولەک. فلیمی زەنگ، سیناریۆ و دەرهێنان: ئەمیر تەها، وێنەگرتن: عەدنان عوسمان، مۆنتاژ: لوقمان خۆشناو. ماوەی فلیمەکە: ١٩خولەک. ٩- خاک: سیناریۆ و دەرهێنانی: حسێن زارین، وێنەگرتنی: هاوار مستەفا، مۆنتاژ: هەندرێن غەریب، موزیک: دانا شێرکۆ. ماوەی فلیمەکە: ٧حەوت خولەک. ١٠- دڕندەکانی ڕۆژ: ئامادەکردن و دەرهێنانی: تەحسین فایەق، مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، وێنەگرتن: تەحسین فایەق، موزیک: ڕزگار عەبدولڕەحمان، ئەکتەر: بەهزاد جەلال. ماوەی فلیمەکە: ٨ خولەک و ٢٩ چرکە. ١١- دیاری جەژن: سیناریۆی: ئارام ئیسماعیل، دەرهێنانی: نووری کاکە خان، وێنەگرتن: نەورۆز، موزیک: توانا فەرەج. ئەکتەرەکان: سەروەر محەممەد ئەمین، لانە ئیبراهیم محەممەد، کامەران ڕەفیق. ماوەی فلیمەکە: ١٣ خولەک و نیو. ١٢- نوقڵەکانی شنە: سیناریۆ و دەرهێنانی: هیدایەت عوسمان، وێنەگرتنی: کۆسار ئازاد، مۆنتاژ: کوردۆنیا کەریم، موزیک: هەڵکەوت محەممەد، ئەکتەر: شکار ئازاد، ماوەی فلیمەکە١٣سیانزە خولەک. ١٣- تەنها دەنگی با: نوسین و سیناریۆی: ئاکۆ کەریم مەعروف، دەرهێنانی: کاوە جوتیار، وێنەگرتن: توانا قادر نادر، مۆنتاژ: کۆمپیوتەری قەندیل، ئەکتەر: هەرێز حەسەن حەمەساڵح، کاتی فلیمەکە: ١١، ٢٠ خولەک. ١٤- ڕەشبەڵەکی مەرگ: سیناریۆی: ئازد حەمە، دەرهێنانی: حەسەن عەلی، وێنەگرتنی: خالد بەرزنجی، مۆنتاژ: سامان عومەر، موزیک: ئەحمەد چاوشین، ئەکتەر: تەها ئاغاجان. ماوەی فلیمەکە: ٢٠بیست خولەک. ١٥- پەیام: بیرۆکەی: عەبدول حەمەجوان، سیناریۆی: تەحسین فایەق و هاوڕێ قادر، دەرهێنانی: هاوڕێ قادر ڕەشید، وێنەگرتنی: عوسمان محەممەد شەریف، مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، موزیک: هێمن حسێن. ئەکتەرەکان: کەمال دڵشاد، هاوسەر موحسن، تەحسین فایەق. ماوەی فلیمەکە: شانزە خولەک. ١٦- بەختیار: سیناریۆ و دەرهێنانی: محێدین ڕەزا حەمەلان، وێنەگرتنی: بێستون محەممەد و ڕەوەز مەولود، مۆنتاژ: ڕەوەز مەولود، موزیک: لێزان قادر، ئەکتەرەکان: دیدەوان شەفیق، هونەر تاهیر، کۆمەڵە قاسم، هاوکار جەبار، موراد جومعە. ماوەی فلیمەکە: ١٥، ٣٠خولەک. ١٧- هەناسەی ڕەنگەکان: بیرۆکەی: عەبدولخالق جەودەت، سیناریۆ و دەرهێانی: سلێمان گەڵاڵی، وێنەگرتنی: سامان بەشارەتی، مۆنتاژ: بورهان عومەر. ئەکتەرەکان: عەلی ڕەزا، خەلیل حەسەن، بەشدار قادر. ماوەی فلیمەکە: نۆ خولەک. ١٨- قەرەج: سیناریۆ و دەرهێنانی: زیاد عابد، وێنەگرتنی: عەبدوڵڵا سەعید، مۆنتاژ: سروشت عارف، موزیک: پتەرپان. ماوەی فلیمەکە: بیست خولەک. ١٩- پێتان ناڵێم: نوسین و سیناریۆی: مام هەژار، دەرهێنانی: نەجم هۆگر، وێنەگرتنی بەشدار هەژار، مۆنتاژ: محەممەد ئیبراهیم محەممەد، موزیک: ئیبراهیم سابیر. ئەکتەرەکان: نەشمیل محەممەد، تابان یاسین، ماوەی فلیمەکە ١٤، ٥٠خولەک.
چالاکییەکی هونەریی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە، لە بوارەکانی (فلیم، شیعر، فۆتۆ)دا. بە چاودێریی قایمقامی هەڵەبجە. ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢٨ و ٢٩ی ٥ی ٢٠١١ سازکراوە. سەرپەرشتیاران: ئاراس محەممەد، هاودەنگ محەممەد. ستافی کار: ئارام بامۆکی، ڕزگار حسێن. بەیانیی ڕۆژی یەکەم پێشانگایەکی تایبەتی فۆتۆگرافەر (نازم مانیا)، لە مەیدانی پیرانی ناو بازاڕی هەڵەبجە کردووەتەوە. ئێوارەی ڕۆژی یەکەم: کۆڕێکی شاعیران (عەلی پێنجوینی، غەمگین کۆساری، ئاری عەبدوللەتیف) لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە. ڕۆژی دووەم نماییشکردنی فلیمەکانی: (دیوار، مورووی ملوانکە پچڕاوەکە، تەنها شەوێک، هەنار، کراسی سوور، ژینگە) لە هۆڵی مۆنۆمێنت.
ئامێرێکی ڕەسەنی یارسانییە، بە واتای ئەی پیرۆز بژەنە، کە بە ئامێرێکی ئەزەلی دادەنێن، گروپی مۆسیقای شنروێی کاکەیی لە کوڕان و کچانی کاکەیی پێکهاتوون، سەرجەمیان ئامێری تەمبور دەژەنن و سروودە عیرفانییەکان لەگەڵی دەڵێنەوە و بە بەرهەمەکانی خۆیان لە بۆنە و فیستیڤاڵەکاندا بەشداریدەکەن و خەڵکێکی زۆر بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە دەکەن.
چەند فیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەریین. بەرهەمی لیژنەی هەورامان و شارەزووری یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستانن، لە قەزای شارەزوور بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی تازە ڕێکخراون. دوای یادکردنەوەی یەکەم، بۆ ئەو مەبەستە هونەرمەندانی لیژنەی شارەزوور و هەورامان، لیژنەی باڵایان پێکهێناوە. بە دروستکردنی چەندین لیژنەی تر، یادەکانیان بەم جۆرە بە ڕێوەبردووە: ١- ١٦ی ٣ی ١٩٩٥ بـە یـادێکـی سـادە و وەسـتان و هـاوخـەمی بۆ شەهیدان ٢- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد، سالار فەتاح، پشتیوان گوڵپی، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: سروود، شانۆیی لەشکری کوللە و مەرگەساتی پەپوولەکان، دوو پێشانگای شێوەکاری، سروود و گۆرانیی هەمەڕەنگ، کۆڕی شیعر خوێندنەوە، کۆڕێکی سیاسی، شانۆیی گۆڕ غەریبەکان، سروود، نماییشی کۆنفۆی یانەی شارەزوور. ٣- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٧، لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری و کەژاوەی عومەری خاوەر، شانۆیی، تارماییەکان، شاری خەم، تابلۆی سەربەستی و قوربانی، پێشانگای قوتابخانەکان، گۆرانیی میوزیکی تیپی میسۆپۆتامییا. ٤- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٨ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا، عەدنان نەجمەدین. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری، شانۆیی زێدی عاشقان، ئۆپەرێتی گەڕانەوە بۆ مەرگ، ئاهەنگی سروود و گۆرانیی تیپی مۆسیقای شنروێ، پێشانگای شێوەکاریی تایبەت و هاوبەشی قوتابخانەکان، کۆڕی ئەدەبی، چالاکیی وەرزشی.
لە بانی زەڵم، لە وەرزی بەهار و سەوزیدا ئەنجامدەدرێت، لەلایەن گەنجانی گوندەکە و چەندین چالاکیی فۆلکلۆری و هونەری و ئەدەبی و شیعر و گۆرانی و هەڵپەرکێ و شانۆگەری سازدەکرێت، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بەشداری تێدا دەکەن.
فیستیڤاڵێکی ئەدەبیی تایبەت بە شیعری ئاینی و موناجاتە. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ئۆفیسی خورماڵ، بە هاوکاری ڕێکخراوی WAMY، لە ١٠ی ٧ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ئەنجامیداوە. بیرۆکە و بەڕێوەبەر: ڕاستگۆ خەلیل عەزیز. لیژنەی باڵا: عومەر عەزیز، ناهیدە حەمەئەمین، ئوسامە عەبدولڕەحمان. لیژنەی سەرپەرشتیار: عبید محەممەد، ئارام وەیسی، هیوا حەمەساڵح، میهران مەعسوم. ڕاگەیاندن: دانیار فەرەج، دڵنیا حەمەکەریم، پێشەوا سابیر، ئازاد نامیق، لۆگۆ: سامان ئەحمەد خورماڵی. پاش چەندین گۆرانی، دیداری مەحوی بۆ شیعری عرفانی و موناجات بەڕێوەچووە. شاعیرانی بەشدار: فەرید حەمەعەزیز، ئازاد محێدین محەممەد، زوبێر عەلی عارف، ڕەزوان ئەبوبەکر زەڵمی، ئیمان شارەزووری، گەشتیار کەوڵۆسی، گوڵان ئەحمەد، عەفان عوسمان دەرەمەڕی، کوێستان محەممەد، عەفان ئەحمەد، خەدیجە ئەحمەد عەنەبی، موسعەب ئەدهەم زەڵمی، حاجی تەها، زیاد شاباز، بەکر محەممەد هەجیجی. لە کۆتاییدا سەرکەوتووان دیاریکراون و خەڵاتیان پێبەخشراوە.
فیستیڤاڵی موزیک و گۆرانیی منداڵانە. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر/ سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی منداڵانی هەڵەبجە، بۆ بەڕێوەبەرێتییەکانی ڕۆشنبیریی منداڵانی (سلیمانی، ڕانیە، چەمچەماڵ، گەرمیان) سازیداوە، کە بە گشتی (١٥) گۆرانی و ئاوازی لەخۆگرتووە. بەرهەمەکانی هەڵەبجە: گۆرانی خەندە: هۆنراوە و ئاوازی: محەممەد ئەحمەد. وتنی: سارا عوبێد. منداڵانی جیهانین: هۆنراوەی: تەها بیلال. ئاوازی: یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: دیاری ئەرسەلان. تووە سوورە: هۆنراوەی: عەبدوڵا سەقزی. ئاوازی یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: سانا ئەبوبەکر. سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ: شاهۆ حەمەفەرەج. ڕاییکردنی کارە هونەرییەکان: دلێر ئەنوەر، شاهۆ جەمیل. دەنگ و ڕووناکی: ئیحسان کەریم. دیزاین و دیکۆر: ئاودێر عوسمان. لە ١٣ و ١٤ی ٧ی ٢٠١١ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
چالاکیی دەستەی خانمانی هەڵەبجەیە. بە بیرۆکەی (شیلان سدیق مەجید) و بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لە ساڵیادی دامەزراندنی دەستەکەدا، بە مەبەستی پەیداکردنی بازاڕ بۆ کاڵا و بەرهەمی خانمان، لە ٧و ٨ی مارسی ٢٠٢٤ لە باخی گشتی، بە بەشداری ٤٠ خانمی دەستڕەنگین بۆ کاری دەستی ڕێکخراوە. چالاکییەکان بریتیبوون لە: پێشکەشکردنی خواردنە میللی و گیاییەکان و کارە دەستییەکانی ڕستن و چنین و درومان و نەخشاندن و هونەرکاری.
فیستیڤاڵێکی کلتوری و ئەدەبی و هونەریی گوندەکەیە، بۆ زیندوکردنەوەی کلتور و فۆلکلۆری گوندەکە، لە هاوێنەهەواری مێشلە ئەنجامدەدرێت، چەندین بەرهەمی فۆلکلۆری و خواردەمەنی و پیشەی دەستیی ناوچەکە و بەرهەمی باخەکانیان نمایشدەکرێت. خەڵکی لە شوێنە جیاوازەکانەوە بەشداری تێدا دەکەن.
چالاکییەکی کلتوری و کۆمەڵایەتیی خەڵکی گوندی (عەبابەیلێ)ی نزیک هەڵەبجەیە. لە ڕۆژی ٢٠ی ٣ی هەموو ساڵێکدا لە ژێر ناوی (مەیلێ بۆ عەواوەیلێ) ئەنجامیدەدەن . چالاکییەکانی بریتیین لە: پیشاندن و باسکردنی مێژووی گوند، بەرهەمی هونەرمەندان، نمایشی فەرهەنگی و شێوازی ژیان، هەڵدانی چەندین خێوەت و ژیانی بنەماڵەکان، خێوەتی وێنەکۆنەکان بۆ پیشاندانی لایەنەکانی ژیانی پێشین، پێشانگای هونەری فۆتۆگرافی، کەرەستە فۆلکلۆرییەکان، دروستکردنەوەی ماڵی داود بەگ و سەر حەوز و چنارەبەرزەی دێ، بووک_گواستنەوە، ئەسپسواری، بە بەشداری یانەی ئاسمانی هەڵەبجە، نان و خوانی نیوەڕۆ، گۆرانی و گروپی هەڵپەڕکێی گوند، لە ئیوارەدا بردنی مەشخەڵی نەورۆز لەلایەن سەرپەرشتیاران و گەنجانی گوندەوە بۆ سەر شاخ. تا ئێستا چوار فیستیڤاڵ ئەنجامدراون، ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢١، ٢٠٢٣، فیستیڤاڵی پێنجەم لەبەر ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزان ئەنجامنەدراوە.