بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە گوندی (بەشارەتی سەروو)، سەربە شارۆچکەی (سیروان). لە ٧ی ٤ی ٢٠١٩ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ١ی ١ی کەرتی ٧ی بەشارەتی سەروو لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە یەک هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ١٤٢٠٠ جوچک. (محەممەد تاهیر محەممەد سەعید) خاوەنیەتی.
کەوتووەتە گوندی (چاوگ)، سەربە شارۆچکەی (سیروان). لە ٢٤ی ١ی ٢٠١٢ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ١٢ ی کەرتی ٢٦ ی باوەکۆچەک، لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە دوو هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ٩٣٠٠ جوچک. (سـتار عـەبدوڵا عەلی) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە باشوری گوندى (تازەدێ) سەر بە شارۆچکەی (خورمأڵ). لەسەر ڕووبەری نزیکەى ٥٠ دۆنم زەوی دروستکراوە. گروپی کۆمپانياکانی (نەجمەدین) خاوەنیەتی. بۆ یەکەمجار له ساڵی ٢٠١٧ دامەرزاوە. ٢٥ کەس کاری تێدا دەکات. ڕۆژانە بەرهەمى شیر و ماست دەگەیەنێتە بازاڕەکانى سنورەکە و پێداویستیی بازاڕەکانی سنوری هەڵەبجە پڕدەکاتەوە.
کەوتووەتە گوندی (عەبابەیلێ) سەربە شارۆچکەی (سیروان). لە ١٨ی ٩ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٧١ی کەرتی ٢٨ی ئەباعوبەیدە، لەسەر ڕووبەری یەک دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە لە ٣٠٠ سەر لەجۆری مەڕوبزن. لە ئێستادا (کاروان عوسمان) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە گوندی (دەرەشیش)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). لە ١٧ی ٨ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٩ی ٣٨ ی کەرتی ١٠ ی دەرەشیش لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە دوو هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ١٦٢٥٠ جوچک. (عومەر عەلی عەزیز) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە دۆڵى زهۆران لە سنوری گوندى (باوەکۆچەک). ساڵى ٢٠١٩ لەسەر ڕووبەرى نزیکەی (٦٥٠م٢) دروستکراوە. نزیکەى ٥٥٠٠ جوجکە لەخۆدەگرێت. جگە لە شارى هەڵەبجە و دەوروبەرى، مریشک بۆ خوارى عێراق دەنێرێت. (هاودین والى عەبدولڕەحمان) خاوەنیەتی.
کەوتووەتە گوندی (بەشارەتی سەروو)، سەر بە شارۆچکەی (سیروان)ـە. لە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٢ی ٢ ی کەرتی ٧ی بەشارەتی سەروو. لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە یەک هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ١٠٣٠٠ جوچک. (عوسمان ئەولکەریم دەروێش) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە گوندی (بەکراوا)ی سەربە شارۆچکەی (سیروان). لە ٢ی ١١ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ١٣٧ی ١ ی کەرتی ١٢ ی دەلێن لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە یەک هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ٢١٠٠٠ جوچک. (مسـتەفا مـەحموود ئـەحمەد) خـاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە گوندی (زەمەقی)ی سەربە شارۆچکەی (سیروان). لە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٤ی ٢ ی کەرتی ٢ی زەمەقی لەسەر ڕووبەری دو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە یەک هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ٨٦٥٠ جوچک. (یاسـین سـاڵح عـەبدوڵا) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە گوندی (نەوێ)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). لە ٨ی ٧ی ٢٠١٤ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٢٦ ی کەرتی ٢١ ی نەوێ لەسەر ڕووبەری یەک دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە لە ٢٨ سەر لەجۆری مانگای شیردەر. لە ئێستادا (سالار عەلی حەسن) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بیاوێڵە) لە نزیک یاریگای گوندەکە و لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەورامان. ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو دۆنم و نیو دەبێت. بۆ مەبەستی پەلەوەر و مریشک_بەخێوکردن دروستکراوە. پڕۆژەکە حکومی بووە و ساڵانە بە کرێ دراوە. لە پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ مەبەستی شیش و ئاسنەکەی، بەشێکی ڕوخێنراوە و لە ئێستادا وەک شوێنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەکاردێت.
کەوتووەتە گوندی (گۆمەلار)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). لە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢١ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٣١ی ١ ی کەرتی ٢٧ی دەلێنی سەروو، لەسەر ڕووبەری سێ دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە دوو هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ٣٨٥٠٠ جوچک. (چۆمان شەوکەت) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (چاوگ). ساڵى ٢٠١٤ لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. نزیکەى ٥٥٠٠ هەزار جوجکە لەخۆدەگرێت. جگە لە شارى هەڵەبجە و دەوروبەرى، مریشک بۆ خوارى عێراق دەنێرێت.
کەوتووەتە گوندی (پریسی سەروو)ی سەربە شارۆچکەی (سیروان). لە ٢ی ٧ی ٢٠١٨ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ١ی ٧ ی کەرتی ٢٣ ی پریسی سەروو لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە یەک هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ١٤٥٠٠ جوچک. (لەتیف فەرەج ئەحەمەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
يەکێکە لە پڕۆژەکانى پارێزگاى هەڵەبجه. لەسەر ڕووبەرى ٤٠٠ دۆنم دامەزراوە. کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندى (زەمەقیی خواروو، تەپەکوڕە). کۆمپانياى (Aviculture) خاوەنداریى پڕۆژەکە دەکات، لەئێستادا (٦٠ %)ى تەواو بووە. لە ١٠ هۆڵى مريشک پێکدێت، کە تواناى هەیە يەک مليۆن مريشکى هێلکەکەر لەخۆبگرێت، جگە لە هۆڵى مريشک، کۆگا و کۆگاى هەڵگرتنى ئاليک و وەرشە و پڕۆژەى بچوکى وشککردنەوەى ئاليکیش لەخۆدەگرێت. لە ئێستادا ٨٠ کەس کارى تێدا دەکەن، لە توانايدايە لە يەک ساڵدا ١٠ هەزار تۆن کەرەستەى خاوى خۆراکى لە جوتيارانى ناوچەکە وەربگرێتەوە. کارى سەرەکیى پڕۆژەکە بەرهەمهێنانى هێلکەيە، بەڵام پاش تێپەڕبوونى کات مريشکەکانيش دەفرۆشرێن و مريشکى نوێ لە جێيان دادەنرێتەوه.
کەوتووەتە گوندی (تەپەکوڕە)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). لە ١٩ی ٥ی ٢٠١٩ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٧ ی کەرتی ١١ ی تەپەکوڕە لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە یەک هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ١١٠٠٠ جوچک. (ئاری عوسمان ئەحمەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (تەپی سەفای سەروو)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی لە دۆنمێک زیاترە. ساڵی ٢٠١٩ دروستکراوه. پینج کەس کاری تێدا دەکەن. هاوڵاتییەکی دانیشتوی گوندەکە خاوەندارێتی دەکات.
کەوتووەتە گوندی (زەمەقی)ی سەربە شارۆچکەی (سیروان). لە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٤ی ٣ ی کەرتی ٢ی زەمەقی لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. پێکهاتووە لە یەک هۆڵ و توانای پڕۆژەکە بریتییە ٨٧٠٠ جوچک. (دانیار نەجمەدین محەممەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە دۆڵى داربەلوجە لە گوندى (چاوگ)ى کۆکۆیی. خاوەنی ئەم کێڵگە (ماکوان ئەحمەد محەممەد)ە. ئەم کێڵگەیە لە ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە، کە ڕووبەری خودى قاعەکە بە ١١م پانی و ٧٠م درێژییە. ئەم کێڵگەیە تواناى لەخۆگرتنى نزیکەى حەوت هەزار جوچکەی هەیە. تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر خێزان سودمەندبوون و کاریانکردووە. بەرهەمەکانی جگە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ ناوچەکانی دیکە و خوارووی عێراق دەنێردرێت.
کەوتووەتە دۆڵى داربەلوجە لە گوندى (چاوگ)ى کۆکۆیی. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە، کە ڕووبەری خودى قاعەکە ١١م پانی و ٤٥م درێژییە. خاوەنی ئەم کێڵگە (سامان حەسەن ساڵح)ە. نزیکە پێنج بۆ شەش هەزار جوچکە لەخۆدەگرێت. ژمارەیەکی زۆر خێزان سودمەندبوون و کاریانکردووە. بەرهەمەکانی جگە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ ناوچەکانی دیکە و خوارووی عێراق دەنێردرێت.