بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی بیارە و پارێزگای هەڵەبجە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە ناوچەیەکی شاخاویی سەخت و دژوارە. بەشێوەیەک بەرزییەکەی لە (١٦٥٠م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی سنوری نێودەوڵەتی و ڕووباری سیروان، بەرزییەکەی دەبێتە (٩٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە. لەڕووی کشتوکاڵیەوە سەر بە شارۆچکەی سیروانە، بەڵام لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە ناحیەی بیارەیە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٠٦٨ لە ٢٥ى ١١ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٦٠٨٤ دۆنمه. بەشێوەیەک زۆربەی ڕووبەرەکەی لە ڕووی خاوەندارێتیەوە بۆ میری تۆمارکراوە. دەربارەی جۆر و ڕەگەزی زەوییەکانی ئەم کەرتە، داتای پێویست لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەو پێیەی لە ناوچەی شاخاوی هەڵکەوتووە، پێدەچێت بەشی زۆری لەوەڕگا و دارستانی سروشتی بێت.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاوی و بناری شاخەکان هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لەنێوان (١٠٥٠ بۆ ١٤٢٥م)ە لە ئاستی دەریا. بەشێک لە سنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (دەرەتفێ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٣٧، لە ٧ى ٤ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٢١١٤ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی جگە لە ٥٢ دۆنمی، کە وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە، ڕووبەرەکەی دیکەی بە تەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی تەنها سێ دۆنمە و باخی بەراو ٥٤ دۆنم و باخی پشتاو تەنها دوو دۆنمە. تەواوی ڕووبەرەکەی دیکەی، کە دەمێنێتەوە، بریتییە لە دارستانی سروشتی و لەوەڕگای سروشتی.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزی (١١٧٥م بۆ ١٣٧٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە، گوندەکانی (پاڵانیان و جاور) دەگرێتەوە. شەش خێزان و ٢٩ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥١، لە ٢٦ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە، ٢٦٤٦ دۆنم و ٢٠ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ٢٤٨٣ دۆنم و ١٨ ئۆلک بۆ میری و تەنها ١٦٣ دۆنم و یەک ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو و زەویی پشتاو دێمی نییە، بەڵام زەویی بەردەڵان بەشی زۆری ڕووبەرەکەی پێکدەهێنێت، کە بریتییە لە ١٤٨١ دۆنم و ٢٣ ئۆلک و جێ_گوند یەک دۆنم و شەش ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٠ دۆنم و شەش ئۆلکە. باخی بەراو ١٥٧ دۆنم و سێ ئۆلک و باخی پشتاو ٣٩ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ١٠٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ٨٤٦ دۆنم و ١٩ ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (١٣٢٥م بۆ ١٥٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (سۆسەکان) و (دۆڵبیان) دەگرێتەوە. ٣١ خێزان و ١١٦ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی لە ٢٤ى ٤ى ١٩٦٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە (١٦١٣) دۆنم و ١٧ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ١١٥٠ دۆنم و پێنج ئۆلک بۆ میری و تەنها ٤٦٣ دۆنم و ١٢ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم حەوت دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. زەویی گاکێڵ حەوت دۆنم و ٢١ ئۆلک و زەویی بەردەڵان ١١ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و ڕێگاوبان ٣٣ دۆنم و ٢١ ئۆلک و جێ_گوند ١٣ دۆنم و نۆ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی یەک دۆنم و حەوت ئۆلکە. باخی بەراو ٢٦٠ دۆنم و باخی پشتاو ٢٠٢ دۆنمە دارستانی سروشتی ٧٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ١٠٨٢ دۆنم و ١٤ ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ و ئەوپەڕی باکوری پارێزگای هەڵەبجە. لە باکورەوە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی (ناحیەی ناڵپارێز) و لە خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ ئێران جیادەکاتەوە. کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکانی زنجیرە چیای سورێن و بناری چیاکان. لە بەرزیی نێوان (٨٥٠ بۆ ٢٣٠٠م) بەرزدەبێتەوە. لەڕووی جوگرافییەوە تەنها سنوری گوندی (بانیبنۆک) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٧٣١٨ لە ٣١ى ١٠ی١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٩٧٦ دۆنم و هەشت ئۆلکە. جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٣٣١٦ دۆنم بۆ میری و تەنها ٦٥٩ دۆنمی وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە، زەویی بەراو ٨٩ دۆنم و ١٥ ئۆلکە. زەویی پشتاو ٥١٧ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ٣٢٨٠ دۆنمە زەویی نا_کشتوکاڵی ٣٦ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. باخی پشتاو ٥٢ دۆنم و ١٩ ئۆلک پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لەسەرسنوری نێودەوڵەتی و ڕووباری سیروانە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت هەڵکەوتووە، بەرزییەکەی لە (١٣٢٥م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٨٠٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (گردەناوێ و تەوەنەبەل) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٧١ لە ٩ى ٧ى ١٩٦٠ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٢١٩ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی (٦٢٠٧) دۆنم و ١٣ ئۆلک بۆ میری و تەنها (١٢) دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی کەمە تەنها ١١ دۆنم و ٢٤ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێمی نیە، هەروەها زەویی بەردەڵانی زۆر زۆرە، کە زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆنمە. زەویی ڕێگاوبان یەک دۆنم و ٢٣ ئۆلک و جێ_گوند حەوت دۆنم و هەشت ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٤١ دۆنم و ٢٠ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٣٠٠٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٨٣٧ دۆنم و سێ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی ناحیەی بیارە و لە خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجەیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی پێدەشتەکان و بناری چیاکان و لە بەرزیی (٨٢٥م) بۆ (١٢٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (نارنجڵە) دەگرێتەوە. دوو خێزان و ١٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٨٨١ لە ١١ى ١٠ی ١٩٥٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ١٥٩٧ دۆنم و شەش ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ١٣٩٠ دۆنم و ٢١ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٢٠٦ دۆنم و نۆ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٥٢٧ دۆنم و ١٨ ئۆلکە زەویی پشتاو دێم ٥٢٧ دۆنم و ١٦ ئۆلکە. زەویی گاکێڵ ٤٠ دۆنم زەویی بەردەڵان ١٩٢ دۆنم و ١٧ ئۆلک و جێ_گوند پێنج دۆنم و سێ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی چوار دۆنم و ١٨ ئۆلکە. باخی بەراو ١٢٢ دۆنم ١٥ ئۆلک و باخی پشتاو سێ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٥٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ٦٦ دۆنم و ١٧ ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لەسەرسنوری نێودەوڵەتی و ڕووباری سیروانە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت هەڵکەوتووە، بەرزییەکەی لە (١٣٧٥م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٧٧٥م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (چنار و دەوەرە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٢ لە ٢٩ى ٩ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی (٤٠٣٢) دۆنم و ١٨ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٣٩٨٢ دۆنم و ١٨ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٥٠ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی کەمە، تەنها شەش دۆنم و یەک ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ١١٢٣ دۆنم و ١٠ ئۆلکە، هەروەها زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ١٢ دۆنمە و ڕێگاوبان پێنج دۆنم و ١٠ ئۆلک و جێ_گوند ١٤ دۆنم و ١٥ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٩٢ دۆنم و باخی بەراو ٨٨ دۆنم و هەشت ئۆلک و دارستانی سروشتی ١٨٨ دۆنم و ١١ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ١٧٩٠ دۆنم و ٨ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی بیارە و لە خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجەیە. بەشێک لە سنوری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە پێدەشتەکان و بناری چیاکان و لە بەرزیی (٧٧٩م بۆ ١٠٢٢م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندەکانی (بنجۆی دڕە، دەرەی کێ، زەردەھاڵ) دەگرێتەوە. ١٠٩ خێزان و ٤٤٤ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٩٧٤ لە ١١ى ٤ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ١٧٤٩ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ١٦٩٢ دۆنم و ١٣ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٥٧ دۆنم و هەشت ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو (٤٣٢ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە زەویی پشتاو دێم ٦٣١ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. ڕێگاوبان ٢٤ دۆنم و ٤ ئۆلک و جێ_گوند (٢٧ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. زەوی نا_کشتوکاڵی نیە. ڕووبەری باخی بەراو ٥٢ دۆنم شەش ئۆلک و باخی پشتاو حەوت دۆنم و ١٧ ئۆلکە. دارسـتانی سـروشتی نییە. بـەڵام لەوەڕگـای سـروشتی ٥٦٦ دۆنـم و پێنج ئۆلـک دەبێت.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لەسەرسنوری نێودەوڵەتی و ڕووباری سیروانە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لە (١١٠٠م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان لێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە (٧٠٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (نەیجەڵە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٠٣ لە ٢٤ى ٢ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٨٢٦ دۆنم و ١٠ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە. زەویی پشتاو دێمیش کەمە و تەنها ١٠٢ دۆنم و ١٠ ئۆلکە. هەروەها زەویی بەردەڵانی زیاتر لە چوار دۆنمە و جێ_گوند یەک دۆنم و دوو ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٨٤ دۆنم و ١١ ئۆلک و باخی بەراو چوار دۆنم و ٢٢ ئۆلک و دارستانی سروشتی زۆرترین ڕووبەری هەیە، کە دەگاتە ١٦٣١ دۆنم و ١١ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (١١٢٥م بۆ ٢٠١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی دەگاشێخان و سەروەزەن دەگرێتەوە. ٦٣ خێزان و ٢٧٥ کەس تێیدا نیشتەجێن. لە تۆمارە فەرمیەکاندا بەناوی کەرتی ٦٠ی دەگاشێخان تۆمارکراوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٩٠ لە ٨ى ١٢ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٢٣٩٢ دۆنم و ١٣ ئۆلکە خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ٢٢٢٨ دۆنم و ٢١ ئۆلک بۆ میری و تەنها ١٦٣ دۆنم و ١٦ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٩٥ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٢٧ دۆنم و نۆ ئۆلکە. زەویی گاکێڵ ٧٩ دۆنم و زەویی بەردەڵان سێ دۆنم و شەش ئۆلک و ڕێگاوبان سێ دۆنم و جێ_گوند ٢٣ دۆنم و سێ ئۆلکە. ڕووبەری زەوی نا_کشتوکاڵی پێنج دۆنم و ١٧ ئۆلکە. باخی بەراو ١٣٠ دۆنم و باخی پشتاو ٧٢ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٥٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ٢٠٢٦ دۆنم و نۆ ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (٩٩٠ بۆ ١٢١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (هانەنەوتێ) دەگرێتەوە لەنێوان کەرتەکانی بیارە و دەرەقەیسەر و خەرپانییە، چۆڵە و کەسی تێیدا نیشتەجێ نییە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥١ لە ٢٦ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لە ڕووی ڕووبەرەوە دوای کەرتی دەرەقەیسەر، بچوکترین کەرتی ناحیەکەیە. ڕووبەرە گشتیەکەی ٤٠٩ دۆنم و هەشت ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ٤٠٠ دۆنم و ١٠ ئۆلک بۆ میری و تەنها نۆ دۆنم و ٢٣ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٤٢ دۆنم و ١٠ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٢٠ دۆنم و ٢٠ ئۆلکە. زەویی بەردەڵان ٢٠٦ دۆنم و ١٦ ئۆلک و جێ_گوند تەنها ١٢ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٣ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. باخی بەراو ٢٥ دۆنم ١٣ ئۆلک و باخی پشتاو ١٣ دۆنم و سێ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٦٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی تەنها دوو ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لە (١٦٧٥م) دەستپێدەکات و بە باشور نزمتر دەبێتەوە هەتا دەگاتە (٨٥٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (ڕێشاو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥٢ لە ٢ى ٦ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٣٩٣٣ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٣٣٨٦ دۆنم و نۆ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٤٧ دۆنم و نۆ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی کەمە، تەنها ١٦ دۆنم و چوار ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٢٦ دۆنم و شەش ئۆلکە، هەروەها زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ١٠٥ دۆنمە و ڕێگاوبان ١٥ دۆنم و نۆ ئۆلک و جێ_گوند چوار دۆنم و ١١ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٦٠ دۆنم و باخی بەراو ٢٤ دۆنم و ١٩ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣٢٥٤ دۆنم و چوار ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی قەد پاڵی چیاکان و دۆڵەکان. لە بەرزیی (٨٥٠ بۆ ١٠٤٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (دەرەقەیسەر) دەگرێتەوە. دوو خێزان و ١٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥١ لە ٢٦ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لە ڕووی ڕووبەرەوە بچوکترین کەرتی ناحیەکە و پارێزگای هەڵەبجەیە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٦٤ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٣١٤ دۆنم و ١٤ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٥٠ دۆنم و هەشت ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢١ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم چوار دۆنم و شەش ئۆلکە. زەویی بەردەڵان ٢٤٥ دۆنم و یەک ئۆلک و جێ_گوند چوار دۆنم و شەش ئۆلکە. ٢٣ دۆنم و سێ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی سێ ئۆلکە. باخی بەراو ٦٨ دۆنم و ١٥ ئۆلک و باخی پشتاو ١٣ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ١٠٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی شەش دۆنم و ٢٤ ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و پارێزگای هەڵەبجە. بەشێکی سنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان. لە بەرزیی (٨٦٠م بۆ ١٢٠٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە سەنتەری ناحیەی (بیارە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٣٥ لە ١٥ى ١ى ١٩٥٩ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٣٢٨ دۆنم و هەشت ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٢٧٢٤ دۆنم و ١٢ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٦٠٣ دۆنم و ١٩ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٣٥ دۆنم و ١١ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٥٦ دۆنم و یەک ئۆلکە. زەویی گاکێڵ ٦٥ دۆنم و زەویی بەردەڵان (١٥٥٧) دۆنم و یەک ئۆلک و ڕێگاوبان چوار دۆنم و حەوت ئۆلکە. جێ_گوند ١٣٢ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ٧٨ دۆنم و پێنج ئۆلکە. باخی بەراو ٦٦٨ دۆنم و ١٣ ئۆلک و باخی پشتاو ٢٢ دۆنم و شەش ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٦٥٠ دۆنم و دارستانی دەستکرد شەش دۆنمە. لەوەڕگای سروشتی ٤٣٠ دۆنم و چوار ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت و ڕک هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (١٦٥٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٨٠٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (بۆین) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥٨ لە ١٦ى ٦ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی (٧٩٦٠) دۆنم و شەش ئۆلکە و یەکێکە لە گەورەترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو و زەویی پشتاو دێمی نییە، بەڵام زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ٥٠٠ دۆنم و دوو ئۆلکە و ڕێگاوبان ٧٢ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و جێ_گوند ١٢ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و باخی بەراو چوار دۆنم و ١٢ ئۆلک و دارستانی سروشتی زۆرترین ڕووبەر ٦٠٠٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٣٠٠ دۆنم و ١٤ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت و ڕک هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (١١٤٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٧٥٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (لمە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٠٩٩ لە ١٠ى ٢ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٦٦٨ دۆنم و شەش ئۆلکە و یەکێکە لە بچوکترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٨٧ دۆنم و ١٩ ئۆلکە. زەویی بەردەڵانی زیاتر لە چوار دۆنم و ١٧ ئۆلکە و جێ_گوند سێ دۆنم و سێ ئۆلک و باخی بەراو ٢٩ دۆنم و حەوت ئۆلک و و دارستانی سروشتی زۆرترین ڕووبەر ١٢٣٢ دۆنم و ٢٤ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣١٣ دۆنم و چوار ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت و ڕک هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لە (٩٠٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە (٧٢٥م) لە بەرزی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (پێگە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٦٢ لە ٢٣ى ٦ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٦٣ دۆنم و هەشت ئۆلکە و یەکێکە لە بچوکترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم تەنها چوار دۆنمە. زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ١٨٢ دۆنم و ١٢ ئۆلکە و جێ_گوند پێنج دۆنم و حەوت ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ١٦ دۆنم و دوو ئۆلک و دارستانی سروشتی ١٥٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٥٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاوی و بناری شاخەکان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٦٧٥م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە (٧٢٥م) لە بەرزی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (قوڵی متکان) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥١ لە ٢٦ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٣٣ دۆنم و هەشت ئۆلکە و یەکێکە لە بچوکترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم تەنها ٣٤ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. زەوی و جێ_گوند شەش دۆنم و حەوت ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٢٩ دۆنم و ١١ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٥٤٣ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە گوندی (گۆمەلار)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). بنکەیەکی کشتوکاڵى بووە و بەناوى (کۆمەڵەی هەرەوەزی کشتوکاڵی) لە ساڵی ١٩٦٠ بۆ یەکەمجار کراوەتەوە. وەک ناوەندێکی توێژینەوەی کشتوکاڵی بووە. چەند دۆنمێک زەویی کشتوکاڵی و چەند ئامێرێکیان هەبووه، سەر بە لقی کشتوکاڵی (خورماڵ) بووە. هەتا ساڵی ١٩٨٧ کاری کردووە و کراوەبووە. ڕووبەری (١٠٠٠م)یان بەدەستەوەبووە و هەلیکاری بۆ چەند کارمەندێک ڕەخساندووە و ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی کشتوکاڵی بۆ جوتیارانی ناوچەکە.