بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری پارێزگاکە لەگەڵ سلێمانی جیادەکاتەوە و بەشێک لە دەریاچەی دەربەندیخان پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دەشتاییە تەختەکانی شارەزووردا هەڵکەوتووە و بەرزییەکەی لە نێوان (٥٠٠م بۆ ٦٠٠م) لە ئاستی دەریا تێپەڕناکات. تەنها سنوری گوندی (نێرگزەجاڕ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٤٢ لە ٢ى ١ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی (٥١٢٥ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو زۆر کەمە و لە سێ دۆنم تێپەڕناکات، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٢٣٨ دۆنم و ٢٤ ئۆلکە و زەوی ژێرئاوکەوتوو ٤٦١ دۆنم و ١١ ئۆلکە و بەردەڵان ١٣ دۆنم و ١٧ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٩٠ دۆنم و ١٧ ئۆلک دارستانی سروشتی ١٩٥٢ دۆنم و دوو ئۆلکو لەوەڕگای سروشتی ١٠٠٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لەناوچەی نەورۆڵیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا و لە بنارەکاندا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٦٥٠ بۆ ٧٠٠م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (چرۆستانە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٤٧٦ لە ٤ى ١٠ی ١٩٥٤ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٣٥٤ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٣٣٨ دۆنم و دوو ئۆلک بۆ میری و ٨٦ دۆنم و ١٩ ئۆلکی وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٨٦ دۆنم و دوو ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٥١٧ دۆنم و ١٤ ئۆلکە و بەردەڵان ١٩٧ دۆنم و ٢٣ ئۆلک و ڕێگاوبان ١٠ دۆنم و جێ_گوند حەوت دۆنم و ٨ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٣٠ دۆنم و شەش ئۆلک، باخی بەراو ١٦ دۆنم و ١٩ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣٢٤ دۆنم و ٢٤ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری پارێزگای هەڵەبجە. سنوری جیاکەرەوەی خورماڵە لەگەڵ (ناحیەی ناڵپارێز و قەزای سەیدسادق) لە پارێزگای سلێمانی. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە بەشێکی زۆری کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکان و بناری چیاکان. بەرزییەکانیشیان لە نێوان (١١٠٠م) و پێدەشتەکان لە بەرزیی (٦٠٠م بۆ ٦٥٠م) لە ئاستی دەریا. سنوری جوگرافیای هەر سێ گوندی (بەردەبەل، قەڵبەزە، تازەدێی بەردەبەل) دەگرێتەوە. ٧٣ خێزان و ٣٤٧ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٧٦٩ لە ٢٣ى ٢ى١٩٥٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٩٢٢ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی زیاتر بۆ میرییە، کە دەگاتە ٣٢٥٣ دۆنم و زەویی موڵکی جوتیاران نزیکەی ٦٧٠ دۆنم دەبێت. دەربارەی جۆری زەوییەکانی لە تۆمارە فەرمیەکاندا زەوی (بەراو، دێم، لەوەڕگای سروشتی) دیارینەکراوە. بەڵام ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی زیاتر لە ١٠١ دۆنم و باخی بەراو دوو دۆنم و بەردەڵان ١٦٨ دۆنم پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە لێواری دەریاچەی دەربەندیخانە. سنوری جیاکەرەوەی بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لەنێوان گرد و دۆڵەکانی ناوچەکەدا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٥٠٠م بۆ ٧٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (بەشی پیرگ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٤٣ لە ٣ى ١ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٧٥٢ دۆنم و نۆ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو کەمە و تەنها هەشت دۆنمە. زەویی پشتاو دێم ٤٧ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە، کەناری ڕووباری سیروان ژێرئاوکەوتوو ٢٨٢ دۆنم و دوو ئۆلکە و بەردەڵان ٩٢٣ دۆنم و جێ_گوند حەوت دۆنم و ١٠ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٢٧٨ دۆنم و ١٥ ئۆلک دارستانی سروشتی ٦٦٥ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٥٣٧ دۆنم و ١١ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
لە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ و بەشی باکوری پارێزگای هەڵەبجەیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لەبناری چیاکانە و لە نێوان (٦٥٠م بۆ ٨٥٥م)ی بەرزییە لە ئاستی دەریا. سنوری جوگرافیی گوندی (دەرەسولان) دەگرێتەوە و بەڵام ئەم گوندە لە ئێستادا نەماوە. شوێنی جوگرافیی گوندەکە کەوتووەتە نێوان هەردوو کەرتی (سەرگەت و ئەحمەدئاوا). بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠٩٧ لە ١٢ى ٥ى ١٩٥٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە بچووکە و تەنها ٧٧٦ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٤٧٦ دۆنمی موڵکی میری و ٣٠٠ دۆنمی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. لەڕووی جۆری زەوییەکانی ٦١٢ دۆنم زەویی پشتاو یان دێمی هەیە. لەوەڕگای سروشتی ١٥٧ دۆنم و باخی بەراو هەشت دۆنم لە زەوییەکانی پێکدەهێنێت.
ئەم کەرتە کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە پشت گوندی (ئەحمەدئاوا) هەتا سەر سنوری ئێران درێژدەبێتەوە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی هەورامان هەڵکەوتووە و لە بەرزیی نێوان (٨٠٠م هەتا ٢٣٠٠م)ی ئاستی ڕووی دەریایە. سنوری جوگرافیی گوندی (زەڵم) دەگرێتەوە. تەنها ١٧ خێزان و ١١٣ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٣٥ لە ٢٨ى ٤ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٦٦٥٢ دۆنم و ١٦ ئۆلکە. دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٦٤٧٤ دۆنمی بۆ میری و تەنها ١٧٨ دۆنم و نۆ ئۆلکی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. ئەم کەرتە زەویی بەراوی نییە و زەویی پشتاویش تەنها ١١ ئۆلکە. بەڵام لەوەڕگای سروشتی زۆرە و دەگاتە ٦٤٣٦ دۆنم و ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی تەنها ١١ دۆنم و باخی بەراو ١٧٧ دۆنم و باخی پشتاو دێم چوار دۆنم پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە لێواری دەریاچەی دەربەندیخانە. سنوری جیاکەرەوەی بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لەنێوان گرد و دۆڵەکانی ناوچەکەدا هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لە نێوان (٤٧٥م بۆ ٥٥٠م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (مامەشەیی و تونی حاجی حەسەن) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٥٠ لە ٢٤ى ١ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. یەکێکە لە کەرتە بچوکەکانی پارێزگای هەڵەبجە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٠٥٦ دۆنم و نۆ ئۆلکە. زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە. زەویی پشتاو دێم زۆر کەمە و تەنها ٦٠ دۆنم و ١٧ ئۆلکە، زەوی ژێر ئاوکەوتوو ٣٥١ دۆنم و سێ ئۆلکە و بەردەڵان ٦٣٨ دۆنم و جێ_گوند یەک دۆنم و نا_کشتوکاڵی دوو دۆنم و چوار ئۆلک و زەویی بەراو یەک دۆنم و ٢٧ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٢٥٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٥٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری ناحیەی(خورماڵ) لە قەزای (سەیدسادق) جیادەکاتەوە. لە دەشتی شارەزووەر هەڵکەوتووە و بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا لەنێوان (٤٨٦م بۆ ٥٤٦م)ە و تاکو بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات بڕوات، زیاتر بەرزدەبێتەوە، بە شێوەیەک لە (٥٥٠م) تێپەڕناکات. سنوری گوندەکانی کشەدەری، تەپەڕێزینە، تەپەسەرقوڵە، تەپەکەل و بەشێک لە گوندی (گردی قازی) دەگرێتەوە. کۆی خێزانەکان لە گوندەکانی ئەم کەرتە بریتییە لە ٥١٦ کەس لە چوارچێوەی ١٠٨ خێزاندا. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٤١٣ لە ١٠ى ١٠ى ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەری زەوییەکانی ٢٢٧٤ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. دەربارەی خاوەندارێتیی زەویوزارەکانی ئەم کەرتە: ١٧٠٤ دۆنم و ١٨ ئۆلکی بۆ میری و (٥٦٩) دۆنم و ٢٤ ئۆلکی بۆ موڵکی جوتیاران دەگەڕێتەوە. جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە بەشی زۆری زەویی بەراوە، کە زیاترە لە ١٧٢٩ دۆنم و هەروەها باخی بەراو ١٧٧٥ دۆنمە و بە ئاوی زەڵم و چەمی ڕیشێن بەراو دەبێت. هەروەها ١٨٤ دۆنم زەوییەکەی لەوەڕگای سروشتییە و تەنها ١٥,١ دۆنمی بە زەویی نا_کشتوکاڵی هەژمارکراوە. ئەم کەرتە بەهۆی تێپەڕبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەتایبەت ڕیشێن و زەڵم، نزیکەی ٣٣٠ دۆنم لە زەوییەکانی ژێر ئاو دەکەن.
کەوتووەتە باکوری ناحیەی بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچە شاخاوییەکان و بناری چیاکاندا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٨٠٠م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات ڕوو لە زیادبوونە، هەتا دەگاتە (١١٨٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. لە ڕووی جوگرافییەوە سنوری گوندی (سەرگەت) دەگرێتەوە. ٤٠ خێزان و ٢٤٦ کەس تێیدا نیشتەجێیە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٩٧٤ لە ١١ى ٤ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ١٠٥٥ دۆنم و سێ ئۆلکە. جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ١٠٢٥ دۆنم بۆ میری و تەنها ٢٩ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو زیاتر لە ٢٧٨ دۆنم و زەویی پشتاو یان دێم زیاتر لە ٥٣١ دۆنم و زەوی گاکێڵ ١٠٠ دۆنم و بەردەڵان ١٩٠ دۆنم و جێ_گوند زیاتر لە چوار دۆنم دەبێت. هەروەها زەویی نا_کشتوکاڵی نزیکەی یەک دۆنم و ١٣ ئۆلک و باخی بەراو زیاتر لە ٢٣ دۆنم و دارستانی سروشتی ١٤ دۆنم و لەوەڕگەی سروشتی ١٤ دۆنم لە کۆی گشتی ڕووبەری زەوییەکانی پێکدەهێنێت.
لە باکوری ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجەیە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە لە بناری ناوچە شاخاوییەکان و پێدەشتەکانیان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٧٤٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات بڕوات زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە نزیکەی (٩٨٠م) لە بەرزیی ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی گوندی گوڵپ بە تەنها دەگرێتەوە. تەنها (٤ خێزان و ٢٦ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٦٥٧ لە ٧ى ٧ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٤٥٢٦ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ١٨٤٠ دۆنم بۆ میری و تەنها ٨٨٦ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو زیاتر لە ٢٥٤ دۆنم و زەویی پشتاو یان دێم زیاتر لە (١٦٦٧) دۆنم و بەردەڵان ٨٢ دۆنم و جێ_گوند زیاتر لە ٢٢ دۆنم دەبێت. هەروەها زەوی نا_کشتوکاڵی نزیکەی ١٩ دۆنم و ١٧ ئۆلک و باخی بەراو زیاتر لە ٥٦ دۆنم و باخی پشتاو ٣٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٩٦ دۆنم لە کۆی گشتی ڕووبەری زەوییەکانی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچە پێدەشتەکانەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی بناری چیاکان و چیا نزمەکان بەرەو خۆرهەڵات دەڕوات. بەرزییەکەی لە (٨٠٠م) دەستپێدەکات تاکو دەگاتە (١٤٠٠م) لە بەرزیی ئاستی ڕووی دەریا. لە ڕووی جوگرافییەوە سنوری گوندی (خەرپانی) دەگرێتەوە، کە تەنها حەوت خێزان و ٣٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٠٠٦ لە ١٢ى ٥ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٥٣٦٨ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٤٠٤٥ دۆنم بۆ میری و تەنها ١٣٢١ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە، زەویی بەراو ٢٥٠ دۆنم و ١٥ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم (١٢٨٨) دۆنم و ١٧ ئۆلکە. زەوی گاکێڵ کە کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکان ٢٥٠ دۆنمە جێ_گوند نۆ دۆنم و ١٥ ئۆلکە. ڕووبەری زەوی نا_کشتوکاڵی ١٢ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. باخی بەراو ٢٣٠ دۆنم و ١١ ئۆلکە. باخی پشتاو ٣٠ دۆنم و ١٩ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٢٠٠ دۆنمه، لەوەڕگای سروشتی ٣٠ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی نیمچەشاخاوی و شاخاوییەکاندا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٩٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریا دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە نزیک بە(١٤٣٠م). سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی(تاوێرە) و(سەرکەن) دەگرێتەوە. بە هەمیشەیی هیچ خێزانێکی تێدا نامێنێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٣٨ لە ٨ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٥٣٢١ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ٥٠١٣ دۆنم و ٢١ ئۆلک بۆ میری و ٣٠٧ دۆنم و ١٦ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٥٨ دۆنم و ٤ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ١٨٠ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. زەویی گاکێڵ ٢٠٠ دۆنمە زەویی بەردەڵان ٥٣٠ دۆنمە. زەویی ڕێگاوبان ٤٥ دۆنم و جێ_گوند حەوت دۆنم و ١٧ ئۆلکە. زەوی نا_کشتوکاڵی نۆ دۆنم و ١٤ ئۆلک و باخی بەراو ٣٦ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. باخی پشتاو حەوت دۆنم و ١٧ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٥٠٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٤٣٨ دۆنمی کۆی گشتیی ڕووبەری ئەم کەرتە دەگرێتەوە.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری ناحیە بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران جیادەکاتەوە. بەشێکی ئەم کەرتە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە ناحیەی خورماڵە، بەڵام لە ڕووی بەڕێوەبردنی کشتوکاڵییەوە سەر بە ناحیەی بیارەیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە ناوچە نیمچە شاخاوییەکانی لە بەرزی (٨٨٠م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و چیا بەرزەکان زیاتر دەڕوات، هەتا دەگاتە (٢٣٠٠م) لە ئاستی دەریا. سنوری جوگرافیی گوندی (دەرەیمەڕ) دەگرێتەوە. بە شێوەیەکی هەمیشەیی هیچ خێزانێک تێیدا ناژی. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٩٣٧ لە ١١ى ٢ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٦٧٣٥ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٦٥٩٠ دۆنم و ٢١ ئۆلک بۆ میری و تەنها ١٤٤ دۆنم و ١٧ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆر و ڕەگەزی زەوییەکانی ئەم کەرتە: زەویی بەراو ٣٦٣ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٥٥٩ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. زەوی گاکێڵ، کە کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکان ٢٠٠ دۆنمە، بەردەڵان ٤٩٩ دۆنم و ڕێگاوبان ١٧ دۆنم و جێ_گوند ١٢ دۆنم و ١٠ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٢٤٨ دۆنمه. باخی بەراو سێ دۆنم و باخی پشتاو ١١٧ دۆنم و ٢٤ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٥٠ دۆنمە. لەوەڕگای سروشتی ٦٦٣ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باکوری ناحیەی بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی بناری چیاکان و لە بەرزی (٩٠٠م بۆ ١٣٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (باخەکۆن) دەگرێتەوە. چوار خێزان و ١٦ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥١٦ لە ١٢ى ١١ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە، ١٣٥٩ دۆنم و سێ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ١٢١٥ دۆنم و ١٩ ئۆلک بۆ میری و تەنها ١٤٣ دۆنم و نۆ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆر و ڕەگەزی زەوییەکانی ئەم کەرتە: زەویی بەراو ٢٨ دۆنمە. زەویی پشتاو دێم ١٥٤ دۆنم و دوو ئۆلکە. زەوی گاکێڵ، کە کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکانەوە، ٩٠ دۆنمە. بەردەڵان ٤٨٨ دۆنم و جێ_گوند ٤٧ دۆنم و سێ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٦ دۆنم و حەوت ئۆلکە. باخی بەراو ٣٧ دۆنم و ١٤ ئۆلک و باخی پشتاو ١٧ دۆنم و نۆ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٤٩ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ٥٧٠ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. کەوتووەتە سەرسنوری نێودەوڵەتی و ڕووباری سیروان. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (١١٢٥م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە(٧٥٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (کۆساوا) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٠٥٩ لە ٤ى ١١ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی (٢١٩٧) دۆنم و نۆ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٢١٩٠ دۆنم و ١٣ ئۆلک بۆ میری و تەنها حەوت دۆنم و ١٨ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام بە ترومپا ١١ دۆنم و ١٢ ئۆلکی دەبێتە بەراو. زەویی پشتاو دێم ١٢٢ دۆنم و دوو ئۆلکە هەروەها زەویی بەردەڵانی زۆر زۆرە، کە دەگاتە ٢٠٣٧ دۆنم و ڕێگاوبان شەش دۆنم و جێ_گوند چوار دۆنم و نا_کشتوکاڵی ١٥ دۆنم و نۆ ئۆلک. باخی بەراو ١١ دۆنم و دوو ئۆلک، لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری ناحیەی بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. بەشێکی سنوری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (١١٠٠م بۆ ١٦٦٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باشوری خۆرهەڵات زیاتر بەرزدەبێتەوە. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (گەچێنەی باخەکۆن) دەگرێتەوە. دوو خێزان و نۆ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٩٩٨ لە ٦ى ٦ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە، ١٧٠٥ دۆنم و نۆ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ١٤٦٤ دۆنم و سێ ئۆلک بۆ میری و تەنها (٢٤١) دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆر و ڕەگەزی زەوییەکانی ئەم کەرتە: زەویی بەراو (٢٠) دۆنم و دوو ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ١٣٢ دۆنم و شەش ئۆلکە. زەوی گاکێڵ، کە کەوتووەتە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانەوە، ١٠٨ دۆنمه. جێ_گوند سێ دۆنم و یەک ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی یەک دۆنم و ٢٠ ئۆلکە. باخی بەراو ٣٦ دۆنم و ١٧ ئۆلک و باخی پشتاو ١٣٤ دۆنم و پێنج ئۆلکە. دارستانی سروشتی ١٣٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ١١٠٧ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باکوری ناحیەی بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. بەشێکی سنوری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (٩٥٠م بۆ ٢١٧٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات زیاتر بەرزدەبێتەوە. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (هانەیدن) دەگرێتەوە. ٢٤ خێزان و ١٢٥ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٧٤٧ لە ٢٦ى ١٢ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە، ٥٦٦١ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ٥٥٢٢ دۆنم و نۆ ئۆلک بۆ میری و تەنها ١٣٩ دۆنم و ١٢ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆر و ڕەگەزی زەوییەکانی ئەم کەرتە، زەویی بەراو ٣٠ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٢٨١ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. زەوی گاکێڵ، کە کەوتووەتە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ١٨٠ دۆنمه. ڕێگاوبان ١٦ دۆنم و حەوت ئۆلک و جێ_گوند ١٥ دۆنم و سێ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٤ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. باخی بەراو ٥٣ دۆنم و ١٠ ئۆلک و باخی پشتاو ١٧٠ دۆنم و پێنج ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٣٠ دۆنم و چوار ئۆلکە. لەوەڕگای سروشتی ٥٠٧٤ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. بەشێکی سنوری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (١٤٧٥م بۆ ١٨٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکوری کەرتەکە بەرزتر دەبێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی تاکو ئێستا تەواو نەبووە و لە وەزارەتی کشتوکاڵ نەگەڕاوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە، ٤٢٣٢ دۆنم و ١٥ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ٤٢١٩ دۆنم و شەش ئۆلک بۆ میری و تەنها ١٤ دۆنم و نۆ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نیە. زەویی پشتاو دێم تەنها دوو دۆنمە. بەردەڵان ٣٣٦ دۆنم و جێ_گوند ٥٥ دۆنمه. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی شەش دۆنم و ١٩ ئۆلکە. باخی بەراو ٥٧٠ دۆنم و باخی پشتاو ٢٤٤ دۆنم و یەک ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٢٥٠ دۆنمە. لەوەڕگای سروشتی ٦٠ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (١٣٥٠م بۆ ١٨٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکوری کەرتەکە بەرزتر دەبێتەوە. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (بەڵخەی سەروو، بەڵخەی خواروو، وەزەنێ) دەگرێتەوە. ٢١ خێزان و ١١٧ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٨٧ لە ١٩ى ٢ى ١٩٦١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە، ٧٦٦٣ دۆنم و دوو ئۆلکە و لەپاش کەرتی (٢٩ی خارگێڵان) دووەم گەورەترین کەرتی ناحیەی بیارەیە. دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٦٢٧٩ دۆنم و ١٦ ئۆلک بۆ میری و تەنها ١٣٨٣ دۆنم و ١٠ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆر و ڕەگەزی زەوییەکانی ئەم کەرتە: زەویی بەراو ٧٢ دۆنم و چوار ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم تەنها ٥٢٨ دۆنم و سێ ئۆلکە. زەویی گاکێڵ ٣٥٠ دۆنم و بەردەڵان ٩٢ دۆنم و ١٧ ئۆلک و ڕێگاوبان سێ دۆنم و ١٩ ئۆلک و جێ_گوند ١٧ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی هەشت دۆنم و ١٤ ئۆلکە. باخی بەراو ٤٩٦ دۆنم و دوو ئۆلک و باخی پشتاو ٤٨٠ دۆنم و حەوت ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٥٩٠ دۆنمه. لەوەڕگای سروشتی ٥٠٩٧ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باشوری ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان و لە بەرزیی (١٣٥٠م بۆ ١٦٧٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندەکانی (هاوار و هاوارەکۆن) دەگرێتەوە. شەش خێزان و ٢٩ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٧٣ لە ١٧ى ١٠ی ١٩٦١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە، ٧٢٩٥ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ٦٩٣٢ دۆنم و ١٨ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٣٦٢ دۆنم و ٢٣ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٩٨ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ١٠٧ دۆنمە. زەوی گاکێڵ ١٩٠ دۆنم و جێ_گوند شەش دۆنم و ١٠ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٩ دۆنم و حەوت ئۆلکە. باخی بەراو ٢٣٣ دۆنم و دوو ئۆلک و باخی پشتاو دوو دۆنم و ١٢ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٦٠٠٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی ٦٨٢ دۆنم دەبێت.