فیستیڤاڵەکانی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاوان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
فیستیڤاڵێکی هونەری و ئەدەبیە. لە بیرۆکەی (ئیبراهیم هەورامانی)یە و بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیريی هەڵەبجە وەک نەریتێکی ساڵانە ئەنجامیداوه:
یەکەم: ڕۆژانی ٢٥و ٢٦ی ٧ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئەحمەدموختار ئەنجامدراوە. بەرنامەکانی بریتیبوون لە (دیداری شەهید فاتیح، پێشکەشکردنی وتارەکان، پارچە مۆسیقای هەناسەکانی گەڵا: بەرهەم جەلال، ڕەنجدەر ئەمین. خوێندنەوەی شیعری شاعیران: حەکیم مەلا ساڵح، کەژاڵ ئیبراهیم خدر، ئیدریس عەلی، گۆرانی بەلەنجە، ئاوازی فۆلکلۆر، وتنی ئارام عەبدوڵا. لە دیداری جەلال عازەبانیدا شاعیران: ئارام شەمێرانی، خەڵتان، عومەر چاوشین، کارا، بێخاڵ عەلی، ڕێناس جاف، وریا غەریب. بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە).
دووەم: ساڵی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف ئەنجامدراوە. لە دیداری (ساڵح هەژار)دا (دەلیل جەمال، فرید حەمەعەزیز، ڕێناس جاف، یوسف عەبدوڵا، شکار جەبار، خەمبار) و لە دیداری (شاهۆ)دا (ڕەوشت محەممەد، دارا خالد دێکۆنی، عومەر چاوشین، چۆمان خەسرەو، ئارام شەمێرانی، فازل حاجی محەممەد) و لە دیداری (کاردۆخی)دا (شەماڵ عەبدوڵا، پشتیوان عەلی، ئاسۆس محەممەد، ڕووبار وەلی، ئیمان شارەزووری، کارا) هۆنراوەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە.
سێیەم: ساڵی ٢٠٠٩ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف ئەنجامیداوە. لە دیداری (خورشیدە بابان)دا (عەلی حەمەغەریب، یاوەر ئیبراهیم، ئارام شەمێرانی، ڕوبار وەلی، بەشدار حەمەغەریب، دارا دیکۆنی) و لە دیداری (کاردۆخی)دا (هەمز شوکر، شکار جەبار، فازیل ئەحمەد، ڕێزە محەممەد، خەدیجە عەنەبی، ئارام عەبدوڵا) و لە دیداری (ساڵح هەژار)دا (بورهان سەرگەتی، ئیمان شارەزووری، شەماڵ ڕەشید، عومەر عەزیز، بێستون حەسەن، هونەر غەمزار) هۆنراوەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە.
چوارەم: فیستیڤاڵێکی هونەریی و ئەدەبیيە. بیرۆکەی (ئیبراهیم هەورامانی). لە کارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنیری و هونەری سلێمانی. بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجەیە. لە ١٣-١٥ى ٧ى ٢٠١٠ لە باخی گشتی هەڵەبجە و هۆڵی ئەحمەدموختار بەڕێوەچووە. وتارەکان، خوێندنەوەی شیعری شاعیرانی میوان عەلی پێنجوێنی، هومایون ساحێب. خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ شاعیران (ئاری عەبدوللەتیف، عومەر عەبدوڵ و ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا. دیداری ئەکرەم عەنەبی: شاعیران (نەوشیروان مەجید، سەیدۆ داود عەلی، شەونم حەمە، مەهدی هورامی، شکارجەبار، ئەیوب عەزیز)، بەرێوەبەر: هێمن لەتیف. دیداری ڕۆژ هەڵەبجەیی: شاعیران (ئارام شەمێرانی، ئیمان مەهدی، حەمزە هەورامی، ئەحمەد قادر ئەحمەد، سامان جاف، نونە هەڵەبجەیی)، بەرێوەبەر: مەهدی هەورامی. دیداری دڵشاد عومەرکاکی: شاعیران چۆمان خەسرەو، پشتیوان عەلی، فرمێسک ڕزگار، ئیمان شارەزووری، تەها سلێمان، ئارام عەبدوڵا بەڕێوەبەر: هێمن لەتیف. لیژنەکان: سەرۆکی لیژنەی فیستیڤاڵ: سەبریە ئەحمەد حەمە. پێشوازی و جێبەجێکردن نزار مەحموود، نزار محەممەد حەسەن، کوێستان عوسمان، کۆچەر نووری، ئاری عومەر، ڕاگەیاندن (میهرەبان سەلام، هێمن لەتیف، شۆخان محەممەد، سەلام عەلی) دارایی (سەڵاح ساڵح، ئومێد سەلاحەدین، سامان ئەنوەر).
پێنجەم: ساڵی ٢٠١٢ لە هۆڵی یادگاری هەڵەبجە ئەنجامیداوە. لە دیداری (بەکر عەلی)دا (ڕزگار جەباری، ڕێژوان سەلام، هەرێم حەسەن، گۆران ڕەئوف، شادی وەهاب، بێستون مینە) و لە دیداری (عيرفان ئەحمەد)دا (تەحسین ئەحمەد، جەمال نەجار، نونا هەڵەبجەیی، ڕێبوار ئەحمەد، هێمن بەرزنجی، ئاسۆ فارس، هێرش یاسین) و لە دیداری (حەمەشوان)دا (غەمگین بۆڵی، پشتیوان هەڵەبجەیی، ئەمیر شەیدا، شەماڵ ڕەشید، حەیات مەجید پەرخی، داستان بەرزان) هۆنراوەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە.
شەشەم: ڕۆژانی ٦-٧ی ٥ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ئەحمەدموختار بۆ شیعری لاوان ڕێکخراوە. لە شارەکانی کوردستانەوە ١٨ شاعیر بەشداریانکردووە و لەسێ دیداردا شیعرەکانیان خوێندووەتەوە و لە دیداری پشکۆ نەجمەدین، ئەسکەندەر زرار، ئاسۆ فارس، گۆران ڕەئوف، بێستون حەسەن، هەڵاڵە عوسمان، بڵند باجەڵان، هێما بێشەیی و لە دیداری ئاری عەبدوللەتیف، بژار حەکیم، بێستون مینە، ئەیوب ئەحمەد، پشتیوان هەڵەبجەیی، شادی نەوزاد، هونەر حەسەن، سروشت نەوزاد و لە دیداری دیار هەڵەبجەیی هێمن عوسمان، ڕزگار جەبار، هێرش یاسین، ڕاهۆز پێنجوینی شیعریان خوێندووەتەوە. دلاوەر قەرەداغی و هەتاو محەمەد و هیوا قادر وەک شاعیری میوان بەشداربوون.
حەوتەم: ساڵی ٢٠١٩ لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی ڕێکخراوە، کە لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێم شاعیرانی لاو بەشداریانکردووە. لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن (هومایون ساحب کریم، سەریاس عەلی، ئاوات محەممەد) لە کۆی دەقەهاتوەکان ١٦ شاعیر هەڵبژێردراون بۆ خوێندنەوەی دەقەکانیان. ئەوانیش (ئارام حاجی، هێمن قوربانی، ئەلەند بەنگین، هەرێم حەسەن، ڕزگار وەحید، هەژان کەمال، دانا کەمال، هێمن حسێن، سافی مەلازادە، بروسک سەڵاح، هاوشان عەزیز، شلک حسێن، هونەر لەتیف، شرام هوشیار، وەرزێر جەمال، ئەیوب سەنگاوی). تەواوی بەرهەمە بەشداربووەکان لە دوتوێی کتێبی دیداریەکەدا چاپکراون.
هەشتەم: ساڵی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. مستەفا زەڵمی) ئەنجامیداوە. لە دیداری (سەرکەوت ڕەسوڵ)دا (بورهان عومر، ئەمیر ئەمین، نەهرۆ جەرجیس، شوان ئیبراهیم، ڕێناس جەبار، دانا کەمال، هاوشان عەزیز، هونەرلەتیف، سەردار نۆڕێ) و لە دیداری (هەتاو محەممەد)دا (عومەر مەلا، ئارام حاجی، شڤان ئەحمەد، ئاریان یوسف، پەروا عەبدولقادر، دانیاڵ هۆشمەند، هۆشمەند جاف، پەروێز هوما، عەسەل کاسبکار)، هۆنراوەکانیان پێشکەشکردووە.
سەرچاوەکان:
- سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ بەشی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە ١٧ی٥ی ٢٠٢٤. ٢-زانیارییەکانی ئامادەکار وەک بەشداربوویەکی بەردەوامی فیستیڤاڵ. -٣- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئارام شەمێرانی)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیش
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم